هەردی سەلامی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-10-16:44:00 - کۆدی بابەت: 7953
هەردی سەلامی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هەردی سەلامی ناوی تەواوی هەردی حسێن یەحیایە (بە ئینگلیزی: Hardi Salami). هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی مۆدێرنی کوردە و شێوەی گۆرانییەکانی سەردەمیین. خاوەنی دەیان بەرهەمی هونەرییە و برای نزار سەلامی ڕۆڵگێڕی کوردە.

ژیان

هەردی سەلامی لە ١٩٨٧/١٠/٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. خوێندنی لەوێ تەواوکردووە و دەرچووی بەشی هونەرە جوانەکانی سلێمانییە. سەرەتا دەرهێنەر بووە و دواتر بووە بە کامێرامان. دواتر دەستی کردووە بە گۆرانی وتن و بەهۆی دەنگ و شێوازی وتنیەوە خاوەنی هەوادارێکی زۆرە و ساڵانە کۆنسێرت ئەنجام دەدات.

هەردی لە نیسانی٢٠٢٠ چووە نێو ژیانی هاوسەرگیرییەوە و لەگەڵ خانمێک بەناوی پەریسا کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

بەرهەمەکانی

  • بۆ تۆ ئەژیم
  • لێت تێناگەم
  • هەزاران شەو
  • داد و بێداد
  • لێم ببورە
  • من ئامادەم
  • مەجبوور
  • شووشەی دڵ
  • دڵی من
  • مەڕۆ
  • دڵفرۆش
  • پەری
  • دانە بە دانە
  • نیوەی ژیانم
  • جارێکی تر


سەرچاوەکان



576 بینین