وۆڵفگانگ مۆزارت

له‌لایه‌ن: - دەرو کەمال - به‌روار: 2021-12-28-23:50:00 - کۆدی بابەت: 7424
وۆڵفگانگ مۆزارت

ناوه‌ڕۆك

ناساندن و قۆناغەکانی ژیانی

وۆڵفگانگ ئەمادیۆس مۆزارت (بەئینگلیزی: Wolfgang Amadeus Mozart) ئاوازدانەرێکی نەمسایی بووە کە بە یەکێك لە مەزنترین ئاوازدانەرەکانی مێژوو هەژماردەکرێت و لە هەموو شێوە جیاوازەکانی ئامێرە مۆسیقی و دەنگییە هاوچەرخییەکاندا کارامە بووە، هەروەها لە سیمفۆنی و کۆنسێرت و مۆسیقای هۆڵەکان و بەتایبەتی ئۆپێرا بێ ڕکابەر بووە تیایدا لە کاتی خۆی و ئێستاشدا. لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ساڵی (١٧٥٦) لە شاری ساڵزبۆرگ لەدایکبووە. باوکی (لیۆپۆڵد مۆزارت) ئاوازدانەر و مامۆستا بووە، نووسەری زانستنامەی (ژەنینی کەمانچە) بووە، و خزمەتکاری قەشەی گەورەی ساڵزبۆرگ بووە. مۆزارت لەگەڵ خوشکەکەی (نانڕڵ) بەسەرپەرشتی باوکیان ڕاهێنانی زۆر چڕی وەرگرتووە تاکوو لە تەمەنی (٦) ساڵیدا بەتەواوی توانیویەتی پیانۆ بژەنێت و ئاواز بەرهەم بهێنێت. لە ساڵی (١٧٦٢) لیۆپۆڵد کوڕەکەی وەک نمایشکاری مۆسیقا لە دادگای ئیمپڕاتۆری لە (ڤیەننا) پێشکەش کردووە. لە ساڵانی (١٧٦٣) و (١٧٦٦) هەردوو منداڵەکەی لە گەشتێکی بەردەوامی مۆسیقیدا بە تەواوی ئەوروپادا سوڕاندووەتەوە و مۆسیقایان ژەنیوە بۆ خێزانە شاهانەکان. لەدوای ئەوە مۆزارت لە جیهاندا ناوبانگێکی زۆری دەرکردووە و زۆرترین هەواداری هەبووە و بووە هۆی دروست بوونی چەرخێکی نوێ لە وڵاتانی ڕۆژئاوادا، و زیاتر لە (٦٠٠) پارچە مۆسیقای نووسیوە و خەڵکی هەموو پارچەکانی بە شاکار دەنرخێنن.

شێوازی مۆسیقا و بەرهەمەکانی

شێوازی مۆسیقاکانی مۆزارت کلاسیکییە، کە ئەمەش بووە هۆی بەناوبانگ بوونی ئاهەنگی پیانۆی کلاسیکی. هەندێکی دیکە لە مۆسیقاکانی ئاینییە و هەندێکی دیکەی بۆ ئاهەنگ و شادییە، هەندێکیش بۆ پرسە و خەمبارییە. هەروەها مۆسیقای سەما و خۆشەویستی و چەندەها جۆری تر.

گرنگترین بەرهەمەکانی:

