گوندەواری بان زەردە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-03-30-00:36:00 - کۆدی بابەت: 8082
گوندەواری بان زەردە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گوندەواری بان زەردە (بە فارسی: دهستان بان زرده، بە ئینگلیزی: Ban Zardeh Rural District) گوندەوارێکی شارستانی داڵاهووە و دەکەوێتە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ زیاتر لە ٦,٧٠٠ کەس و ١٤١٦ خێزان لەخۆی دەگرێت لەنێو ١٥ گونددا.

مێژوو

بان زەردە دەکەوێتە ١٢٠ کیلۆمەتریی باکووری ڕۆژاوای شاری کرماشان. زۆرینەی خەڵکی ناوچەکە بە زمانی کوردیی هەورامی قسە دەکەن. ناوچەیەکی گەشتیاری زۆر گرنگە و چەندین ناوچەی دڵڕفێنی هەیە. 

شوێنە گەشتیارییەکان

  • قەڵای داوەر- سەردەمی ساسانییەکان
  • شەهربانوو- سەردەمی ساسانییەکان
  • قەڵای ئاشیوا- سەردەمی ساسانییەکان
  • چێشتخانە و دیوار گچی - سەردەمی ساسانییەکان
  • هەڵکۆڵراوی کاکە کوشیا
  • تەپەڕەش


سەرچاوەکان



185 بینین