حەمە قوتوو

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2022-06-06-02:40:00 - کۆدی بابەت: 8914
حەمە قوتوو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

حەمە قوتوو ناوی تەواوی محەمەد ئیبراهیم عەبدولە (بە ئینگلیزی: Muhammed ibrahim abdul) لە ساڵی ١٩٣٩ لە شاری هەڵەبجە لەدایکبووە. گۆرانیبێژی کورد بوو. لەبەرئەوەی کە لە منداڵییەوە بەشێوەیەکی ڕێک و پۆشتە دەرکەوتووە، بە حەمە قوتوو ناسراوە. جگە لە گۆرانیبێژی چەندین کاری کردووە لەوانە شۆفێریکردووە لە ڕێگەی (سلێمانی - هەڵەبجە) و لەهەمانکاتیشدا فەرمانبەربووە لە بەڕێوەبەرایەتیی ڕۆشنبیریی و ڕاگەیاندن. لە شەوی ١٠ لەسەر ١١ـی مانگی شوباتی ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردووە.

سەرەتا نەخوێندەوار بووە، بەڵام لە کۆتایی ساڵانی تەمەنیدا، خوێندنی قۆناغی نەهێشتنی نەخوێندەواری بڕیوە و توانیوێتی بنووسێت و بخوێنێتەوە. هونەرمەند حەمە قوتوو، لە چاوپێکەوتنێکی ڕادیۆی بەغداد، تیشکی خستووەتە سەر ژیانی هونەریی خۆی وتوویەتی: زۆربەی گۆرانییەکانیەکانم لە هۆنراوە و ئاوازی خۆمن و تێکەڵ بە فۆلکلۆرم کردوون. تەنانەت کاتێ گۆرانی یەکێکی تریشم وتبێتەوە، دەستکاریم کردووە و دامڕشتووەتەوە. دەنگی هەریەک لە هونەرمەندان (سەید محەمەدی سەفایی، ئیبراهیمی قادری، حەسەن گەرمیانی، بەرهەم حەسەن، جەلال سەعید و ته‌نیا عارەب) کاریگەریی هونەرییان لەسەرم هەبووە.

 


سەرچاوەکان



567 بینین