  • Requiem
  • The Magic Flute
  • Symphony No. 40
  • Eine kleine Nachtmusik
  • Piano Sonata No. 11
  • The Marriage of Figaro
  • Don Giovanni
  • Clarinet Concerto
  • Sonata for Two Pianos
  • Piano Concerto No. 21
  • Piano Sonata No. 16
  • Leck mich im Arsch
  • Piano Concerto No. 23
  • Symphony No. 41
  • Piano Concerto No. 20
  • Così fan tutte
  • Violin Concerto No. 5
  • Ave verum corpus
  • Symphony No. 25
  • Great Mass in C minor, K. 427
  • Symphony No. 1
  • Violin Concerto No. 3
  • Die Entführung aus dem Serail
  • Coronation Mass
  • Fantasia No. 3
  • Piano Sonata No. 8
  • Idomeneo
  • Piano Sonata No. 1 
  • Piano Sonata in A, K331: III.
  • Piano Sonata No. 12
  • Piano Sonata No. 10
  • Flute Concerto No. 1
  • Clarinet Quintet
  • Exsultate, jubilate
  • Symphony No. 6
  • Oboe Concerto
  • Symphony No. 38
  • La clemenza di Tito
  • Gran Partita
  • Symphony No. 29
  • Piano Concerto No. 26
  • String Quartet No. 19
  • Symphony No. 39
  • Zaide
  • Symphony No. 35


باری خێزانی

مۆزارت لە سەرەتای گەنجی و لە تەمەنی بیست ساڵیدا لەگەڵ دایکیدا ڕوودەکەنە شاری (ئۆکسبۆرگ) بۆ بە دەست خستنی کار و دامەزراندن، لەوێ دەکەوێتە داوی خۆشەویستی ئامۆزاکەی بەناوی (ماریا) و چەندەها نامەی گاڵتەئامێزیشی بۆ ناردووە کە هەتا ئەمڕۆش لە مۆزەخانە هەڵگیراون. دوای ساڵێك دەکەوێتە داوی خۆشەویستی (ئەلۆیسا وێبەر) کە گەورە کچی ڤیەننییەکان بووە و سەر بە خێزانێکی مۆسیقاژەن بووە، بەڵام مۆزارتی ڕەت کردووەتەوە. دوای ئەوە مۆزارت لە ڤییەننا ژوورێك بە کرێ دەگرێت کە هی خێزانی (وێبەر)ە و لەوێ چاوی بە (کەنستانز وێبەر) دەکەوێت. دوور لە خواستەکانی باوکی هاوسەرگیری لەگەڵ (کەنستانز) دەکات و هاوسەرگیرییەکە سەرکەوتوو دەبێت بەپێی ئەو نامانەی هەتا ئێستا بەردەستە، کەنستانز یارمەتییەکی زۆری مۆزارتی داوە لەلایەنی مۆسیقاوە و هەرگیز ڕێگر نەبووە لە بەردەمیدا. لەماوەی (٩) ساڵی پێکەوە بوونیاندا بوون بە خاوەنی شەش منداڵ. مۆزارت بەهۆی زۆری سەرقاڵی بە کارە مۆسیقیەکانی ماوەیەکی زۆر لە کۆنستانز دوور دەکەوێتەوە، بەڵام هەردەم نامەی بۆ ناردووە و جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە چەند بیری دەکات.

کۆچی دوایی

مۆزارت لە کاتی نمایشکردنی یەکێك لە ئۆپێراکانی دەکەوێت بە زەویدا و نەخۆش دەکەوێت، لەدوای ئەوەش چەندەها جاری دیکە هەوڵی پێشکەشکردنی بەرهەمی مۆسیقی دیکە دەدات، بەڵام باری تەندروستی بەرەو خراپتر و خراپتر دەڕوات. لە ٥ی کانونی یەکەمی ساڵی (١٧٩١) و لە تەمەنی (٣٥) ساڵیدا مۆزارت کۆچی دوایی دەکات. مۆزارت گۆڕی نییە، بەڵکوو جەستەکەی فڕێدراوەتە ناو گۆڕی بە کۆمەڵ. هەندێك دەڵێن خۆی بە نەخۆشی مردووە و هەندێك سەرچاوەش دەڵێن لەلایەن مۆسیقاژەنێك بەناوی (ساڵیێری) ژەهرخوارد کراوە کە مۆسیقاژەنێکی ئیتاڵی بووە و زۆر ئیرەیی بە مۆزارت بردووە، بەڵام ئەمانە هیچیان نەسەلمێنراون و هەتا ئەمڕۆش هۆکاری مردنەکەی بە نادیاری ماوەتەوە.


سەرچاوەکان



468 بینین