چۆنیەتی دەستنیشانکردنی منداڵی نابینا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-20-17:28:00 - کۆدی بابەت: 11486
چۆنیەتی دەستنیشانکردنی منداڵی نابینا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی دەستنیشانکردنی منداڵانی نابینا (بە ئینگلیزی: Diagnosis of visual impairment، بە عەرەبی: كيفية تشخيص عمی لدی اطفال)، لێرەدا چەند ڕێگا و شێوازێک هەیە بۆ دەست نیشانکردنی ئەو منداڵانەی گرفتی بینینیان هەیە یان نابینان ئەمەش بە ڕۆڵی دایک و باوک و پزیشکی پسپۆڕ دەست پێ دەکات.

دەست نیشانکردنی منداڵی نابینا

پشکنینی بینین 

ئەم تاقیکردنەوە و پشکنینە لە دوای تەمەنی ٣ ساڵی دەکرێت بۆ منداڵ بە تایبەت لە کاتی دەستپێکی چوونە باخچەی ساوایان و قوتابخانە منداڵ پشکنینی بۆ دەکرێت بە ئامانجی دیاریکردنی ئاستی کێشەی بینینی، باوترین تاقیکردنەوە ئەوەیە کە دکتۆر لە ڕێگەی نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی چاوەوە بۆ منداڵ ئەنجامی دەدات، ئەم تاقیکردنەوەیە چەند پیتێک لە دووری ٦ مەتر یان ٢٠ پێ پێشانی منداڵ دەدرێت، کاتێک منداڵەکە پیتەکان لە دووری ٢٠ پێ یان ٦ مەتر بینی واتا کێشەی بینینی نییە و دەتوانرێت بوترێت چاوی ٦/٦ە یان ٢٠/٢٠ە. ئەوەی شایەنی ئاماژە پێکردنە ئەوەیە کە ئەم تاقیکردنەوەیە بۆ بینینی شتە دوورەکان بەکاردێت بۆ بینینی شتی نزیک بەکار ناهێنرێت. 

مێژووی لە دایکبوون 

١- پرسیاکردن دەربارەی کێشی منداڵ، ئایا لە کاتی لە دایکبوون کێشی منداڵەکە ١ کیلۆ و نیو کەمتر بووە؟ واتە بەهەند وەربگیرێت. 
٢- پرسیارکردن دەربارەی کاتی لە دایکبوونی وەک: بە گرانی لە دایکبوون و شیبوونەوە کە بۆ کاری کەمی ئۆکسجین یان کەوتن و زیانگەیاندن بە مێشکی منداڵەکە و هەوکردنی مێشکی منداڵەکە. 
٣- ئایا منداڵەکە کاتی لە دایکبوونی ئاسایی بووە؟ واتە پێش کاتی خۆی لە دایک نەبووە؟ واتا بە چەند مانگی لە دایکبووە؟ 

مێژووی نەخۆشی منداڵ

١- ئایا منداڵەکە گرفتی لە هۆشچوون و بوورانەوەی هەبووە؟ 
٢- ئایا منداڵەکە گرفتی تری وەکو بیستنی نەبووە؟
٣- ئایا منداڵەکە گرفتی تری وەکو ئیفلیجی مێشکی نەبووە؟ 
٤- ئایا منداڵەکە دەرمانی چارەسەر وەردەگرێت وەک دەرمانی دژە گرژبوونی ماسوولکەکان
٥- تا چەند کەس و کاری منداڵەکە زانیاریان دەربارەی مەترسی چاو و کەم توانایی منداڵەکەیان هەیە؟ 

مێژووی خێزانی 

١- ئایا دایکی منداڵەکە ماددەی هۆشبەری لە کاتی دووگیانیدا بەکارهێناوە؟ 
٢- ئایا دایکی منداڵەکە لە کاتی دووگیانی تووشی ڕووداو و نەخۆشی نەبووە؟ وەک نەخۆشی سورێژەی ئەڵمانی یان نەخۆشی سیفلیس، یان تۆکسۆپلاسمۆ؟ 
٣- پرسیار دەربارەی دایکی منداڵ و تووشبوونی بە گرفت و هۆکارە ژینگەییەکان وەک: تیشک و ماددەی کیمیایی. 
٤- پرسیار دەربارەی ئەندامانی تری خێزانی منداڵەکە ئایا منداڵی تری خێزانەکەیان کێشەی کەم توانایی بینینی هەیە وەک: خێلی، ئاوی شین و ئەستگماتیزم.

پشکنینی توانای فەرمانی 

١.کاتێک منداڵان شتێک لە دەستیان دەکەوێتە خوارەوە تا چەند بە دوایدا دەگەڕێن؟ 
٢.ئایا منداڵەکە لوو لە پێڵووەکانی چاوی هەیە؟ 
٣.تا چەند منداڵەکە توانای چاوتێبڕینی هەیە؟ 
٤.ئایا منداڵەکە حەزی بە تێکەڵاوی و یاریکردن هەیە؟ 


سەرچاوەکان



210 بینین