ئەگەر بمریت، دەتکوژم (فیلم)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-01-03-21:10:00 - کۆدی بابەت: 7485
ئەگەر بمریت، دەتکوژم (فیلم)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئەگەر بمریت، دەتکوژم (بە فەڕەنسی: Si tu meurs, je te tue، بە فارسی: اگر بمیری، می کشمت) فیلمێکی ساڵی ٢٠١١ـی دەرھێنەری کورد ھونەر سەلیمە بە زمانی کوردی و فەڕەنسی، فیلمەکە تێکەڵەیەکە لە میلۆدراما، کۆمێدیا و تراژیدیا.

ئەکتەرەکان

  • یوناتان ساکاییس (Jonathan Zaccaï)
  • مێیێن دێمۆنگێۆ (Mylène Demongeot)
  • گوڵشیفتە فەراھانی
  • Özz Nüjen
  • Menderes Samancılar
  • Billey Demirtaş 
  • Nazmi Kırık

چیرۆک

فیلیپ، کە پیاوێکی فەڕەنسییە و بەر لە ماوەیەک لە زیندان بەربووە، لەگەڵ ئەڤدالدا یەکتر دەناسن. ئەڤداڵ پەنابەرێکی کوردە بۆ تۆڵە سەندنەوە بە دوای یەکێک لە لە تاوانبارانی جەنگی عێراقدا دەگەڕێت. فیلیپ و ئەڤدال دەبن بە ھاوڕێ و ئەڤدال لە هۆتێلەکەی فیلیپدا، کە کەوتووتەە دوانھۆمی خانووییەکی پاریسەوە، دەمێنێتەوە. ئەڤدال هاوسەرگیری کردووە و هاوسەرەکەی ناوی سیبایە و گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە ھەوڵی ئەوەدایە کە لەگەڵ ئەڤدالدا لە فەڕەنسا بە یەکتر بگەنەوە. بەڵام ئەڤدال، لەناکاو، بە دڵڕاوەستان دەمرێت و فیلیپیش دەبێت لە ماوەیەکی کورتدا چارەیەک بۆ لاشەکەی بدۆزێتەوە.


سەرچاوەکان



460 بینین