چۆن بزانين کەسێک ڕقی لێمانە؟

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2022-08-20-14:07:00 - کۆدی بابەت: 9918
چۆن بزانين کەسێک ڕقی لێمانە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن بزانین کەسێک ڕقی لێمانە (بە عەرەبی: کيف نعرف ان شخص ما يكرهنا، بە ئينگليزی: how do we know someone hates usڕق نيشاندانی هەستی نەرێنییە لای تاکێک یان کۆمەڵە کەسێکی دیاريکراو لەگەڵ نيشاندانی دوژمنایەتی و کەمی هاوسۆزی لەگەڵیاندا.

نیشانەکان

کۆمەڵێک نيشانە دەری دەخەن کە ئایا کەسێک ڕقی لێمانە یاخود نا، ئەوانيش بريتین لە:

  1. زمانی جەستە، ئاماژەکانی زمانی جەستە لە گرنگترینی ئەو نیشانانەن کە دەریدەخەن ئەگەر کەسێ ڕقی لە يەکێک بێت یاخود نا، لە زمانی جەستەشدا لە ڕێگەی وردبوونەوە لەسەرکۆمەڵێک شت دەتوانين بۆمان دەرکەوێت ئەوانيش:
    چاوەکان، ئەگەر کەسێک ڕقی لێت بێت لە کاتی قسەکردندا، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سەیرت ناکات و زۆرجار سەیری شوێنێکی تر دەکات، ئەمەش ئاماژە لە ڕێز لێنەگرتن و کەمکردنەوەی گرنگیدان بە قسەکەرەکە دەکات، هەر وەک چۆن هەوڵدەدات هەستەکانی بشارێتەوە یان ئيشێکی دیاری کراو بدۆزێتەوە.
    بۆشایی نێوان هەردوولا، کاتێک کەسێک بە نزيکبوونەوە هەست بە ئاسوودەیی دەکات لەگەڵ کەسێکی تر ئەوە هەوڵدەدات بۆشاییە کەسییەکان لابدات و لێی نزيک ببێتەوە، بەڵام ئەو کەسەی کە ڕقی لێیەتی تا ئەو ڕادەیەی پێیدەکرێت هەوڵ دەدات دوور بکەوێتەوە و بۆشاییەک دروست دەکات تا ڕێگا لە نزيکبوونەوەت بگرێت.
    پێکەنینی بێهودە و ناڕاست، پێکەنينی ڕاستەقينە زۆرێک لە ماسولکەکانی ڕووخسارت دەجووڵێت و ئاماژە بە دڵخۆشی کەسی بەرامبەر دەکات، بەڵام پێکەنینی دەستکرد و ناڕاست تەنها ماسولکەکانی دەوری دەم دەجووڵێت کە ئاماژەیە بۆ گرنگینەدان و پێکەنینی دەستکرد.
    نيشانەکانی ڕووخسار، کەسی ڕقهەڵگر کاتێک گوێی لە هەواڵێکی خەمناک یان ڕووداوێکی نەخوازراو دەبێت دڵخۆش دەردەکەوێت لای ئەو کەسەی کە ڕقی لێیەتی، هەروەک دەست لە برۆکانی دەدات نيشانی دەدات کە ئەو دڵخۆشە بەوەی کە ڕوویداوە، بەڵام کاتێک گوێی لە هەواڵێکی باش دەبێت دەست لە لووتی دەدات ئەمەش نيشانی دەدات کاريگەری خراپی لەسەری هەیە یان بێزارییەکی زۆر ڕووی تێکردووە.
    قۆڵ و قاچەکان، قۆڵ و قاچەکان بە گەورەترین نیشانەکانی ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە کەسێک ڕقی لێتە یاخود نا هەژمار دەکرێن، ئەگەر بێتو لەگەڵ کەسێکی دیاریکراو لە کاتی گوێگرتن لە قسەکانت قۆڵ و قاچی داخست ئەوا ئاماژەن بۆ پێشوازی نەکردن و بوونی بۆشاییەک لە نێوانتاندا و تێنەگەشتن و ناحاڵیبوون لە هەر بیرۆکەیەکی قسەکەر.
    بەشەکانی تری جەستە، ئەگەر کەسێکی دیاریکراو ڕقی لێت بێت ئەوا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ هەوڵدەدات بەشەکانی جەستەی بۆ لایەکی تر بجووڵێنێت.
