ئاکۆ غەریب

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-18-23:50:00 - کۆدی بابەت: 8305
ئاکۆ غەریب

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ئاکۆ غەریب (بە ئینگلیزی: Ako Gharib) لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ھەر لە منداڵییەوە حەزی لە وێنەکێشان بووە، لە ساڵەکانی ١٩٨٠ بۆ ١٩٨١ لەگەڵ کرانەوەی پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی سلێمانی لە بەشی شێوەکاری وەرگیراوە و ساڵی ١٩٨٥ تەواوی کردووە، بڕوانامەی خوێندکارییەکەی تابلۆی شەڕی دەربەندی بازیان بووە.

بەرهەمەکانی

نیگارەکانی ئاکۆ غەریب چەند بەشێکی جیاوازی لەخۆگرتووە وەک:

نیگاری مێژوویی

تابلۆ مێژوویییەکانی گێڕانەوەی دووبارەی مێژووی کوردە، لە قاڵبێکی نوێدا بۆ نەوەکانی داھاتوو.

نیگاری سروشت

ئەم تابلۆیانە نھێنییەکانی سروشتی کوردستان وەک ناسنامەیەک دەخەنەڕوو، لە ئەم تابلۆیانەدا ڕەنگی ئاوی زۆر بەکارھێناوە.

نیگاری کاریکاتێر

ئامانج لە کێشانەوەیان پڕکردنەوەی بۆشایی کارێکاتێرە لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا کە لە سیخورمەدا بڵاو دەبوونەوە.

کێشانی وێنەی کەسایەتییە کوردییەکان بە قەڵەم.

کارەکانی

 


سەرچاوەکان



363 بینین