خۆشەویستی دایک و باوک بۆ منداڵ کارێکی فیترەتییە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-02-22-20:43:00 - کۆدی بابەت: 2536
خۆشەویستی دایک و باوک بۆ منداڵ کارێکی فیترەتییە

ناوه‌ڕۆك

خۆشەویستی دایک و باوک بۆ منداڵ کارێکی فیترییە

وەک ئاشکرا و ڕوونە خۆشەویستی و ئارەزووی منداڵ لەدڵی دایک و باوکدا شتێکی فیتریە و ڕەگی داکوتاوە لەناو دڵ و دەروونیاندا، بەو هەست و نەستەیە دایک و باوک منداڵەکانیان دەپاریزن، بەزەییان پێیاندا دێتەوە، بەخێویان دەکەن و، گرنگی دەدەن بە ئەرک و کارو بارەکانیان.
ئەگەر ئەوەش نەبوایە ئەوا جۆری مرۆڤەکان لە زەویدا بەرەو نەمان دەچوو، دایک و باوک خۆڕاگر نەدەبوون لەسەر چاودێری منداڵەکانیان، خەرجیان نەدەکێشان، پەروەردەیان نەدەکردن، شەونخونیان نەدەکێشا لەپێناوی ئەرکەکانیاندا، بەرژەوەندیەکانیان لەبەرچاو نەدەگرت.
بەلاتانەوە سەیر نەبێت کە قورئان چەندە بەشێوەیەکی جوان ئەو هەستە ڕاستەقینەیەی دایک و باوکی وێنە کێشاوە جارێک منداڵانی بە زینەت و جوانی و ژیانی دنیا ناوی هێناوە: (الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا..) الکهف:٤٦، واتە: سامان و ماڵ و منداڵ زینەت و خۆشی ژیانی دونیان..
جارێکی تر بە بەخششێکی گەورە ناوی دەبات کە هەقە سوپاسگوزاری خوای لەسەر بکرێ: (أَمْدَدْنَاكُم بِأَمْوَالٍ وَبَنِينَ وَجَعَلْنَاكُمْ أَكْثَرَ نَفِيرًا) الاسراء:٦، واتە: ماڵ و سامان و نەوەیەکی زۆرمان پێ بەخشین، وە ژمارەمان گەلێک زۆر کردن هەتا ڕێگای ڕاست بگرنە بەر و ئامادەبن بۆ هێرش بردن و پەلاماردان..
سێیەم جار لە شوێنێکی تردا بە ڕووناکی و بیلبیلەی چاو ناویان دەبات ئەگەر شوێن ڕێبازی خواناس و خاوەن تەقواکان بکەون: (وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا) الفرقان:٧٤، واتە: ئەوانەی بە دڵ لە خوا دەپاڕێنەوە و دەڵێن: پەروەردگارا لە هاوسەران و نەوەکانماندا کەسانێکمان پێ ببەخشە کە ببنە مایەی ڕوناکی چاومان و شادمانی دڵمان، لە چاکەکاری و خوا ناسیدا بمانکە بە پێشەوا بۆ ئیماندارانی لە خوا ترس و خاوەن تەقوا، یارمەتیمان بدە بۆ ئەوەی فەرمانەکانتیان پێ بگەیەنین و، ڕێنماییان بکەین بۆ سەر ڕێگای ڕاست.
ئەم ئایەتە پیرۆزانە و چەندەها ئایەتی تروێنەی سۆز و بەزەیی دایک و باوکمان بۆ ڕوون دەکەنەوە بەرامبەر منداڵەکانیان و ڕاستی هەست و نەست و خۆشەویستیان بەدڵ بۆ جگەرگۆشە و بەرهەمی دڵەکانیان.


سەرچاوەکان



8361 بینین