قەرەکۆسە

له‌لایه‌ن: - لەنیا کەریم لەنیا کەریم - به‌روار: 2022-09-25-23:20:00 - کۆدی بابەت: 10374
قەرەکۆسە

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

شاری قەرەکۆسە (بە ئینگلیزی: Qerekose، بە تورکی: Ağrı)، شارێکە لە شارەکانی وڵاتی تورکیا و سەر بە پارێزگای ئاگرییە، ٩٥٪ی دانیشتووانەکەی لە نەتەوەی کوردن.

زانیاری گشتی

وڵات تورکیا
پارێزگا ئاگری
شار قەرەکۆسە
ژمارەی دانیشتووان ١٣١٫١٠٤
زمان کوردی
ڕووبەر ١٫٤٩٧٫٢٧ کیلۆمەتر دووجا

مێژوو

ئەم شارە پێشتر و لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا بە قەرەکلیسا ناودەبرا، لە ساڵانی ١٩٢٧ بۆ ١٩٣١ شارەکە لەژێر دەستی بزووتنەوەی جوداخوازی کورددا بوو کە ئەم بزووتنەوەیە لە هەوڵدا بوون بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی نەناسراو بە ناوی کۆماری ئارارات کە لەلایەن چەند سەرکردەیەکی کوردەوە سەرکردایەتی دەکرا، هەندێک لە سەرکردەکانی بریتی بوون لە ئیبراهیم هێسکی و ئیحسان نوری.

دانیشتووان

بەپێی سەرژمێرییەک کە لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەنجامدراوە ژمارەی دانیشتووانی شاری قەرەکۆسە ١٣١٫١٠٤ کەس بووە، کە نزیکەی ٩١٫٨١٧ کەسیان لە ناوەندی شارەکە نیشتەجێن.

ئابووری و ژێرخانی ئابووری

ئابووری شاری قەرەکۆسە بەندە لەسەر کاری ئاژەڵداری، کشتوکاڵ و بەرهەمی پیشەسازی کارگە جیاوازەکان، کارگەکانی شارەکە بریتین لە، کارگەی دروستکردنی چەرم، کارگەی بەرهەمهێنانی شەکر، کارگەی بەرهەمهێنانی شیرەمەنی، کارگەی لم و کارگەی ڕستن و چنین.

کەشوهەوا

کەشوهەوای شاری قەرەکۆسە بە گشتی کیشوەرییە، وەرزی هاوینی گەرم، وشک و کورتە، شەوانی فێنکە، پلەی گەرمی لە ڕۆژدا نزیکی ٣٠ پلەی سیلیزییە، وەرزی زستانیش کەشێکی ساردی هەیە و بەفرێکی زۆر دەبارێت، پلەی گەرمی دەگاتە نزیکەی ١٦ پلەی ژێر سفر.


سەرچاوەکان



475 بینین