سوودەکانی تۆوی سیا

له‌لایه‌ن: - هێلین گەردی هێلین گەردی - به‌روار: 2024-09-12-22:46:00 - کۆدی بابەت: 14614
سوودەکانی تۆوی سیا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تۆوی چیا یان تۆوی سیا  (بە ئینگلیزی: chia seed) تۆوێكی ئیسپانییە لە مەكسیك دەڕوێت سەرچاوەكەی ڕووەكێكە بە ناوی سالفیا هیسپانیكا كە لە بیابان دەژی، لە ڕیزی ئەو تۆوانەدایە کە زۆر گرنگە بۆ جەستەی مرۆڤ، بە مەبەستی تێربوون و دابەزاندنی كێش دەخورێت ئەمە سەرەڕای چەندین سوودی دیكەی ئەم تۆوە، پسپۆڕانی خۆراك پێشنیاری تۆوی چیا دەكەن وەك جێگرەوەیەك بۆ نانی سپی دابنرێت كە ڕێگرە لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ، ئەو بڕەی دەبێت بخورێت ڕۆژانە نزیكی ٢٠ گرامە (كەمتر لە دوو كەوچكی بچووك) لەبەرئەوەی بڕێكی زۆر لە دژە ئۆكسید لە پێكهاتنیدا هەیە بە بەراورد بە تۆوەكانی دیكە.

گرنگترین سوودەکانی تۆوی سیا

  • سەرچاوەیەکی زۆر باشی ئومیگا ٣ـیە
  • دژی قەبزییە و بۆ ڕەوانی باشه. 
  • سەرچاوەیەکی زۆر باشه بۆ زیادبوونی خوێن.
  • زۆر بەسوودە بۆ نەخۆشی شەکره چونکە ڕێژەی شەکر ڕێکدەخات.
  • بۆ کێش دابەزاندن زۆر باشە چونکە ئارەزووی خواردن ناهێڵێت.
  • دژی هەوکردنە.
  • دژی پوکانەوەی ئێسکە و بۆ ئازاری ئەژنۆ زۆر باشه.
  • وزەبەخشه و ئارامکەرەوەی مێشکه و مێشک بەهێز دەکات.
  • دژی چەوری زیانبەخشه و چەوری سوودبەخش زیاد دەکات.
  • زۆر بەسوده بۆ دڵ
  • هاوسه نگی فشاری خوین ڕادەگریت.
  • فرێدەری ژەهری لاشەیه.
  • هەرسکردنی خۆراکه ڕیشاڵییەکان ئاسان دەکات.


شێوازی بەکارهێنانی
دەتوانیت بیخەیە ناو ئاو یا شەربەت یا شتێکی شل بێت بۆ ماوەیەک، دوایی بیخۆرەوە لە بەیانیاندا بخورێت باشترە.
کاریگەرییە لاوەکیەکانی لەو کاتە دەست پێدەکات کە زێدەرۆیی بکەی لە خواردنی بە ڕێژەیەکی دیاریکراو بەکاریبێنن.


سەرچاوەکان



52 بینین