عەباس جەلیلیان

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-04-21-00:20:00 - کۆدی بابەت: 8338
عەباس جەلیلیان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

عەباس جەلیلیان ناسراو بە ئاکۆ (بە فارسی: عباس جلیلیان)، نووسەر، فەرهەنگنووس و لێکۆڵەری کوردە، بەهۆی نووسینی فەرهەنگی کوردی-کوردی-فارسی باشوور ناسراو و بەناوبانگ بووە، جەلیلیان یەکەمین ڕۆمانی بە شێوەزاری کوردی باشووریی لەژێر ناوی ئاگرمەلووچ نووسیوە، هەروەها نووسەری زانستنامەی کوردی کوردیکایە.

بەرهەمەکانی

  • تاریکخانە، ناسنامەیێکی نوێ بۆ میژوویەکی کۆن.
  • ڕەنگامە (چیروک).
  • زەڕینە و سیمینە.
  • فرەنگ باشور (کوردی - کوردی - فارسی).
  • ئاگر مەلوچ.
  • گەنجینەی شێوەزارەکانی پارێزگای کرماشان.
  • کوردیکا، بەرگی یەکەم و دووەم.

دەستگیرکردن

جەلیلیان لە ناوچەی ئارووناوا دەستگیرکراوە و دوای دوو مانگ ئازادکراوە، ماوەیەکی تر بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ بێگانە بە ١٥ مانگ سزادراوە.


سەرچاوەکان



381 بینین