ستایلەکانی گرافیک دیزاین

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-01-01:48:00 - کۆدی بابەت: 11390
ستایلەکانی گرافیک دیزاین

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ستایلەکانی گرافیک دیزاین (بە ئینگلیزی: Graphic design styles، بە عەرەبی: أنماط التصميم الجرافيكي)، یەکێک لە ئاسانترین ڕێگاکان بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی باشتر لە نێوان دیزاینەر و کڕیار بریتییە لە دیاریکردنی ستایلی پڕۆژەی دیزاینەکە.

جۆر و ستایلەکانی گرافیک دیزاین

سێ ڕەهەندی D3

کاری دیزاینی سێ ڕەهەندی وێناکردنێکی پێچەوانـەی دیزاینی تەخت پیشــان دەدات و جیایدەکرێتــەوە بــە وێناکردنـی قەبارە و بارستە، وادەردەکەوێـت بۆشـاییەک داگیربـکات، دیزاینی سـێ ڕەهەندی بەزۆری بۆ دروسـتکردنی دیزاینی skeuomorphic بەکاردێـت کـە مەبەسـت لێـی شـتێکە ڕاسـتەقینە دەربکەوێت.

تایبەتمەندییەکانی سێ ڕەهەندی

  • وێناکردنی قوڵی و قەبارە.
  • بەکارهێنانی کاریگەریی ڕوناکی و سێبەری یەک ڕەنگ.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (masculine ,illustrated ,grunge ,playful and fun ,Abstract)
  • کلیلە وشە: (design app ,game ,video ,shadow ,skeuomorphism ,Perspective) 

ئەبستراکت  Abstract

ستایلی دروستکردنی کارێکی هونەرییە بەشێوەیەک سەربەخۆ بێت لەوەی لە ژیانی ڕاستەقینەدا بوونی هەیە و بە ئاسانی نەناسرێتەوە، ئەم جۆرە ستایلە بە تێکەڵکردنی کۆمەڵێک ڕەنگ، شەیپ، هێڵ بەدەست دێت و بەشێوەیەکی گشتی لەسەربنەمای لێکدانەوەی تاکەکەسی دیزاینەر یاخود کڕیار یان هەردووکیان دەبێت.

تایبەتمەندییەکانی ئەبستراکت

  • دەربڕینی ناڕوونی چەمک و تەن.
  • بانگەشە کردن بۆ لێکدانەوەی تاکەکەسی.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (geometric ,playful and fun ,minimalist and clean ,D3, corporate ,organic
  • کلیلە وشە: (illustration ,design logo ,artistic ,Co)

سادەکردنەوە  Minimalist

بریتییە لە ستایل و تەکنیکێک کە تایبەتمەندە بە سادە و ساکاریی و کار لەسەر کەمکردنەوەی توخمەکانی ناو دیزاین دەکات، پێچەوانەی بەکارهێنانی ڕازاندنەوە وساتیلی زۆرە لەناو دیزایندا و شێوازێکی سادە بەجێدەهێڵێت لە گەیاندنی پەیامدا.

تایبەتمەندییەکانی سادەکردنەوە

  • بەکارهێنانی ڕەنگی کەم و کەمکردنەوەی هەرشتێکی ناپێویست.
  • لەوانەیە بە هێڵی ناجێگیر یان ڕێک بەدەست بهێنرێت هونەری هێڵکاری.
  • پێچەوانەی دیزاینی ئەبستراکتە.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (luxurious ,corporate ،geometric ,flat ,feminine ,Abstract)
  • کلیلە وشە: (design flat ,space negative ,art line ,Simple)

هونەری وێناکاری  art Conceptual

زۆر جار بە بەشـێک لە وێنەی ڕوونکردنەوەیی دادەنرێت، ئەویش لەوێنایەکی مەجازی بــۆ بیرۆکەیەکی بینراو پێکدێت، یــان بە بەشی خەیاڵی وێنەی ڕونکردنەوەیی دادەنرێت، لێرەدا گرنگ نییە لایەنێکی ڕاســتەقینەی تەنێک پیشانبدرێت کە دوای وێناکردنەکە دروست دەکرێت.

