سان پترسبۆرگ

له‌لایه‌ن: - سازگار عومەر - به‌روار: 2022-02-12-22:45:00 - کۆدی بابەت: 7815
سان پترسبۆرگ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

سان پترسبۆرگ (بە ئینگلیزی: Saint Petersburg، بە ڕووسی: Санкт-Петербург)، دووەم گەورەترین شاری ڕووسیایە دەکەوێتە سەر ڕووباری نیڤا، لەسەرووی کەنداوی فینلەندا لە دەریای باڵتیک، کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ٥.٤ ملیۆن کەسە، سان پترسبۆرگ چوارەم ئاوەدانترین شاری ئەورووپایە، هەروەها باکووریترین شاری جیهانە کە زیاتر لە ملیۆنێک دانیشتوانی هەیە، وەکوو پایتەختی ئیمپراتۆری ڕووسیا و بەندەرێکی ستراتیجی مێژوویی و شارێکی فیدراڵی بەڕێوەدەبرێت.

مێژووی شارەکە

شاری سان پترسبۆرگ لە 27ی ئایاری ساڵی 1703 لەلایەن تسار پیتەرەوە دامەزراوە و بە ناوی پەیامبەر سان پیتەرەوە ناوی لێنراوە، ئەم شارە لەڕووی مێژوویی و کولتوورییەوە دەگەڕێتەوە بۆ لەدایکبوونی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا و چوونە ناو مێژووی مۆدێرن وەکوو هێزێکی گەورەی ئەورووپی، هەروەها لە ساڵی 1713 تا 1918 وەکوو پایتەختی ئیمپراتۆرییەکی ڕووسی بەناوی تزار و پاشکۆی ئیمپراتۆریەتی ڕووسیا خزمەتی کردووە، دوای شۆڕشی تشرینی یەکەم ساڵی 1917 بۆلشەڤیکەکان حکوومەتەکەیان گواستەوە بۆ مۆسکۆ، سان پترسبۆرگ بە "پایتەختی کولتووری ڕووسیا" ناسراوە و لە ساڵی 2018دا زیاتر لە 15 ملیۆن گەشتیار ڕووی لە شارەکە کردووە، ئەم شارە بە ناوەندێکی گرنگی ئابووری، زانستی، کولتووری و گەشتیاریی ڕووسیا و ئەورووپا دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەشدا شارەکە نازناوی "پایتەختی باکوور"ی هەیە.

دانیشتوان و ڕەچەڵەکەکانی سان پترسبۆرگ

بەپێی سەرژمێرییەکەی ساڵی 2015، دواین ژمارەی دانیشتوانی زانراوی شارەکە نزیکەی 7001915 کەس بووە، ئەمەش 3.619٪ی کۆی دانیشتوانی ڕووسیا بوو، ئەگەر ڕێژەی گەشەی دانیشتوان وەکوو ماوەی 2010 بۆ 2015 بێت، ئەوا ژمارەی دانیشتوانی سان پترسبۆرگ لە ساڵی 2022 دەبێتە 4886625، هەروەها زۆربەی ڕەچەڵەکەکانی سان پترسبۆرگ سپی پێستن کە ٪63.3ی دانیشتوان پێک دەهێنن، لە دوای سپی پێستەکانەوە ڕەش پێستەکان بەشێکی زۆری دانیشتوان پێک دێنن بە ڕێژەی 21.7٪، سپانیایی بە ڕێژەی 7.9٪، ئاسیاییش 3.6٪ ئەمریکی ڕەسەن 0.2٪ و نەتەوەکانی تریش 3.3٪ پێک دێنن، خەڵکە سپی پێستەکان زیاتر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شارەکەدان، بەڵام ڕەش پێستەکان لە ناوچەکانی باشوور دەژین.

کەشوهەوای سان پترسبۆرگ

مانگەکانی هاوینی شاری سان پترسبۆرگ خۆشە و هەور لە ئاسمانی شار دەبینرێت، بەڵام مانگەکانی زستان زۆر سارد، درێژ، بەفراوی و هەوراوین، پلەی گەرمی بەدرێژایی ساڵ بە شێوەیەکی ئاسایی لە 10- پلەی سەدییەوە بۆ 22.8 پلەی سەدی دەگۆڕێت، گەرمترین مانگی ساڵ لەم شارەدا مانگی تەمووزە و تێکڕای پلەی گەرمی 22.8 و نزمترین پلەی گەرمی 12.2 پلەی سەدییە، هەروەها ساردترین مانگی ساڵ لە سان پترسبۆرگ مانگی شوباتە، باشترین کاتی ساڵ بۆ سەردانیکردنی شاری سان پترسبۆرگ کۆتایی حوزەیران تا ناوەڕاستی مانگی ئابە.


سەرچاوەکان



556 بینین