ئەحمەدی خاسی

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-09-10-14:20:00 - کۆدی بابەت: 10193
ئەحمەدی خاسی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و ژیانی

مەلا ئەحمەدی خاسی یان ئەحمەدی خاسی (بە ئینگلیزی: Ahmad Khasi)، ناوی تەواوی ئەحمەدی سۆفی حەسەنە، یەکەمین نووسەری زمانی کوردی دیالێکتی زازاکییە، لە ساڵی ١٨٦٧ لە لجێ هەزان لەدایکبووە، لە ١٨ی شوباتی ١٩٥١ هەر لە ئەوێ کۆچی دوایی کردووە، لە دنیای شیعردا بە خاسی، ئەحمەدی خاسی، سەیدانی خاسی و خۆجەی خاسیش دەناسرێت. باوکی ناوی حەسەنە و دایکی ناوی مەدینایە و باپیری ناوی مەلا عوسمانە. لە بنەڕەتدا سەر بە عەشیرەتی خاسانن، باپیری چووەتە هەزان و لەوێ مەلایەتی کردووە و لەوێ ماوەتەوە. خاسی خوێندنی خۆی لە قوتابخانەی مەسعوودییەی ئامەد تەواو کردووە و ئیجازەی خۆی لەسەر دەستی موفتی ئیبراهیم ئەفەندی وەرگرتووە. پەروەردەی سۆفییەتی لای شێخی نەقشبەندی شێخ عەبدولقادری هەزانی تەواو کردووە، ئیجازەی شێخییەتی وەرگرتووە بەڵام شێخییەتی نەکردووە. یەکەم کتێبی کوردی خۆی بە ناوی مەولدی کوردی لە ساڵی ١٨٩٢دا نووسیوە و لە ساڵی ١٨٩٩ لە ئامەد ٤٠٠ دانەی چاپ و بڵاوکردەوە، ئەحمەدی خاسی بە زمانەکانی عەرەبی، فارسی، تورکی و کوردی بابەتی نووسیوە.

زانیاری گشتی

ناو ئەحمەدی سۆفی حەسەن
نازناوی شیعری خاسی، ئەحمەدی خاسی، سەیدانی خاسی و خۆجەی خاسی.
ساڵی لەدایکبوون ١٨٦٧
شوێنی لەدایکبوون هەزان
بەرواری کۆچی دوایی ١٨ی شوباتی ١٩٥١
شوێنی کۆچی دوایی هەزان
بەرهەمەکانی کتێبی مەولدی کوردی و کتاب التصدید بالشرح مختصر التوحید.

 

بەرهەمەکانی

  • مەولدی کوردی
  • کتاب التصدید بالشرح مختصر التوحید


سەرچاوەکان

53 بینین