تایبەتمەندییەکانی هونەری وێناکاری

  • لەوانەیە هەندێ توخمی ڕاستەقینە لەخۆ بگرێت.
  • تایبەتمەندیی لێکدانەوەی تایبەت و خودیی دیزاینەر بۆ ئەو تەنەی دواتر دروستی دەکات.
  • وشەی کلیلی: (abstract ,drawing ,Illustration)

مێیینە  Feminine

پێچەوانەی دیزاینی نێرینەیە، ئەم ستایلە بەوردی لە سەرنجڕاکێشانی سەرنجی مێینە جیادەکرێتەوە وەک بەکارهێنانی: ڕەنگی ناسک، زەخرەفەی گوڵ، نوسینی نەخش دار.

تایبەتمەندییەکانی مێینە

  • بەکارهێنانی فۆنتی ناجێگیر و بەیەکەوە لکاو.
  • بەکارهێنانی ڕەنگی پاستیل یان سێبەری ڕەنگی سوور وەک پەمەیی، مۆر، سوری ئەرخەوانی.
  • بەکارهێنانی ڕووخساری ئافرەت، گوڵ، بابەتی فاشیۆن وەک: سوراو و پێڵاو.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (luxurious ,illustrated ,flat ,minimalist and Clean,typographic ,natural and organic)
  • کلیلە وشە: (beauty ,love ,fashion ,pastel ,cosmetic ,Flowe)

دیزاینی تەخت  Flat

ئەم ستایلە بە جۆرێکی لاوەکی دیزاینی مینیمالیست دادەنرێت، ژمارەیەکی کەم لەڕەنگ و سێبەری ڕەنگ بەکاردەهێنێت لەپێناو بینینێکی جوان و سەرنجڕاکێش، هەندێک جار گرادێنت و سێبەری ڕاستەقینە بەکاردەهێندرێت و پێی دەوترێت دیزاینی نیمچە تەخت یاخود جیاواز لە دیزاینی تەخت کە بریتییە لە دیزاینی material.

تایبەتمەندییەکانی دیزاینی تەخت

  • بەکارهێنانی ڕەنگی کەم.
  • نەبوونی کاریگەری سێبەری ڕاستەقینە.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (luxurious ,geometric ,feminine ,minimalist and Clean, retro / vintage ,typographic)
  • کلیلە وشە: (illustration ,art line ,minimalist ,infographic ,Clean, design ap)

کۆمیدی playful

ئەم جۆرە ستایلە بەشێوەیەکی ئاسایی تێڕوانینێکی نافەڕمی دەدات و ڕەق نییە، بەزۆری بۆ دروستکردنی کارەکتەری کارتۆنی بەکاردێت، دەکرێت هێڵکاریەکی ناڕاستەقینە یاخود نیمچە ڕاسـتەقینە بێت، لە دیزاینی مندااڵندا بەشێوەکی زۆر بەکاردەهێندرێت.

تایبەتمەندی کۆمیدی

  • لەوانەیە بە کارەکتەرێکی کەسی یان ئاژەڵی جیابکرێتەوە.
  • بەکارهێنانی شێوازی ڕەنگاو ڕەنگ و مندااڵانە.
  • لەوانەیە توخمی خەیاڵی لەخۆ بگرێت.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (vintage ,typographic ,organical ,illustrated ,abstract ,D3)
  • وشەی کلیلی: (kids ,design character ,design mascot ,Humor, animal ,cartoon ,caricature)

ئەندازەیی Geometric

لە بیرۆکەی ئەندازەییەوە سەرچاوە دەگرێت، جیادەکرێتەوە بە بەکارهێنانی هێڵ وشێوەی ڕێک، دیزاینێکی نموونەیی ئەندازەیی چوارگۆشە، لاکێشە، سێگۆشە لەخۆدەگرێت.

تایبەتمەندییەکانی ئەندازەیی

  • یەکگرتنی هێڵی ڕێک.
  • بەکارهێنانی شکڵی ئەندازەیی.
  • بوونی لێکچویی زۆر دووبارەکردنەوەی شێوە و هێڵ.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (professional ,flat ,minimalist and clean ,Abstract)
  • کلیلە وشە: (flat ,internet ,simple ,tech ,Minim)

گرەنج  Grunge

ئەم ستایلە هەندێ جار بـە بەشێکی لاوەکی ستایلی کۆن دادەنرێت هەروەها هەستی تاریکی، زبر، فێنک دەبەخشێت و بەشێوەیەکی گشتی بە زبری وغەماوی یان دەرکەوتنێکی پارچە پارچەیی جیادەکرێتەوە، هەروەها بەستراوە بـە ستایلی punk و gothic.

