٨ کار کە نابێت هەرگیز لەبەردەم منداڵەکانتان ئەنجامی بدەن

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-01-18-13:45:00 - کۆدی بابەت: 7626
٨ کار کە نابێت هەرگیز لەبەردەم منداڵەکانتان ئەنجامی بدەن

ناوه‌ڕۆك

ئەو کارانە چین کە نابێت لەبەردەم منداڵ ئەنجامی بدەن؟

بوون بە دایک و باوک پێویستی بە هەڵگرتنی بەرپرسیارێتی هەیە. ڕەفتارەکانی دایک و باوک کاریگەری ڕاستەخۆ و ناڕاستەخۆی لەسەر ڕەفتاری منداڵ هەیە، نابێت ئەوە لەبیربکەن کە ئێوە ڕابەر و پێشەنگن بۆ منداڵەکانتانن. هەندێک کار و قسە هەن کە نابێت هەرگیز لەبەردەم منداڵەکان ئەنجامی بدەن یان بیڵێن، سەرەتا باسێکی ئەو قسانە دەکەین کە نابێت لەبەردەم منداڵ باس بکرێن. قسەکانی ئێمە مانای زۆریان هەیە و کاریگەرییەکی قوڵیان لەسەر ڕەفتاری منداڵ دەبێت. ئێمە پێویستە لە هەڵبژاردنی وشەکانمان لە کاتی قسەکردن لەبەردەم منداڵ یان لەگەڵ منداڵ، زۆر ورد بین و سەرنج بدەین، لە گرنگترین ئەو قسانەش کە نابێت لەبەردەم منداڵ باس بکرێن و زیانی بۆیان دەبێت:

  1. باسکردنی بارودۆخی جەستەیی و شێوەیان: بابەتەکە شکۆی ئەوانە، هەرچەند منداڵیش بن. نیشاندانی وێنەی شەرم هێنەری ئەوان بە کەسانی تر نامۆترین کارە. باسکردنی کەموکوڕی جەستەییان بۆ کەسانی تر یان هەر لە بەردەم خۆیان، ئەمانە منداڵ دەخاتە بارودۆخێکی ناخۆشەوە.
  2. بە خراپ باسکردنی کەسانی تر: هەندێ کات دایک و باوک نازانن کە باسکردنی خەڵک و لە پشتەوە قسەکردن لەسەریان لەبەردەم منداڵ چەند زیان بەخشە. کاتێک بەم شێوەیە باسی کەسانی تر بکەن پێشەنگی باش نین بۆ منداڵەکانتان. ئایا بیرتان لەوە کردوەتەوە ئەگەر منداڵەکەتان ئەو شتانە باس بکاتەوە چی دەبێت؟
  3. ڕەخنەگرتن لە نمرەکانیان: کاتێک منداڵێک لە قوتابخانە دەگەڕێتەوە و نمرەی تەواوەتی نەهێناوە، باوکی پێی دەڵێت: بەڕاستی نائومێدت کردم. ئەمە ڕەخنەیەکی نەرێنییە کە نابێت بە منداڵ بگوترێت.
  4. قسەکردن بە گاڵتەجاڕییەوە: منداڵان بە تەواوی لە توانج و گاڵتەجاڕی تێناگەن. بەڵام کاتێک بە تووڕەییەوە هاواری بەسەردا بکەن و بە باشی لەو شتە تێدەگەن.

ئەو کارانەی کە نابێت لەبەردەم منداڵدا ئەنجام بدرێت:

  1. دەمەقاڵە یان شەڕکردن: ئەمە شتێکی سەیر نییە کە هاوسەرەکان لە ژیانی خۆیاندا هەندێ جار توشی کێشە دەبن. بەڵام شەڕکردن و دەمەقاڵە لەبەردەم منداڵدا شێوازێکی دروست نییە. ئێوە دەبێت دڵنیا بن کە لە کاتێکی ئاوادا دوور لە چاوی منداڵ قسە بکەن و ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن.
  2. زۆر بەکارهێنانی کەلوپەلە ئەلکترۆنییەکان: ئەگەر ئێوە هەست دەکەن منداڵەکەتان ماوەیەکی زۆر ئامێرە ئەلکترۆنییەکانی وەک (تابلێت، مۆبایل، کۆمپیتەر) بەکار دەهێنێت، چونکە ئەوان ئێوەیان بینیوە کە زۆر بەکاری دەهێنن و کاتەکانتان بەو شێوەیە بەسەر دەبەن.
  3. گاڵتە پێکردن و ئازاردنی لای کەسانی تر: لەوانەیە وەک گاڵتە و خۆشییەک دەربکەوێت کە گاڵتە بە منداڵەکەتان بکەن و ئازاری بدەن لە لای کەسانی تر، بەڵام هەرگیز وانییە. ئەم کارەتان زیان بە دەروونی دەگەیەنێت. منداڵەکە توشی بیرکردنەوەی نەرێنی و ترس و نەمانی متمانەبەخۆبوون دەبێت.
  4. توڕەبوون: توڕەبوون هەستێکی ئاسایی مرۆڤە. ئەوەش ئاساییە کە دایک و باوک هەندێک کات تووڕە ببن. بەڵام ئەم تووڕەییە دەکرێت نەرێنی بێت، بەتایبەت کاتێک لەبەردەم منداڵ بێت. هەر جارێک کە جڵەوی تووڕەییتان لەدەست دەدەن، ترس لە دەروونیاندا دروست دەکەن. ئەوان دوور دەکەونەوە لە نزیکبوونەوە لە ئێوە.
  5. دەم پیسی یان نواندنی ڕەفتاری خراپ: دایباب پێشەنگن بۆ منداڵەکانیان. منداڵەکانی ئێوە سەیری ئێوە دەکەن و ڕەفتارەکانتان هەڵدەگرنەوە و لاساییتان دەکەنەوە.
  6. جنێودان و قسەی ناشرین: هەرگیز وانەزانن منداڵان تێناگەن لەو جنێو و وشە ناشرینانەی لەبەردەمیان بەکاری دەهێنن. ئەوان بە نائاگایی لاساییتان دەکەنەو و وشەکان بەکار دەهێننەوە و وادەزانن پێکەنیناوییە. 
  7. بەراوردکردنی منداڵ بە کەسانی تر: هەموو دایبابان حەز دەکەن منداڵەکانیان لە هەموو ڕوویەکەوە پێش بکەون و نایاب بن. بەڵام ئەوە لەبیردەکەن کە چاوەڕوانی زۆری ئەوان دەکرێت منداڵەکە بخاتە ژێر فشار. هەموو منداڵەکان جیاوازن و توانای جیاوازیان هەیە. هەوڵ بدەن بۆ هەموو کارەکانیان، تەنانەت کارە بچووکەکانیش دەسخۆشیان لێ بکەن و وەسفیان بکەن.
  8. جگەرەکێشان یان خواردنەوەی کحول.


سەرچاوەکان



995 بینین