ئەو شوێنانەی لە بەهای کەسایەتیت کەم دەکەنەوە

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2022-08-22-23:03:00 - کۆدی بابەت: 9959
ئەو شوێنانەی لە بەهای کەسایەتیت کەم دەکەنەوە

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئەو شوێنانەی لە بەهای کەسایەتیت کەم دەکەنەوە (بە عەرەبی: اماکن الذي لا یمكنك زيارتها احترما لذاتك، بە ئینگلیزی: Places that detract from your personality)، مرۆڤ بەهۆی ئەوەی بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە، بەردەوام حەز دەکات بگەڕێت و شوێن و کەسی تازە بناسێت و ببینێت، بەڵام ڕۆیشتن بۆ هەندێک شوێن کارێکی ڕاست نییە.

شوێنەکان

  1. شوێنێک کە بانگێشت نەکراویت بۆی: یەکێک لە ئادابەکانی چوونە میوانی، ئەوەیە کە بانگهێشت بکرێیت، شیاو نییە کە بەبێ ئاگاداری خاوەن ماڵەکە بەتایبەتی لەکاتی نانخواردن بچیتە ماڵێک، دەبێت لە چوونە میوانیدا ئەم خاڵە لەبەرچاو بگرن و بێ ئاگاداری سەردانی ماڵی کەس نەکەن.
  2. شوێنێک کە گرنگیت پێ نادەن: هەموومان دەبێت بەجۆرێک مامەڵە لەگەڵ میوانەکانمان بکەین، کە حەز دەکەین لە میوانی وەها مامەڵەمان لەگەڵ بکرێت. لە میوانیدا دەبێت لە گرنگیدان بە میوانەکان دادپەروەر بیت، واتا ئاگاداربیت تەنیا لەگەڵ چەند کەسێکی دیاریکراو قسە نەکەیت، ئەگەر خۆشت چوویت بۆ میوانی و میواندارەکە هیچ گرنگی پێ نەدایت و پشت گوێی خستیت ئاسوودە نەبوویت بە ئامادەبوونت لەوێ، کەمتر سەردانی ئەو شوێنە بکە.
  3. شوێنێک کە لەگەڵ چوونە ژوورەوەی تۆ ڕەخنە دەگیرێت: لەوانەیە هەندێک جار کە لەگەڵ چوونە ژوورەوەت بۆ ماڵی خاوەن ماڵەکە هەندێک قسەت پێ بڵێت وەکوو: "چەند سەیرە هاتوویت!" "بۆچی زووتر نەهاتیت کەمێک یارمەتیمان بدەیت"، بەم شێوەیە ڕەخنەت لێ گیرابێت. یارمەتیدانی میواندار دەبێتە هۆی نزیکی و ڕێزگرتن، بەڵام یارمەتیدانی زیاد لە پێویست و هەمیشە، دەبێتە ئەرک و وادەکات میواندار چاوەڕوانی ناپێویستی لە تۆ هەبێت، ڕێگا بە خۆی دەدات ڕەخنە لە میوانەکەی بگرێت.
  4. شوێنێک کە غەیبەت و بێ ڕێزی زۆر بکرێت: باشترە نەچیتە جێگایەک کە کەسەکانی بەردەوام خەریکی غەیبەتکردن و لە پشتەوە باسکردنی خەڵکن، مەچۆ شوێنێک کە بێ ڕێزی، غەیبەت، جنێو، گاڵتەکردن بە کەسی تری تێدا دەکرێت، چونکە کەسی دواتر کە باسی دەکەن تۆیت.
  5. شوێنێک کە تێیدا ڕێز لە میوان ناگرن: وەکوو باسمان کرد، ڕێزگرتن لە میوان لەلایەن میواندارەوە پێویستە، کەواتە مەچنە شوێنێک کە کەسانی ئەو ماڵە لەبەردەم تۆدا شەڕ و دەمەقاڵە بکەن، بێ ڕێزی بەیەک بکەن یان تەنانەت بێ ڕێزی بە تۆش بکەن.
  6. شوێنێک کە تێیدا بێ ڕێزی بە منداڵەکەت دەکەن: ڕەفتار و قسەی دەورووبەر هەمووی کاریگەری لەسەر بارهاتنی منداڵ هەیە، کاتێک کە منداڵ یان نەوجەوان بە هەر هۆکارێک ڕووبەڕووی گاڵتەپێکردن و سوکایەتی ببێتەوە پێویستە دایک و باوک پارێزگاری لە منداڵەکەیان بکەن، جگە لە پارێزگاری و پشتگیری دەبێت دایک و باوک دووربکەونەوە لە چوونە شوێنێک کە بێ ڕێزی بە منداڵەکەیان دەکەن.


سەرچاوەکان



380 بینین