تایبەتمەندییەکانی گرەنج

  • بەگشتی ڕەنگی تاریک و تاک ڕەنگ بەکاردەهێنێت.
  • بەگشتی هەستی تاریکی، زبر، ترسناکی، هەست بزواندن دەبەخشێت.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (retro / vintage ,typographic ,masculine ,illustrated ,D3)
  • کلیلە وشە: (design shirt-T ,graffiti ,black ,gothic ,street ,Cool)

خۆشگوزەرانی  Luxurious

ئەم ستایلە بیرۆکەی ئاسوودەیی و خۆشی زیاتر دەدات وەک پێوانەیەک بۆکامەرانی و خۆشگوزەرانی، بەکارهێنانی ڕەنگە دەوڵەمەندەکانی وەک ئاڵتونی وبرۆنز یارمەتیدەرە بەدەستهێنانی ئەم جۆرە ستایلە.

تایبەتمەندییەکانی خۆشگوزەرانی

  • بەزۆری ڕەنگی ڕەش، ئاڵتونی، برۆنز بەکارەهێنرێت.
  • بیرۆکەی ئەوە دەدات بەدەستەوە کە براندەکە کاریگەری تایبەتی هەیە، بە بەکارهێنانی دیزاینی سادە، فۆنتی کۆن، فۆنتی سادە، فۆنتی مۆدێرن.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (retro / vintage ,masculine ,flat ,feminine ,minimalist)
  • کلیلە وشە: (understated ,fashion ,sophisticated ,E)

ڕوونکراوەیی  Illustrated

ئەم جۆرە ستایلە سەرچاوە دەگرێت لە لیکدانەوە یاخود ڕوونکردنەوەی بینایی بۆ تێکست، چەمک، پڕۆسە، ژمارەیەکی زۆر ستایلی دیزاین دەبنە بەشێکی لاوەکی لەم ستایلە وەک: هونەری وێناکاری، فۆتۆڕیالیزم.

تایبەتمەندییەکانی ڕوونکراوەیی

  • بەگشتی وادەردەکەوێت وێنەکێشانێکی دەستی خاوی پێوە دیار بێت.
  • وابەستەبوونی وێنەکێشانی گرافیک دیزاینەرانەی پێوە دیارە.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (masculine ,grunge ,playful and fun ,feminine ,D3, retro / vintage ,typographic ,natural and organic)
  • کلیلە وشە: (art ,tattoo ,drawing ,sketch ,design shirt-T)

نێرینە  Masculine

ئەم جۆرە ستایلە لە بەلای پیاوانەوە سەرنج ڕاکێشـە، لە وردەکاری ئەم ستایلەدا دەتوانرێت هێڵی ئەستور، بابەتی تاک ڕەنگ سپی و ڕەش، خامەی ڕەق بەکاربهێندرێت .

تایبەتمەندییەکانی نێرینە

  • دەکرێت فۆنتی لێوار تیژ و سترۆکی ئەستور بەکاربهێندرێت.
  • دەکرێت وێنەی دڕ نمونەی هەڵۆ، شێر، ڕەمزی ئازایەتی بەکاربهێندرێت.
  • دەکرێت ڕەنگی شین یان ڕەنگە تێرەکان بەکاربهێندرێت.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (professional ,luxurious ,illustrated ,grunge ,D3, retro / vintage ,corporate)
  • کلیلە وشە: (modern ,classic ,outdoor ,Rugged)

ئەندامی یان سروشت  natural/Organic

ئەم ستایلە لە شێوازی سروشتی هەڵقوڵاو لە ڕاستیەوە وەردەگیرێت وتایبەتمەندە بە هێڵی بەردەوام و چەماوەی داینامیکی، ئەم ستایلە دەکرێت بـە زیادکردنی ئیفێکتی باوبۆران یاخود خامەوە هەستی پێبکرێت.

