عەبدولی حەمە جوان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-02-12-17:48:00 - کۆدی بابەت: 7811
عەبدولی حەمە جوان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەبدولکەریم محەمەد تۆفیق، کە ناسراوە بە عەبدولی حەمە جوان (بە ئینگلیزی: Abdool Hama jwan) ئەکتەرێکی کوردی باشووری کوردستانە و خاوەنی دەیان کاری هونەری و سینەمایی و شانۆییە.

ژیان

عەبدولی حەمە جوان لە ١٩٤٨/١٢/١ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی و پەیمانگای مامۆستایانی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە. ساڵی ١٩٧٠ وەک مامۆستا دامەزراوە و تاوەکوو ساڵی ١٩٩٢ لە قوتابخانە و خوێندگاکانی شاری سلێمانی وانەبێژ بووە. دوای دروستبوونی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە بە بەڕێوبەری ڕۆشنبیریی سلێمانی و لە ٢٠١١/١٢/١ خانەنشین بووە.

لەگەڵ کەسێک بەناوی ڕووناک خان هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی چوار منداڵە بە ناوەکانی: (دانا، توانا، سۆزی، ژوان). 

کاری هونەری

لە ١٩٦٩/١/١٤ـەوە چووەتە نێو کاری هونەری و وەک شانۆکارێک لە شانۆگەریی بڕیار و ئەنجام ڕۆڵی گێڕاوە. خاوەنی دەیان بەرهەمی تەلەڤزیۆنی و شانۆییە و کەسایەتییەکی دیاری هەیە لەنێو ئەکتەر و شانۆکارە کوردەکان.

