شانەکانی لەش

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-09-08-00:33:00 - کۆدی بابەت: 11239
شانەکانی لەش

ناوه‌ڕۆك


ناساندن

شانەکانی لەش (بە ئینگلیزی: Body Tissues، بە عەرەبی: أنسجة الجسم) بریتییە لە کۆمەڵە خانەیەک کە پێکهاتەیەکی هاوشێوەیان هەیە و وەک یەکەیەک پێکەوە کار دەکەن. ماددەیەکی نازیندوو کە پێی دەوترێت نێوانە ماددە لە نێوان خانەکاندا هەیە و بۆشایی نێوان خانەکان پڕ دەکاتەوە. ئەم نێوانە ماددەیە دەکرێت لە هەندێک لە شانەکاندا زۆر بێت و لە هەندێکی تردا کەم بێت. نێوانەی ماددەی نێوان خانەکان لەوانەیە ماددەی تایبەتی تێدابێت وەک خوێ و ڕیشاڵەکان کە تایبەتن بە شانەیەکی دیاریکراو و تایبەتمەندی جیاواز دەدەن بەو شانەیە. چوار جۆری سەرەکی شانەی لەش هەیە: ڕووپۆشە شانە، بەستەرە شانە، دەمارە شانە و وماسولکە شانە.
هەر یەکێک لە شانەکان بۆ ئەرکی دیاریکراو دیزاین کراون. بە پێی پێناسیان، شانەکان لە زیندەوەرە یەکخانەییەکاندا نین. هەروەها لە نێوان سادەترین جۆرەکانی زیندەوەری فرەخانەیی وەک ئیسفەنج، شانەکان کەمن یان زۆر جیاوازن. بەڵام ئاژەڵ و ڕووەکی فرەخانەیی کە پێشکەوتووترن شانەی تایبەتیان هەیە کە دەتوانن وەڵامی زیندەوەرێک بۆ ژینگەکەی ڕێکبخەن.

شانەی ڕووەک

قەوزەکان (قەوزەی ئاوی، قەوزەی سەر دانەوێڵە و جۆرەکانی تری) ڕووەکی نالوولەیین. واتە: کەمی شانەی لوولەییان هەیە (لوولەی گوێزەرەوەی خۆراک و لقە دار) هەروەها گەڵای ڕاستەقینە و ڕەگ و قەدیان نییە. لەجیاتی ئەوە، قەوزەکان ڕاستەوخۆ ئاو و خۆراکەکان دەمژن لە ڕێگەی پێکهاتەی لەگەڵا چوو یان لە قەد چوو یانیش لە ڕێگەی توخمە خانەکانی جەستەییەوە.
لە ڕووەکە لوولەییەکاندا، واتا تۆو داپۆشراوەکان و تۆو ڕووتەکان، دابەشبوونی خانە بە نزیکەیی بە تەنها لە شانە دیاریکراوەکاندا ڕوودەدات کە بە مێریستیم (meristems) ناسراون. مێریستیمی ئەپیک کە دەکەونە سەر لوتکەی ڕووەکەکان و ڕەگەکان لە هەموو ڕووەکە لوولەییەکان، سێ جۆری مێریستمی سەرەتایی دروست دەبن، کە لە بەرامبەریشدا شانە سەرەتاییە پێگەیشتووەکانی ڕووەکەکە بەرهەم دەهێنن. سێ جۆری شانە پێگەیشتووەکە بریتین لە شانەکانی پێست و لوولەکان و شانەکانی زەوی
شانە سەرەتاییەکانی پێست، کە پێیان دەگوترێت توێژ، چینە دەرەکییەکانی هەموو ئەندامەکانی ڕووەک پێکدەهێنن (بۆ نموونە ڕەگ، قەد، گەڵا، گوڵ). ئەوان یارمەتیدەرن لە ڕێگریکردن لە لەدەستدانی ئاوی زیادە و زیانبەرکەوتنیان لەلایەن مێرووەکان و میکرۆبەکان. لوولە شانەکانیش دوو جۆرن: لوولەی تایبەتی گواستنەوەی ئاو و لوولەی تایبەت بە گواستنەوەی خۆراک. لوولەی تایبەتی گواستنەوەی ئاوی سەرەتایی و لوولەی تایبەتی گواستنەوەی خۆراکی لە گورزە لوولەکاندا ڕێکخراون کە درێژی ڕووەکەکە لە ڕەگەوە بۆ گەڵاکان بەڕێوە دەبەن واتا قەدی ڕووەکەکە. شانەکانی زەوی، بەشە ماوەکانی ڕووەکەکە دەگرێتەوە، پشتگیری جۆراوجۆری ڕووەکەکەش دەکات. وەکو بەشی کۆگای ڕووەک و شانەی تایبەتی ڕۆشنە پێکهاتن.