تایبەتمەندییەکانی ئەندامی

  • بەشێوەیەکی گشتی هەندێ توخمی سروشتی وەک: گوڵ و ڕەنگی سەوزی تێدا بەکاردەهێندرێت. دەکرێت لەگەڵ وێنەی ڕونکردنەوەیی دابنرێت بۆ دروستکردنی شێوازێکی ئەندامیی.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (vintage ,typographic ,illustrated ,playful,feminine ,Abstract)
  • کلیلە وشە: (illustration ,handmade ,rustic ,Nature)

ڕاستەقینە  Photorealism

شێوازێکی وێنەی ڕوونکردنەوەییە کە تیایدا گرافیک دیزاینەر هەوڵ دەدات ئەوەندی کە بتوانرێت بە وردی لەگەڵ وێنە بنەڕەتییەکە یاخود فۆتۆکە بیگونجێنێت و نزیک بێت لێوەی.

تایبەتمەندی ڕاستەقینە

  • جیادەکرێتەوە بە لاساییکردنەوەی وێنە بنەڕەتیەکە ئەوەندەی بتوانرێت. بەشێوەیەکی گشتی لەڕێگای سکێچی قەڵەمەوەیە، بەڵام سنوردار نییە.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (vintage ,organic ,masculine ,grunge ,feminine ,D3)
  • کلیلە وشە: (art ,tattoo ,sketch ,illustration ,Drawing)

کۆمپانیا یان پیشەگەری corporate / Professional

ئەم ستایلە بە ڕەنگی کپکراو و کەمترین درێژە و وردەکاری بۆ دەربڕینی بیرۆکەیەکی پارێزگارانە جیادەکرێتەوە، ئەم جۆرە ستایلە نمونەییانە لەلایەن دامەزراوەکانەوە بەکاردەهێندرێت بۆ دروستکردنی تێڕوانینێکی لەلای هەوادارە بەئامانجگیراوەکانیان.

تایبەتمەندییەکانی کۆمپانیا

  • بەکارهێنانی فۆنتی کالسیک و مۆدێرنی ڕێک.
  • بەشێوەیەکی گشتی شەیپ و تەنی سادە لەخۆدەگرێت.
  • دەکرێت تێڕوانینێکی فەڕمی پیشانبدات بە بەکارهێنانی بۆشایی سلبی وهونەری هێڵکاری.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (masculin ,geometric ,minimalist and clean ,Abstract)
  • کلیلە وشە: (simple ,classic ,minimal ,formal ,B)

تایپۆگرافی  Typographic

ئەم جۆرە ستایلە بە گۆڕانکاری و یاریکردن بە فۆنت و وشەکان دروستدەکرێت، کەتیایدا نوسین دەکرێتە خاڵی تەرکیز لە دیزاینەکەدا.

تایبەتمەندییەکانی تایپۆگرافی

  • نوسین و فۆنت خاڵی تەرکیزی دیزاینە. لەگەڵ دیزاینی تایپۆگرافیدا دەکرێت هەر تەنێک بەشداری پێبکرێت بەڵام هێشتا نوسین پەیامە سەرەکییەکە دەگەیەنێت.
  • بەباشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (illustrated ,grunge ,playful and fun ,flat ,Feminine, retro / vintage ,natural and organic)
  • کلیلە وشە: (artistic ,illustration ,Font)

کۆن  Vintage 

ئەم جۆرە لە ئاڕاستە و ستایلی سەردەمی ڕابردووەوە وەردەگیرێت، نموونەی هەندێک لە ستایلە کۆنە بەربڵاوەکان وەک: ڤیکتۆریا شێوازی زەخرەفەیی سەردەمی ڤیکتۆری ستیم پون هۆنراوە بۆ سەردەمی شۆڕشی پیشەسازی لە سەدەی ١٩.

تایبەتمەندییەکانی کۆن

  • توخمی دڵتەنگی لە خۆدەگرێت وەک نیشاندانێکی گەڕانەوە بۆ ڕابردوو.
  • بەکارهێنانی زەخرەفەی شریتی و گوڵبەند وەک بیرخستنەوەیەک بۆ سەدەی ١٩ بەکارهێنانی ئاماژەی وەک: پیتی کۆن، فۆنتی کێشراو بەدەست، زەخرەفە.
  • بە باشی ڕێکدەخرێت لەگەڵ: (masculine ,luxurious ,illustrated ,grunge ,playful ,Flat, typographic ,organic)
  • کلیلە وشە: (Vinage,illustration ,drawing ,design shirt-T ,Rustic)


سەرچاوەکان



507 بینین