کات و شێوازی کونکردنی گوێچکەی منداڵ

له‌لایه‌ن: - هێڤی حه‌سه‌ن - به‌روار: 2021-07-12-21:06:00 - کۆدی بابەت: 81
کات و شێوازی کونکردنی گوێچکەی منداڵ

ناوه‌ڕۆك

دوودڵی دایكان

زۆرێك له‌ دایكان دوودڵن له‌ كونكردنی گوێچه‌ی منداڵه‌كه‌یان و هه‌ندێكیش پێیان وایه‌ هه‌رچی زووتره‌ ئه‌نجامیبده‌ن تاكو منداڵه‌كه‌یان گه‌وره‌نه‌بووه‌ و كه‌متر هه‌ست به‌ ئازار ده‌كات، بڕیاری كۆتایش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خۆتان، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌م زانیاریانه‌ بزانن.

كاتی گونجاو بۆ كونكردنی گوێچكه‌ی منداڵ

پزیشكه‌كان هه‌میشه‌ ڕێنمایی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ دەبێت منداڵ دوای ته‌مه‌نی 6 مانگی گوێچه‌ی كونبكرێت چونکە سیستمی به‌رگری له‌شی به‌هێزتر دەبێت، باشتریش وایه‌ پێش ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ پرس و ڕاوێژ به‌ پزیشك بكه‌یت.

كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری منداڵ

ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ی گوێچكه‌ی كونبكرێت ده‌رمانی به‌نجی تایبه‌تی لێبدرێت 30 بۆ 60 خوله‌ك پێش ئه‌وه‌، یاخود ده‌توانیت پارچه‌ سه‌هۆڵ بكه‌یته‌ ناو زه‌رفێکه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 10 بۆ 15 خوله‌ك پێش ئه‌و كاره‌ له‌سه‌ر گوێچكه‌ی دابنێیت.

چاودێریكردن پاش كونكردنی گوێچكه‌ی منداڵ

پێش هه‌موو شتێك پێویسته‌ ئاگاداری خاوێنی ده‌سته‌كانت بیت و ئه‌م هه‌نگاوانه‌ په‌یڕه‌و بكه‌:

  • ده‌ستت به‌ ئاو و سابوون بشۆ.
  • دوای 6 هه‌فته‌ ده‌توانیت گواره‌كه‌ی بۆ بگۆڕیت، به‌ڵام وریابه‌ له‌وه‌ی جۆری گواره‌كه‌ له‌گه‌ڵ پێستی منداڵه‌كه‌ بگونجێت و توشی هه‌ستیاری نه‌كات، رۆژی دوو جار به‌ ده‌رمانی تایبه‌ت و لۆكه‌ گوێچكه‌ی منداڵه‌كه‌ خاوێن بكه‌ره‌وه‌.
  • گواره‌كه‌ له‌ گوێچه‌ی ده‌ربهێنه‌ و بیخه‌ره‌وه‌ جێگای خۆی. 
  • مه‌هێڵه‌ منداڵه‌كه‌ت گواره‌كانی له‌ گوێچكه‌ی ده‌ربهێنێت تاكو 6 هه‌فته‌، چونكه‌ به‌ ئاسانی كونی گوێچكه‌ی داده‌خرێت ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌ك به‌ به‌تاڵی بهێڵدرێته‌وه‌.

ناسینه‌وه‌ی هه‌وكردن (ئیلتیهاب)ـی گوێچكه‌ی منداڵ

  • ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر منداڵه‌كه‌ت گوێچكه‌ی سووربووه‌وه‌، ئاوسا، خورا و ئازاری هه‌بوو باشتر وایه‌ پیشانی پزیشكی بده‌یت و ده‌رمانی تایبه‌تی بۆ وه‌ربگریت.
  • گرنگه‌ دڵنیابیت له‌و شوێنه‌ی كه‌ گوێچكه‌ی منداڵه‌كه‌تی لێ كون ده‌كه‌یت، خاوێن و خاوه‌ن ئه‌زموون بن. 


سەرچاوەکان



46987 بینین