زانکۆی چەرموو

له‌لایه‌ن: - بەڵێن سامان بەڵێن سامان - به‌روار: 2023-02-27-02:12:00 - کۆدی بابەت: 11113
زانکۆی چەرموو

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

زانکۆی چەرموو یان چەرمۆ (بە عەرەبی: جامعة جرمو، بە ئینگلیزی: Charmo University)، یەکێکە لە زانکۆ حکوومییەکان و لە ساڵی ٢٠١٤ وەکوو چواردەیەم زانکۆ لە هەرێمی کوردستان دامەزرا. ئەم زانکۆیە بەناوی یەکێک لە کۆنترین گوندە کشتوکاڵییەکانی جیهان ناونراوە کە گوندی چەرمۆیە بە دووری یانزە کیلۆمەتر لە ڕۆژهەڵاتی شاری چەمچەماڵ لە ناوەندی قەزاکەدا هەڵکەوتووە.

زانیاری گشتی
ناو زانکۆی چەرموو، چەرمۆ
دامەزراندن ٢٠١٤
ناونیشان چەمچەماڵ، بناری بانی مەقان
سەرۆکی پێشووی زانکۆ دکتۆر سەڵاح ڕەزا
سەرۆکی نوێی زانکۆ دکتۆر هەڵەت ڕەشید
ژمارەی خوێندکاران ٢٠٧٠
ژمارەی فەرمانبەران ٥٠٧
ژمارەی خوێندکاری پلەی باڵا ٤٢
کۆلێژەکانی زانکۆ پەروەردە، زانست، کارگێڕی کار

خوێندن

مەرجی وەرگرتنی خوێندکاران لە سەرجەم بەشەکانی زانکۆی چەرموو بەستراوەتەوە بە یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە هەندێک لە مەرجەکان بنەڕەتیین و ناگۆڕدرێن، هەندێک لە ڕێنمایەکانیش ساڵانە پێش ڕاگەیاندنی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا حکوومی و ئەهلییەکان دەگۆڕدرێن.

هەموو بەشەکانی ناو کۆلێژەکانی زانکۆی چەرموو ساڵانە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە خوێندکاری پێویستی بۆ دەنێردرێت، لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)ـەوە لە زانکۆی چەرموو شێوازی خوێندن گۆڕاوە بۆ بۆڵۆنیا پرۆسێس (Bologna Process) و لە سەرجەم بەشەکانیش خوێندن بە زمانی ئینگلیزییە. خوێندنی بەکالۆریۆس لە سەرجەم بەشەکاندا بۆ ماوەی ٤ ساڵە لە بەشە کلاسیکیەکاندا و ٨ سیمستەرە لە بەشەکانی خوێندنی بۆڵۆنیادا.

کۆلێژەکانی زانکۆکە

پەروەردە

  • زمانی کوردی
  • زمانی ئینگلیزی
  • زمانی عەرەبی
  • زانستە گشتییەکان
  • پەروەردەی تایبەت

زانست

  • کۆمپیوتەر
  • فیزیا
  • کیمیا
  • کیمیای کرداری
  • تاقیگەی زانستە پزیشکییەکان

کارگێڕی کار

  • بەڕێوەبردنی نەوت، گاز و وزە
  • کارگێڕی گشتی
  • ژمێریاری

کتێبخانەی زانکۆ

کتێبخانە‌ی ناوە‌ندیی زانکۆی چە‌رموو خاوە‌ن ڕێژەیەکی سە‌رمایە‌ی زانستییە، کە‌ نزیکە‌ی هە‌ژدە‌ هە‌زار سە‌رچاوە‌ی جۆراوجۆرە لە‌ بوارە‌ زانستییە‌کاندا، بە‌ هە‌ردوو بواری زانستی (سروشتی و مرۆیی)ـە‌وە‌، بە‌ زمانە‌کانی (کوردی، عە‌رە‌بی، ئینگلیزی) بە‌ردە‌ستە‌. شوێنی کتێبخانە‌ی ناوە‌ندیی زانکۆی چە‌رموو: چە‌مچە‌ماڵ-کە‌مپی سە‌رە‌کی زانکۆ-بناری مە‌قان، نهۆمی دووە‌م.

چالاکی وەرزشی

بەشی چالاکی وەرزشی زانکۆی چەرموو یەکێکە لە بەشە کارگێڕییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرێتی چالاکی هونەری و ڕاگەیاندن، کاری ئەم بەشە ڕێکخستنی پاڵەوانێتی و چالاکییە وەرزشییەکانە لەسەر ئاستی بەشەکان و کۆلێژەکانی زانکۆ، کە تیایدا مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆ بەشدار دەبن. هەر ئەم بەشە تیم و یاریزانی زانکۆ ئامادە دەکات بۆ یاریکردن لەسەر ئاستی تاکەکەسی و تیمەکاندا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی فەرمی کە لەسەر ئاستی زانکۆکان ئەنجام دەدرێت، کە یەکێتیی وەرزشی زانکۆ ڕێکیدەخات.


سەرچاوەکان



480 بینین