مارکۆ ئەسێنسیۆ 

له‌لایه‌ن: - ئەلەند دانا ئەلەند دانا - به‌روار: 2022-05-27-00:57:00 - کۆدی بابەت: 8807
مارکۆ ئەسێنسیۆ 

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

مارکۆ ئەسێنسیۆ ویڵێمسن (بە ئینگلیزی: Marco Asensio Willemsen, بە عەرەبی: ماركو أسينسيو). یاریزانی پیشەگەری هێڵی هێرشبەریی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیایە. لە ٢١\١\١٩٩٦ لە شاری پاڵمای وڵاتی ئیسپانیا لەدایکبووە.

زانیاری گشتی

ناوی تەواوەتی مارکۆ ئەسێنسیۆ ویڵێمسن
ناوی کورتکراوە ئەسێنسیۆ
بەرواری لەدایکبوون ١٢\١\١٩٩٦
شوێنی لەدایکبوون پاڵما، ئیسپانیا
باڵا ١٨٢ سانتیمەتر
شوێنی یاریکردن باڵی ڕاستی هێرشبردن، هێرشبەری ناوەند

مێژووی یاریکردن لەگەڵ یانە

مالۆرکا

لە ٢٠١٣، کاتێک ئەسێنسیۆ ١٧ ساڵان بوو سەرەتای یاریکردنی لە یانەی مالۆرکای خوولی ژمارە ٣ـی ئیسپانی دەستیپێکرد. سەرەڕای تەمەنە منداڵەکەی وەرزێکی نایابی پێشکەش کرد و سەرنجی یانەی ڕیاڵ مەدریدی راکێشا.

گواستنەوەی بۆ ڕیاڵ مەدرید

لە ٢٤\١١\٢٠١٤ گرێبەستێکی بە بڕی ٩ ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدریددا بەست.

گرێبەستی کاتی ئیسپانیۆل

لە ٢٠\٨\٢٠١٥ بە گرێبەستێکی کاتی پەیوەندی بە یانەی ئیسپانیۆلەوە کرد. لە وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ و کاتێک یاریزانی یانەی ئیسپانیۆل بوو توانی ١٢ گۆڵ دروستبکات.

گەڕانەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید

لە ٢٠١٦ـدا گەڕایەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید و لە وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧ بەژداری ٢٣ یاری لالیگای کرد. لە یاری کۆتایی خوولی یانە پاڵەوانەکان گۆڵێکی تۆماکرد و ڕیاڵ مەدرید نازناوی خوولی یانە پاڵەوانەکانی ٢٠١٦ـی بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٧ گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٣ درێژکردەوە. لە وەرزی ٢٠١٧-٢٠١٨ـی خوولی یانە پاڵەوانەکان بەژداری ١١ یاری کردووە و توانیویەتی گۆڵێک تۆماربکات. لە ٢٤\٧\٢٠١٩ تووشی پێکان هات و لە ٩ یاری کۆتایی وەرزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ گەڕایەوە یاریگاکان و توانی لەو ٩ یارییەدا ٣ گۆڵ تۆماربکات و یانەی ڕیاڵ مەدرید نازناوی خوولی لالیگای بەدەستهێنا. لە ٢٢\٩\٢٠٢١ و لە یاری ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر مالۆرکای یانەی پێشووی ئەسێنسیۆ توانی یەکەم هاتریکی ژیانی وەرزشی خۆی تۆماربکات.

مێژووی یاریکردن لەگەڵ هەڵبژاردە

لە نێوان یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا یاخوود ئیسپانیا ئەسێنسیۆ ئیسپانیای هەڵبژارد. لە جامی ئەورووپای هەڵبژاردە بۆ خوار ٢١ ساڵان، ئەسێنسیۆ بانگهێشت دەکرێت و لە یارییەکەیاندا بەرامبەر مەقدۆنیا هاتریک تۆمار دەکات.  ئەسێنسیۆ و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لوکاس ڤازکێز بۆ جامی جیهانیی ٢٠١٨ بانگهێشت کران.  

ژیانی تایبەتی

باوکی ئەسێنسیۆ گیلبێرتۆ یاریزانی یانەی ئێسیێنی ئەڵمانی بووە. وەکوو هێرشبەری ناوەند یاری کردووە. باوکی ئەسێنسیۆ هاندەر و پاڵنەری سەرەکی بووە کە ئەسێنسیۆ بووە بە یاریزانی تۆپی پێ. برا گەورەکەی ئیگۆر بە هەمانشێوە یاریزانە و وەکوو بەرگریکار یاری دەکات.

شێوازی یاریکردن

ئەسێنسیۆ وەکوو یاریزانی باڵی هێرشبردن و یاریزانی ناوەند یاری دەکات. بەهۆی خێرایی، یاری دروستکردن و جووڵە نایابەکانی توانای یاریکردنی لە هێڵی ناوەند و هێرشبردن هەیە.


سەرچاوەکان



345 بینین