سایکۆلۆجیای پەروەردەیی

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-20-18:12:00 - کۆدی بابەت: 11489
سایکۆلۆجیای پەروەردەیی

ناوه‌ڕۆك

ناسنامەی کتێب 

ناوی کتێب: سایکۆلۆجیای پەروەردەیی 
نوسینی: د.کەریم شەریف قەرەچەتانی 
چاپ: پەیوەند 
بابەت: پەروەردەیی 
ژمارەی لاپەڕە: ