تارا جاف

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-07-25-23:46:00 - کۆدی بابەت: 9546
تارا جاف

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تارا جاف (بە ئینگلیزی :Tara Jaff)، گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنی کوردە، لە ساڵی ١٩٥٨ لە بەغداد لەدایکبووە، بنەماڵەکەی لە جافەکانی خەڵکی ھەڵەبجەن، لە بەغداد فێری مۆسیقای کلاسیک و پیانۆ بووە و شارەزای ئامێری ھارپ (چەنگ)یشە. لە ساڵی ١٩٧٦ ڕۆشتووە بۆ وڵاتی بەریتانیا، لە ساڵی ١٩٩١ەوە دەستی کردووە بە ژەندنی ئامێری چەنگ. پێش چەنگ، پیانۆ و گیتاری لێ داوە. فێربوونی زانستی مۆسیقای خۆی بە دەستی ھێناوە و وانەی میوزیکی نەخوێندووە. تارا جاف چەن ئەلبومێکی ھەیە و چەندین کۆنسێرتیشی لە وڵاتە جۆراوجۆرەکان ئەنجامداوە. لە ئێستادا لە وڵاتی بەریتانیا لە چەند جێگەیەک بە ئامێری چەنگ مۆسیقای ئارام بۆ نەخۆشەکان دەژەنێ.

بەرهەمەکانی

  • دڵەی دێوانەم: شیعری بێسارانی، مەولەوی، نەورۆز عەباس، فۆلکلۆر.

گۆرانییەکان

  • یاران
  • ڕۆحی ڕەوان
  • جەژنانە
  • دڵی دێوانەم
  • هەورەمان
  • سەمفۆنیای گومان

ئاسەوار (وتووێژی چەنگ و نەی)

  • نەی: فەردین لاھوورپوور
  • چەنگ: تارا جاف

تەمبوور و چەنگ

  • چەنگ: تارا جاف
  • تەمبوور: جەمیل قۆچگری
  • دەنگ: تارا جاف، جەمیل قۆچگری و ئاینور دۆغان
  • شێعر: بێسارانی، فەقێ تەیران، عەلی ئەشرەف عەزیززادە، فۆلکلۆر


سەرچاوەکان



240 بینین