ڕۆژنامەی بانگی کوردستان

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-07-01-20:20:00 - کۆدی بابەت: 9241
ڕۆژنامەی بانگی کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ڕۆژنامەی بانگی کوردستان (بە ئینگلیزی: Bangi Kurdistan Newspaper) ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی، زانستی، کۆمەڵایەتی، نەتەوەیی و سەربەخۆ بوو. هەفتانە لە شاری سلێمانی دەردەچوو. یەکەم ژمارەی لە ڕۆژی ٢ـی ئابی ١٩٢٢ چاپکراوە. خاوەنی ئیمتیاز، بەڕێوبەری بەرپرس و سەرنووسەر مستەفا پاشا یاموڵکیە. ١٤ ژمارە لە سلێمانی چاپکرا، بەشێک لە ژمارەکانی ڕۆژنامەکە لە بەغداد چاپکران, ناوەڕۆکی ڕۆژنامەکە بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و تورکی بوون. لەدوای گەڕانەوەی شێخ مەحموود لە هیندستان، ڕۆژنامەکە بووە زمانحاڵی حکوومەتەکەی شێخ مەحموود و لە ساڵی ١٩٢٦ ڕۆژنامەکە ڕاگیرا.

دەربارەی ڕۆژنامەکە

لە پاش کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانیی یەکەم بەهۆی سەرهەڵدانی شۆڕشەکانی شێخ مەحموودی نەمر شاری سلێمانی بوو بە مەڵبەندی ڕۆشنبیری کوردی، پاشان بەهۆی دامەزاندنی حکوومەتی کوردستان بە سەرۆکایەتی شێخ مەحموود لە ساڵی ١٩٢٢ کۆمەڵێک ڕۆژنامە بە زمانی کوردی دەرچوون کە زیاتر ڕێگایان خۆشکرد بۆ گەشەسەندنی ئەدەبییاتی کوردی بەگشتی و چیرۆکی هونەری کوردی بەتایبەتی، ڕۆژنامەی بانگی کوردستان لە شاری سلێمانی ١٤ ژمارەی لێ دەرچوو کە یەکەمین ژمارەی لە ٢ـی ئابی ساڵی١٩٢٢ دەرچوو.

وردەکاری ڕۆژنامەکە

"لە خوارەوەی ڕۆژنامەکە نووسرابوو ڕیکلام بە دێرێک، سێ عانە دەسێنرێ." "ھەروەھا ئەوەش نووسرابوو بۆ ھەموو شتێ مراجەعەت بە خاوەنی ئیمتیاز دەکرێ." لە لای چەپی لۆگۆکەی نووسرابوو، موحەڕیری (سەرنووسەر) کوردی و فارسی عەلی کەمال و م. نوری. ھەروەھا بۆ بەشداریی لە ئابوونەی مانگانە، سێ مانگ و شەش مانگ جارێک، ساڵی بە ھەشت ڕوپێیە. هەروەها لە ژێر لۆگۆی ڕۆژنامەکە نووسراوە "زەمانی گورز و ڕم ڕابورد ئێستا پاڵەوان عیلمە چەک دەستە و سنعەت بارقە تیغ و سنان عیلمە."

 


سەرچاوەکان



831 بینین