چۆنیەتی ئامادەکردنی مەحشی ترۆزی

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2022-08-17-20:36:00 - کۆدی بابەت: 9878
چۆنیەتی ئامادەکردنی مەحشی ترۆزی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ترۆزی یان تەرۆزی (بە عەرەبی: القثاء او عطروزي، بە ئینگلیزیArmenian cucumber)، یەکێکە لەو سەوزانەی زیاتر لە وەرزی هاویندا دەستدەکەوێت، بۆ زەڵاتە و ترشیات و جۆرەکانی تری خواردن سوودی لێوەردەگیرێت، هەندێک کەسیش خۆشی دەکەن و بەشێوەی مەحشی ئامادەی دەکەن.

کەرەستەکان

ئامادەکردنەکەی

ترۆزییەکە بشۆرەوە و بیخەرەوە ئاوی ساردەوە بۆ ئەوەی کەمێک لە سوێرییەکەی بروات. کەرەوز یان مەعدەنووسەکە لەگەڵ بیبەر و سیرەکە ورد بکە، لەناو مەنجەڵێکدا ئاوەکە و سرکەی سێوەکە تێکەڵ بکە، دواتر بەهاراتەکانی تێبکە و بۆ ماوەی ١٠ خولەک لەسەر ئاگر دایبنێ، کە یەک قووڵپیدا لەسەر ئاگر دایبگرە و چاوەڕێی بکە تاکوو سارد دەبێتەوە.

ترۆزییەکان لە ناوەڕاستەوە کەمێک قاش بکە کەرەستەکانی مەعدەنووس و بیبەر و سیرە وردکراوەکە بکەرە ناوی، بەو جۆرە هەموو ترۆزییەکان ناوەکەیان بە کەرەستەکان پڕبکەرەوە و بە ڕیز بیخەرە ناو سەتڵێکەوە و گیراوەکەی تر کە لەسەر ئاگر داتگرتووە بیکە بەسەر ترۆزییەکاندا و سەری سەتڵەکە داپۆشە و بیخەرە ساردکەرەوە. ماوەی ٤٨ کاتژمێر لەناو ساردکەرەوەکەدا بێت بەبێ ئەوەی دەستکاری بکەیت، لە کۆتاییدا ئامادەی خواردن دەبێت.

تێبینی: ئەگەر بەهاراتی مەحشیت نەبوو دەتوانیت خۆت دروستی بکەیت بە تێکەڵکردنی, زەنجەفیل و کزبەرە و کاری و زەردەچەوە.


سەرچاوەکان



666 بینین