بەرهەمەکانی

  1. ئەکتەر لە شانۆگەریی (بڕیار و ئەنجام)
  2. ئەکتەر لە شانۆگەریی (فەرهاد شۆڕشگێڕ)
  3. ئەکتەر لە شانۆگەریی (چەتۆ خان)
  4. ئەکتەر لە شانۆگەریی (کاوەی ئاسنگەر)
  5. ئەکتەر لە شانۆگەریی (کێچ)
  6. ئەکتەر لە درامای تەلەڤزیۆنی (کێچ)
  7. ئەکتەر لە درامای تەلەڤزیۆنی (پێنج کەس لە ئوتێلێکدا)
  8. ئەکتەر لە شانۆگەریی (پێنج کەس لە ئوتێلێکدا)
  9. دەرهێنەر لە شانۆگەریی (کچی خۆمە و ئەیفڕۆشم)
  10. ئەکتەر لە شانۆگەریی (جەنابی موفەتیش)
  11. ئەکتەر لە شانۆگەریی (شێخی تەپلەڕەش)
  12. ئەکتەر لە شانۆگەریی (بازرگانی ڤینیسیا)
  13. ئەکتەر لە شانۆگەریی (کاوەی ئاسنگەر)
  14. ئەکتەر لە درامای تەلەڤزیۆنی (سارا خان)
  15. ئەکتەر لە شانۆگەریی (سارا خان)
  16. ئەکتەر لە درامای (تاوانێک لە ئاسماندا)
  17. ئەکتەر لە درامای (بلیت زاوایە)
  18. ئەکتەر لە شانۆگەریی (ئایار مانگی سەرکەوتنە)
  19. ئەکتەر لە درامای تەلەڤزیۆنی (چاوی ڤێتنام)
  20. ئەکتەر لە شانۆگەریی (چاوی ڤێتنام)
  21. ئەکتەر لە شانۆگەریی (پژمین)
  22. ئەکتەر لە درامای تەلەڤزیۆنی (پژمین)
  23. ئەکتەر لە شانۆگەریی (پەیکەر)
  24. ئەکتەر لە شانۆگەریی (دیوار)
  25. ئەکتەر لە ئۆپەرێتی (بووک و زاوا)
  26. ئەکتەر لە شانۆگەریی (مامۆستا شێر)
  27. ئەکتەر لە درامای (گریان)
  28. دەرهێنەر لە شانۆگەریی (هەڵەی دکتۆر)
  29. ئەکتەر لە شانۆگەریی (چیرۆکی برایەتی)
  30. دەرهێنەر لە شانۆگەریی (دکتۆری تێڵا)
  31. یاریدەدەری دەرهێنەر لە شانۆگەریی (قایل بوون)
  32. ئەکتەر لە شانۆگەریی (شاعیر ڕۆبنسۆیل)
  33. دەرهێنەر لە کارنامە ی شانۆگەریی (ئۆدیب پاشا) خولی دەرهێنان
  34. ئەکتەر لە درامای (ژیان)
  35. ئەکتەر لە شانۆگەریی (شەوکەت ناگەڕێتەوە)
  36. دەرهێنەر و ئەکتەر لە شانۆگەریی (گەڕانەوەیەکی کتوپڕ)
  37. ئەکتەر لە شانۆگەریی (تەنەکە)
  38. ئەکتەر لە شانۆگەریی (سەلەی نانکەر)
  39. ئەکتەر و یاریدەری دەرهێنەر لە شانۆگەریی (میراتی)
  40. ئەکتەر لە شانۆگەریی (گوڵاڵە)
  41. ئەکتەر لە شانۆگەریی (گالیلۆ گالیلی)
  42. دەرهێنەر لە شانۆگەریی (کابرا سەیرەکە)
  43. ئەکتەر لە شانۆگەریی (باڵندەی دەریا)
  44. ئەکتەر لە شانۆگەریی (سمکۆڵانی ئەسپە شێ)
  45. ئەکتەر لە فیلمی (بازنەی تەنیایی)
  46. ئەکتەر لە شانۆگەریی (لە مردن گەڕایەوە)
  47. ئەکتەر لە فیلمی (گەڕانەوە)
  48. ئەکتەر لە فیلمی (بەهەشتی سوتاو)
  49. ئەکتەر لە فیلمی (شار)
  50. ئەکتەر لە فیلمی (وڵاتی بێ ئاسمان)
  51. ئەکتەر لە شانۆگەریی (سزا و تاوان)
  52. ئەکتەر لە فیلمی (دیار)
  53. ئەکتەر لە فیلمی (گردی پیرۆز)
  54. ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (خۆرنەوازان) بەشی یەکەم
  55. ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (خۆرنەوازان) بەشی دووەم
  56. ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (خەمی چۆلەکەکان)
  57. ئەکتەر لە فیلمی (سورمێ خان)
  58. ئەکتەر لە فیلمی (مامە ڕیشە)
  59. ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (ڕەشەی پۆلیس)
  60. ئەکتەر لە فیلمی (چاوەڕوانی هیوا)
  61. ئەکتەر لە فیلمی (هەنگاوێک بۆ ژیان)
  62. ئەکتەر لە زنجیرەی (حەسەنە فەنی)
  63. ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (جومعه)
  64. ئەکتەر لە شانۆگەریی (سوێند)
  65. ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (گوڵە بێ ڕۆژەکان)
  66. ئەکتەر لە شانۆگەریی (نوێنەری سوڵتان)
  67. ئەکتەر لە شانۆگەریی (مردنی دێوەرەیەک)
  68. ئەکتەر لە فیلمی (ژانی گەل)
  69. ئەکتەر لە فیلمی (کەواتە چاوەڕوانبە)
  70. ئەکتەر لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی (گەردەلوولی سێیەم)
  71. ئەکتەر لە درامای (نەهێشتنی نەخوێندەواری) پەروەردەیی
  72. دەرهێنەری شانۆگەریی (ڕاوە جنۆکە)
  73. ئەکتەر لە زنجیرە درامای (ڕۆژژمێری شارێک)
  74. ئەکتەر لە زنجیرە درامای (دووپشک)
  75. ئەکتەر لە شانۆیی (برایمۆک)

خەڵاتی نەتەوەیی چوارچرا

لە ٢٠١٦/٦/٥ بەهۆی ڕۆڵی لە کاری هونەریی کوردیدا خەڵاتی نەتەوەییی ئۆتێلی چوارچرا بۆ ئەدەبیات و هونەری کوردی بە عەبدولی حەمە جوان بەخشرا.


سەرچاوەکان



451 بینین