  2. زیاد لە سنوور نزیک بوونەوە، زۆرکات هاوڕێ کەسێکی نزيکە لە مرۆڤەوە تەنها هەندێک لە ڕقهەڵگرەکان هەوڵدەدەن نزیک ببنەوە لەو کەسەی کە ڕقی لێیەتی و زۆربەی کات لەگەڵی دەبێت و ژمارەیەک پرسیاری لێدەکات، بەشێوەیەک زۆر دەچێتە ناو ژیانی تایبەتییەوە ئەمەش بۆ ئەوەی هەواڵی لێوەرگرێت و بزانێت کە ئایا دڵخۆشە یان نا، هەوڵدەدات ژیانی خراپ بکات.
  3. بەرپەرچدانەوەی بيروبۆچوون، کەسی ڕقهەڵگر لەشوێنێکی گشتيدا یاخود لە جێگەیەک کە ژمارەیەک لە هاوڕێکانی دانيشتبێتن بەخێرایی پەڵپ دەگرێ لە بيروبۆچوونی ئەو کەسەی کە ڕقی لێيەتی و هەوڵدەدات بیروبۆچونەکەی تێکبدات و بەدرۆی بخاتەوە.
  4. کەسی ڕقهەڵگر یەکێک لەو ڕێگا داهێنەرانەی کە بەکاری دەهێنێت کە سەرزەنيشتکردنی ئەو کەسەیە کە ڕقی لێیەتی و لە زۆربەی بارودۆخەکاندا سەرزەنشتکردن بەگونجاو دەزانێت بۆ کەمکردنەوەی کەسی بەرامبەر و نيشاندانی بێدەسەڵاتی و بەبێ گوێدانه هەستەکانی و ئازاردانی بەرامبەرەکەی.
  5. بەشداری نەکردن لە گفتوگۆدا، کەسی ڕقهەڵگر خۆی بەدوور دەگرێت لە باسکردنی بابەتە کەسییەکان و ئاشکراکردنی هەر هەستێک کە هی خۆیەتی و خۆی لەسەر ڕۆخی بابەتەکان دەمێنێتەوە و هەوڵی یەکخستن و بەشداریکردنی گفتوگۆ نادات، بەڵکوو هەوڵ دەدات لەو پەيوەندییە هەڵبێت یان مۆڵەت وەربگرێت بۆ دەرچوون لە دانیشتنەکە و هەروەها وەڵامی کورتە بڕگەیی دەداتەوە و هەوڵی پرسین و قووڵترکردنی گفتوگۆ نادات، چونکە هەست بە پەرۆشی کەسی بەرامبەر ناکات.
  6. بەشێوەیەکی ئاسایی تاکەکان ستايیش و دەستخۆشی لە کەسە سەرکەوتووەکان دەکەن، بەڵام ئەو کەسانەی کە ڕقهەڵگرن خۆیان لە وەسفکردن و ستایيشکردن بەدوور دەگرن و هەوڵی بێ ئومێدکردن و کەمکردنەوەی تواناکانی کەسی بەرامبەر دەدەن و گاڵتەی پێدەکات، هەوەها دەست دەکات بەئامۆژگاری بێ سوودی بەرامبەرەکەی و پاڵپشتی ناکات بۆ بەدی هاتنی ئامانجەکانی.
  7. گوێ نەگرتن، کەسی ڕقهەڵگر هەوڵدەدات سەرنجی لابدات لە قسەکەرەکە و بڕينی قسەکانی، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە لەنێوان کۆمەڵێک خەڵکن و داوای لێدەکات زیاتر لە جارێک چیرۆکی بابەتەکە دووبارە بکاتەوە بۆ نيشاندانی گرنگی نەدان بە قسەکانی و کەمکردنەوەی ئاستی.
  8. درۆ، کاتێک کەسەڕقهەڵگرەکان دەست بە قسەکردن دەکەن لەگەڵ ئەو کەسەی کە ڕقیان لێیەتی پەنا بۆ درۆکردن و شاردنەوەی ڕاستییەکان دەبەن، کاتێک کەسێک زۆر هەستیار دەبێت بە بەرامبەرەکەی پەنا دەباتە بەر درۆکردن و هەوڵدەدات بەڕێگەیەک خۆی لەو پرسیارانە بدزێتەوە کە لێیان دەکرێت و بە وەڵامەکانی سەر لە بەرامبەرەکەی دەشێوێنێت و گومڕای دەکات. لەڕاستیدا کەسە ڕقهەڵگرەکان پێوستیان بە یەکێک نییە تا درۆکانیان ئاشکرا بکات بەڵکوو بە بەردەوامی هەستەکانیان و قسەکانیان دەگۆڕن و خۆیان ئاشکرا دەبن.
  9. لە پاشە ملە باسکردنی کەسی بەرامبەر بە خراپی، کەسی ڕقهەڵگر لە بەرامبەر زۆرێک لە خەڵکی بە خراپە باسی ئەو کەسە دەکات کە ڕقی لێيەتی و دەنگۆی لەسەر بڵاودەکاتەوە و ناوبانگی خراپ دەکات، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێزی لەلای خەڵکی کەم بکاتەوە و وایان لێ بکات ڕقیان لێی بێت، بۆ ئەوەی هاوڕێ و خۆشەويستی بۆ نەمێنێتەوە.


سەرچاوەکان



1864 بینین