مێرستیمە دووەمییەکان، کە لە هەموو ڕووەکە دارستانییەکان و لە هەندێک ڕووەکی گیاییدا دەدۆزرێنەوە، لە کامبیۆمی لوولەکان و کامبیۆمی تەپەدۆری پێکهاتووە. کامبیۆمەکان (ئەو بەشەی ڕووەک کە هۆکاری گەشەی قەد و ڕەگی ڕووەکە و دەکەوێتە نێوان چینی دار و نیانەوە). شانە لاوەکییەکان بەرهەم دەهێنرێن لە ئەڵقەیەکی کامبیۆمی لوولەکان لە ڕەگ و قەدەکان. کامبیۆمی تەپەدۆر شانەیەکی دووەمی پێست بەرهەم دەهێنێت (سەر توێژ) کە جێگای توێژ دەگرێتەوە بە درێژایی ڕەگ و قەدە کۆنەکان.

شانەی ئاژەڵ

لە سەرەتای مێژووی پەرەسەندنی ئاژەڵەکانەوە، شانەکان کۆکراونەتەوە لە ئەندامەکاندا، کە خۆیان دابەش بوون بەسەر بەشە تایبەتەکاندا. پۆلێنکردنی زانستی سەرەتایی شانەکانیان دابەش کرد لەسەر بنەمای کۆئەندامەکان کە بەشێکیان پێک هێناوە (بۆ نموونە شانەی دەمار).

زانایانی کۆرپەلە زۆرجار شانەکانیان پۆلێن کردووە لەسەر بنەمای بنچینەیان لە کۆرپەلەی گەشەکردوودا؛ بۆ نموونە، ئێکستۆدێرماڵ، ئێندۆدێرماڵ، و شانەکانی مێسۆدێرماڵ. ڕێگایەکی دیکە شانە پۆلێنکراوەکان بۆ چوار گروپی فراوان بەپێی پێکهاتەی خانە: ڕووپۆشە شانە کە لە خانەکان پێکهاتووە و داپۆشینی دەرەوەی لەش پێکدەهێنن و ڕووپۆشی ئەندامە ناوەکییەکان دەکەن، کونەکان و کەلێن و کەناڵەکانیان داپۆشیووە. ناوپۆشە شانە، ئەمەشیان ناوپۆشی ئەندامە ناوەکییەکان دەکات. ڕایەڵە شانە لەو خانانە پێکهاتووە کە نێوانە ماددەی تیایە و نێوان خانەکان پڕدەکاتەوە. و کۆتا شانەش بە پێی ئەم پۆلێنە بەستەرە شانەیە پۆلێکی تا ڕادەیەک ناڕێکە کە لە خانەکان و نێوانە ماددە پێکهاتووە، ئەرکیان بەستەنەوەی شانەیەکە بە شانەیەکی ترەوە.

بەسوودترین پۆلێنی شانەی ئاژەڵ

کۆتا شێوازی پۆلێنکردنیەتی کە شانەکانی لەشی ئاژەڵانی پۆلێنکردووە بۆ چوار پۆل لەسەر بنەمای ئەو کردار و فرمانانەی کە شانەکان ئەنجامی دەدەن. چوار جۆری بنەڕەتی شانە کە بە گوێرەی شێوە و کردارەکەیان پێناسە دەکرێن: ڕووپۆشە شانە، بەستەرە شانە، ماسولکە شانە و شانەی دەمار.


ڕووپۆشە شانە

سنوورێکی پاراستن دابین دەکات و بەشداری دەکات لە بڵاوبوونەوەی ئایۆن و گەردەکان لە نێوان خانەکاندا.

بەستەرە شانە

هۆکاری بەستنەوەی نێوان خانە و شانەکان دابین دەکات و پشتگیری جۆرەکانی تری شانەی دەکات.

ماسولکە شانە

گرژدەبێت بۆ دابینکردن و دەستپێکردنی جووڵە لە لەشدا.

دەمارە شانە

زانیاری دەگوازێتەوە و تێکەڵیان دەکات لە ڕێگەی ناوەندە کۆئەندامی دەمار و چێوە کۆئەندامی دەمار.


سەرچاوەکان



925 بینین