زەرفی تابوت - شێرکۆ بێکەس

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-06-30-23:47:00 - کۆدی بابەت: 9235
زەرفی تابوت - شێرکۆ بێکەس

ناوه‌ڕۆك

زەرفی تابوت

شاعیر: شێرکۆ بێکەس

بەرهەم: مێرگی زام مێرگی ھەتاو

شیعر: زەرفی تابوت

تۆ هەورت ناردباراننامە بداتە دەست
ئەم کاروانسەرای غوربەتەم. 
تۆگوڵت نارد
باخچەنامە بداتە دەست
ئەم بیابانی غوربەتەم. 
تۆ تیشکت نارد
گزنگنامە بداتە دەست
ئەم تەم تومانی غوربەتەم
بەڵام لەناو سلۆپیدا
بەیانییەک لەسەر شەقامی ئەتاتورک
هەوریان کوشت و
گوڵیان کوشت و
تیشکیان کوشت و
لە دواییشدا
سێ زەرفەتابووتی خاڵی و
خوێناوییان دایە دەستم!


سەرچاوەکان



140 بینین