دکتۆر شێرکۆ بابان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-05-02-18:41:00 - کۆدی بابەت: 8478
دکتۆر شێرکۆ بابان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دکتۆر شێرکۆ بابان (بە ئینگلیزی: Sherko baban) ناوی تەواوی شێرکۆ عەبدولکەریم تەوفیق بابانە لە ساڵی ١٩٥٣ لە چەمچەماڵ لەدایکبووە. مامۆستای زانکۆ، نووسەر و زمانناسێکی کورد بوو. ئەندامی کۆڕی زانیاری کوردستان بوو.

ژیان

شێرکۆ عەبدولکەریم تەوفیق بابان، ساڵی ١٩٥٣ لە چەمچەماڵ لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی لە کەرکووک خوێندووە. ساڵی ١٩٧٦ لە زانکۆی تەکنۆلۆجیای بەغداد دەرچووە. لە ١٩٨٠ چووە بۆ فەڕەنسا و لەوێ لە ١٩٨٥ بڕوانامەی دکتۆرای لە ئەندازیاری میکانیکی وەرگرتووە. لە کۆلێجی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین مامۆستا بووە.

مردن

شێرکۆ بابان لە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە تەمەنی ٦٨ ساڵیدا بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەرھەمەکان

  • ڕستەسازی و شیتەڵکاری زانستی - ١٩٩٦
  • میکانزمە بنەڕەتییەکانی ڕستەسازی - ١٩٩٧
  • داینامیزمی جێناوی لکاو لە ڕستەسازیدا - ١٩٩٧
  • نەخشەی ڕۆنانی ڕێژەی کار - ١٩٩٩
  • بەرەو ڕێزمانی کوردی، بەرەو نووسین - ٢٠٠٠
  • لە مۆرکە تایبەتییەکانی ڕێزمانی کوردی - ٢٠٠٠
  • شرۆڤەکاری ڕێزمانی لە زمانی نووسیندا - ٢٠٠٠
  • ڕێزمانی پاشگری دووپاتی «ەوە» - ٢٠٠١
  • ڕێزمانی کەسی سێیەمی تاک - ٢٠٠٤
  • زمانی نووسینی ڕێزماندار، ھەولێر - ٢٠٠٨


سەرچاوەکان



253 بینین