بەدلیس

له‌لایه‌ن: - سومەیە ئەبووبەکر سومەیە ئەبووبەکر - به‌روار: 2023-09-11-01:08:00 - کۆدی بابەت: 11273
بەدلیس

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەدلیس یا بیتلیس یان بدلیس، بە (زمانی تورکی: bitlis، بە عەرەبی: بتلیس، بە ئەرمەنی: باغش یان باقش، بە ئینگلیزی: Badlis)، شارێکی کۆنی مێژوویی کوردستانی باکوورە کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵی تورکیا، ژمارەی دانیشتووانی ٥٣٠٠٠ کەسە، شارۆچکەکە  ١٥٤٥ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و ١٥ کیلۆمەتر لە دەریاچەی وانەوە دوورە، دەکەوێتە سەر گردێکی بەرز لە دۆڵی ڕووباری بیتلیس کە لقێکی ڕووباری دیجلەیە.

واتای ناوی شارەکە

سەرچاوەی ناوی بەدلیس نازانرێت، بەڵام  ئەفسانەیەکی بەناوبانگی ئیتیمۆلۆژیای فۆلکلۆر کە لە سەرچاوە نامێژووییەکان باسکراوە، ئەوەیە کە لە "لیس/باتلیس"ـەوە وەرگیراوە، ناوی ژەنەراڵێکە کە دەوترێت بە فەرمانی ئەسکەندەری مەکدۆنی قەڵای بیتلیسی دروستکردووە. لای ئەرمەنییەکان بە بالالێسا یان باغاغێش و دواتر بە باغیش ناسرا.

مێژووی بەدلیس

ئەم شارە لە سەردەمی عومەری کوڕی خەتابەوە دەسەڵاتی ئیسلامی پێگەیشت، چەندین شوێنەواری مێژویی تێدایە وەک گۆڕی یاسیان مەدرەسی، مزگەوتی بیتلیس، و بەناوبانگترینیان نەخشێکە کە تێیدایە دوو خوداوەندی باڵدار ڕاوەستاون لەسەر دوو شێر کە ڕوبەڕووی  یەک وەستاون. لە سەدەی ١٣ تا ١٩ بەدلیس میرنشینێکی کوردی بووە، هەرچەندە زۆرجار ملکەچی یەک لە دوای یەک لە دەسەڵاتە گەورەکان بوو کە حوکمڕانی ناوچەی وانیان دەکرد، بەڵام هەمیشە تا ڕادەیەک سەربەخۆیی خۆی پاراست. بیتلیس لە کاتی لەشکرکێشی شا ئیسماعیلی سەفەویدا ناچار بوو پارێزگارێتی فارسی قبوڵ بکات، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی هێزەکانی عوسمانی لە ناوچەکە لایەنگری ئەوانیان کرد. لە شوباتی ساڵی ١٩١٦ لە چوارچێوەی هەڵمەتی قەفقاز، هێزەکانی ئیمپراتۆری ڕووسیا هێرشیان بۆ گرتنی موش و بیتلیس دەستپێکرد، موش لە١٦ـی شوباتدا داگیرکرا، شەوی ٢-٣ی ئازار، لە کاتی زریانێکی بەفراویدا، هێزەکانی ٨ی قەوقازی ڕووسی پێشڕەوییان کرد و دوای چەند کاتژمێرێک شەڕ، بە هەزار دیلەوە پێگەکانی تورکیایان گرتە دەست. پاشان تورکەکان بەدلیسیان جێهێشت و بەرەو سیرت پاشەکشەیان کرد.

هێزەکانی ڕووسیا و ئەفسەرانی هەواڵگری بەڵگەی کۆمەڵکوژی مەسیحییەکانیان لە لایەن ڕادیکاڵە کورد و تورکەکانەوە لە ساڵی ١٩١٥ دۆزیەوە و دوای ئەوە زۆرینەی کوردەکان بوونە موسوڵمان، لە ساڵی ١٨١٤ نیوەی دانیشتووانەکەی موسوڵمان بوون و نیوەکەی تری مەسیحی بوون، بەڵام لە ساڵی ١٩١٥ ژمارەی کورد زیادی کرد، هەروەها ژمارەی ئەرمەنەکان کەمی کرد، ئەمەش بەهۆی جینۆسایدی ئەرمەنیەکانەوە بوو.

ئابووری و پیشەسازی

بەناوبانگە بە پیشەسازی قوماش و بۆیاخکردن، هەروەها پیشەسازی خوێ کە هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت، هەروەها جوانترین هونەر بەرهەم دەهێنێت، کە بڕوانامەی دەوڵەتی بەریتانیای لەسەرە. بیتلیس زیاتر لە هەموو شارۆچکەکانی تری ڕۆژهەڵاتی تورکیا تەلارسازی سەدەی ناوەڕاست و نەریتی دەپارێزێت. بیناکانی کوالیتییەکی بەرزیان هەیە و زۆربەیان لە بەردی قاوەیی سووک کە لە ناوخۆدا هەڵگیراون دروستکراون، هەندێکجار پێی دەوترێت بەردی ئەهلات. شارۆچکەکە ژمارەیەکی زۆر بینای ئیسلامی کۆتایی سەدەی ناوەڕاستی تێدایە لە شێوەی مزگەوت و فێرگە و گۆڕ. هەروەها باڵەخانە بازرگانییەکانی وەک "کاروانسەراکانی هانیش" لەخۆ دەگرێت.

زیاتر لەلایەن فەرمانڕەوا کوردە ناوخۆییەکانییەوە سەرپەرشتی کراوە، شێوازی تەلارسازی ئەم بینایانە زۆر کۆنەپەرستانە و هاوشێوەی پێکهاتە زۆر پێشترەکانی سەردەمی سەلجوقن. شوێنەوارە گرنگەکان بریتین لە مزگەوتی ئولو سەدەی ١٢ و مزگەوتی گۆکمەیدانی مێدرێسی و شێرەفییە لە سەدەی شانزەهەمەوە تا ساڵی ١٩١٥، پێنج خانەقای ئەرمەنی و چەندین کڵێسا لە بیتلیس هەبوون – تەنها کڵێسایەکی سەدەی نۆزدەهەمی ئەرمەنی ماوەتەوە، ئێستا وەک کۆگا بەکاردەهێنرێت.


سەرچاوەکان



502 بینین