گوندی سنکێ

له‌لایه‌ن: - سروشت ناجی - به‌روار: 2022-05-14-21:55:00 - کۆدی بابەت: 8646
گوندی سنکێ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

گوندی سنکێ (بە ئینگلیزی: Sinke Village) گوندێکە کەوتووەتە ناحیەی چوارتا (ناوەند) لە قەزای شارباژێڕ سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان. دانیشتووانی ئەم گوندە بەشێوەیەکی گشتی سەرقاڵی کشتوکاڵن و بە کەمی سەرقاڵی ئاژەڵدارین.

جوگرافیا

سنکێ لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ وەڕاز و لە باشوور لەگەڵ گوندی واژە، هەروەها لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی باخی ئاشتی و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی خێوەتە هاوسنوورە. لەناو گوندی سنکێدا ڕووبارێکی بچووک بوونی هەیە کە ناوی (کەفەکە)یە، ئاوی ئەم ڕووبارە بچووکە لەگەڵ ئاوی قەلاچوالان یەک دەگرێت و دەچێتە بەنداوی دووکان.

بەرزی لە ئاستی ڕووی دەریاوە نزیکەی ١٠١٤ مەتر (٣٬٣٢٧ پێ)ـیە.

ئاو و هەوا

بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەیەوە زستانی سارد و بەفراوییە و هاوینی مامناوەند و فێنکە.

ئایین

دانیشتوانی ئەم گوندە پەیڕەوی ئایینی ئیسلامن و شوێنکەوتەی ڕێبازی سوننەن.


سەرچاوەکان



401 بینین