پۆرتفاست (نێتۆرک)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-07-04-11:24:00 - کۆدی بابەت: 9272
پۆرتفاست (نێتۆرک)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

پۆرتی خێرا یان پۆرتفاست (بە ئینگلیزی: Portfast) تەکنیکێکی سیسکۆیە کە دەستبەجێ ئینتەرفەیسێکی سویچ دەخاتە دۆخی پێشکەشکردنەوە، و دۆخی گوێگرتن و فێربوون بەجێدەهێڵێت. ئەمە بۆ ئەو ئینتەرفەیسانە بەسوودە کە بە کۆمپیوتەر یان سێرڤەرەکانەوە دەبەسترێتەوە بۆ ئەوەی ئەم ئامێرانە ناچار نەبن چاوەڕێ بکەن تا ئینتەرفەیسەکە کاردەکات. هەروەها یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی سەقامگیری (spanning-tree) لەبەرئەوەی ئینتەرفەیسێکی چالاککراوی پۆرتفاست TCN (ئاگادارکردنەوەی گۆڕینی تۆپۆلۆجی) دەست پێناکات.

بەهۆی پۆرتفاستەوە ئامێرە کۆتاکانی وەک کۆمپیوتەر و ڕاژەکان، پێویست ناکات ٣٠ چرکە یان زیاتر چاوەڕێ بکەن تاوەکوو ئینتەرفەیسی سویچەکە دەکەوێتە حاڵەتی ناردن و وەرگرتنی داتا، بەڵکوو ڕاستەوخۆ دوای ماوەیەکی کەم دەست بە کارکردن دەکەن.

کێشە

ئەم کردارە تەنیا بۆ کۆمپیوتەر و سێرڤەرەکانە، گەر ئەو ئینتەرفەیسەی پۆرتفاستی لەسەرە، بە سویچێک یان بریجێکەوە ببەسترێتەوە ئەوا دەبێتە هۆی دروستبوونی لووپ لەنێو نێتۆرکەکە. بۆ ڕێگری لەم حاڵەتە کردارێکی تر بەکاردێت بەناوی (BPDU Guard)، کە ڕاستەوخۆ هەڵدەستێت بە وەستاندنی ئەو ئینتەرفەیسەی سویچەکەی لێ دەدرێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی دروستبوونی لووپ.

شێوازی کۆنفیگەرکردنی پۆرتفاست

Switch# configure terminal
Switch(config)# interface FastEthernet 0/1
Switch(config-if)# spanning-tree portfast
Switch(config-if)# end


سەرچاوەکان



416 بینین