وتەکانی ستالین

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2022-08-21-18:25:00 - کۆدی بابەت: 9937
وتەکانی ستالین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

جۆزێف ڤیساریۆنۆڤیچ ستالین (بە ئینگلیزی: Joseph Stalin، بە عەرەبی: يوسف ستالين) سەرکردەیەکی سیاسی شۆڕشگێڕ و کۆمۆنیستی سۆڤیەتە کە لە ساڵی ١٩٢٢ـەوە تا مردنی لە ساڵی ١٩٥٣ سەرکردایەتی یەکێتیی سۆڤیەتی کردووە. دەسەڵاتی وەک سکرتێری گشتیی حیزبی شیوعیی یەکێتیی سۆڤیەت (١٩٢٢-١٩٥٢) و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی یەکێتیی سۆڤیەت بووە (١٩٤١-١٩٥٣). سەرەتا وەک بەشێک لە سەرکردایەتییەکی بەکۆمەڵ حوکمڕانی وڵاتی دەکرد، تاوەکوو ئەوەی دەسەڵاتی چەسپاند و لە ساڵانی ١٩٣٠ بوویە دیکتاتۆر. لە ڕووی ئایدیۆلۆژییەوە پابەند بوو بە لێکدانەوەی لینینی مارکسیزمەوە، لە کاتێکدا سیاسەتەکانی خۆی بە ستالینیزم ناودەبرێت.

وتەکانی ستالین

"مردنی کەسێک کارەساتە؛ مردنی ملیۆنێک ئامارە".

***********

"ئەوانەی دەنگ دەدەن هیچ بڕیارێک نادەن. ئەوانەی دەنگ هەژمار دەکەن هەموو بڕیارێک دەدەن".

***********

"پەروەردە چەکێکە، کاریگەرییەکەی پەیوەستە بەوەی کێ بەدەستی گرتووە و ئامانجی چییە".

***********

"ئەوە پاڵەوان نین مێژوو دروست دەکەن، بەڵکو مێژوو پاڵەوانەکان دروست دەکات".

***********

"مردن چارەسەری هەموو کێشەکانە. مرۆڤ نەبێت کێشەش نییە".

***********

"مێژوو دەریخستووە هیچ سوپایەکی نەبەزێنراو نییە".

***********

"من باوەڕم بە تەنها یەک شت هەیە، ئەویش هێزی ئیرادەی مرۆڤە".

***********

"کاتێک کەسێک هەیە کێشەیەک دروست دەبێت. کاتێک کەس نییە کێشە بوونی نییە".

***********

"بە دەستکێشی ئاوریشمەوە ناتوانیت شۆڕشێک ئەنجام بدەیت".

***********

"بۆ من زەحمەتە بیهێنمە پێش چاوم کە کەسێکی بێکار بە چ "ئازادییەکی کەسی"ـیەوە بەهرەمەندە، کە بە برسێتی دەڕوات و ناتوانێت کار بدۆزێتەوە".

***********

"ئازادیی ڕاستەقینە تەنیا لەو شوێنانەدا دەتوانێت بوونی هەبێت کە قۆستنەوە و ئیستیغلال هەڵوەشاوەتەوە، لەو شوێنانەی کە چەوساندنەوەی هەندێکیان لەلایەن هەندێکی ترەوە نەبن، لەو شوێنانەی کە بێکاری و هەژاری تێدا نەبێت، کە پیاوێک ترسی ئەوەی نەبێت سبەینێ لە کار و ماڵ و نان بێبەش بێت، ڕاوەدوونراو نەبێت".

***********

"مۆسیقا شتێکی باشە، دڕندەیی ناو مرۆڤ ئارام دەکاتەوە".

***********

"سوپاسگوزاری نەخۆشییەکە سەگەکان تووشی دەبن".

***********

"لە یەکێتیی سۆڤیەتدا، پاشەکشەکردن بوێری زیاتری دەوێت نەک پێشڕەوی".

***********

"تاکە هێزی ڕاستەقینە لە تفەنگێکی درێژەوە دێتە دەرەوە".

***********

"کاتێک بەلشەڤیەکان هاتنە سەر دەسەڵات نەرم و ئاسان بوون لەگەڵ دوژمنەکانیان، ئێمە بە هەڵە دەستمان پێکردبوو. نەرمی بەرانبەر بە دەسەڵاتێکی لەو شێوەیە تاوانێک بوو لە دژی چینی کرێکاران. کە زۆری نەخایاند دەرکەوت".

***********

"ئێمە ناهێڵین بیرۆکەیان هەبێت. بۆچی ڕێگەمان دەدا دەمانچەیان هەبێت؟


سەرچاوەکان



977 بینین