شێوازی هەڵگرتنی فڵچەی ددان

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2022-12-10-15:00:00 - کۆدی بابەت: 10605
شێوازی هەڵگرتنی فڵچەی ددان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

فڵچەی ددان (بە ئینگلیزی: Toothbrush، بە عەرەبی: فرشاة أسنان) ئامرازێکی پاککردنەوەی دەم و ددانە، بۆ پاککردنەوەی ددان و پووک و زمان بەکاردەهێنرێت. پێکهاتووە لە سەرێک لە ڕیشاڵی توند کۆکراوە، کە دەتوانرێت هەویری ددانی لەسەر دابنرێت، دەگاتە ئەو شوێنانەی کە پاککردنەوەیان سەختە. 

ڕێگای ڕاست بۆ هەڵگرتنی فڵچەی ددان چییە؟

شێوازی هەڵگرتنی فڵچەی ددان (بە ئینگلیزی: Method of storing toothbrush) ئەگەر تۆش یەکێکیت لەو کەسانەی ڕەنگە فڵچەی ددانەکەت لەناو کوپێک یان هەڵگری فڵچەی ددان لە تەنیشت و دەوروبەری دەست شۆرەکەتەوە لەگەڵ چەندین فڵچەی تر هەڵبگریت، ئەوە شوێنێکی باش نییە. تا دەتوانیت فڵچەکەت لە شوێنیکی وشک و دوور لە دەست شۆر و تەوالێت و شوێنی شێدار دابنێ.

هەموو میکرۆبەکانی لەو دەوروبەرەن بە ئاسانی دەگەنە فڵچەکەت، دەتوانیت بە هەڵگرتنی بە شێوازی گونجاو فڵچەی ددانەکەت لە میکرۆبەکان دوور بخەیتەوە. چەند ڕێگایەکی ڕاست بۆ پاک ڕاگرتنی فڵچەی ددان بریتین لە:

فڵچەی ددانەکەت بشۆ: دوای ئەوەی ددانەکانت تەواو بوو، بە باشی فڵچەکەت بشۆ، بەم شێوەیە پاشماوەی هەویری ددانەکەت پاک دەکەیتەوە، پاشان بە باشی ئاوە زیادەکەی پێوە لابە. 

فڵچەی ددانەکەت بە تەختی دامەنێ: دانانی فڵچەی ددان بە تەختی ڕێگە دەدات هەر ئاوێک کە پێوەی ماوە کۆببێتەوە، ئەمەش ژینگەیەکی تەواو بۆ گەشەکردنی بەکتریا دروست دەکات. 

دانەنانی لەگەڵ فڵچەی ددانی کەسانی تر: تا دەتوانیت فڵچەکەت لەگەڵ فڵچەی کەسانی تر دامەنێ، هەندێک جار زۆر نزیک لە یەک دادەنرێن و میکرۆب بە ئاسانی بڵاودەبێتە، ئەمەش هەڵەیە، پێویستە فڵچە بەتەنها دابنرێت، ئەگەر داش نرا بەریەک کەوتنیان نەبێت، بەڵکوو لە ناو هەڵگرێکدا بە تەنها دابنرێت.

فڵچەی ددانەکەت زۆر نزیک لە تەوالێت هەڵمەگرە: دوور ڕاگرتنی فڵچەکەت لە تەوالێت چونکە میکرۆب بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و فڵچەکەت پیس دەبێت.

فڵچەی ددانەکەت لە شوێنی کراوەدا هەڵبگرە: هەرگیز نابێت فڵچەکەت لەناو دەفرێکی داخراودا هەڵبگریت و دەبێت هەواگۆڕکێ بکات، چونکە بەکتریا شێداری خۆشدەوێت و لەم ژینگەیەدا گەشە دەکات. لەبری ئەوە فڵچەکە بخەرە ناو کوپێک یان هەڵگرێکەوە لە باری ستوونی بۆ ئەوەی دڵنیا بیت کە بە باشی وشک دەبێتەوە. 

گۆڕینی فڵچەی ددان: ئەگەر هەست دەکەیت فڵچەی ددانەکەت پیس بووە یان ئەگەر سێ مانگ بەسەر دوایین فڵچە نوێیەکەتدا تێپەڕیوە کاتی ئەوە هاتووە فڵچەی ئێستات بگۆڕیت بۆ فڵچەیەکی نوێ. ئەگەر پێش ئەوەی ماوەی سێ مانگەکەت تەواو بێت هەستت بە شلبوونەوەی ڕیشەکان یان زیانەکانی تر کرد، ئەوا زووتر بیگۆڕە.

دەم و ددانێکی تەندروست پێویستی بە فڵچەی ددانێکی پاک و تەندروست دەبێت، هەروەها بە تەرخانکردنی کاتێک بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ددانەکانت بە باشی پاک دەکەیتەوە و بە شێوەیەکی ورد و بازنەیی دەیشۆیت. 


سەرچاوەکان



637 بینین