ئارین میرکان

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-11-21:20:00 - کۆدی بابەت: 8213
ئارین میرکان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئارین میرکان (بە ئینگلیزی: Arin Mirkan)، فەرماندەیەکی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) بوو، لە ساڵی ١٩٩٥ لەدایکبووە و دایکی دوو منداڵی هەبووە، ناوی تەواوی دیلار گەنج خەمیس بوو، لە ٥ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ لە کاتی گەمارۆی کۆبانی لە شەڕی دژ بە چەکدارانی داعش دوای خۆتەقاندنەوەی بە ژمارەیەک چەکداردا لە پێناو ڕزگارکردنی ھاوڕێکانی گیانی لەدەستدا، ئارین لە گردی مشتەنوور شان بە شانی فەرمانداری یەپەژە (ڕۆژدا فەلات) شەڕی دەکرد کە دواتر بوو بە فەرماندەی گشتی یەپەژە، چالاکییەکەی ئارین یەکەم چالاکی لەم شێوەیە بوو لەلایەن چەکدارانی یەپەژەوە، حاجی مەنسوور کە لێپرسراوێکی ئەمنی کوردە لە کۆبانی ڕایگەیاند کە شەڕڤانانی کورد ناچار بوون لە گردێکی ستراتیژی بە ناوی (مشتەنوور) لە باشووری کۆبانی پاشەکشە بکەن، ئارین لە دواوە مایەوە و ھێرشی کردە سەر چەتەکانی داعش لەکاتێکدا گەمارۆیان دەدا، لە کۆتاییدا ئارین ئەو تەقەمەنییانەی تەقاندەوە کە بە جەستەیەوەی لکاندبووی، لە ئەنجامدا ١٠ چەکداری داعشی کوشت و خۆشی گیانی سپارد.


سەرچاوەکان



288 بینین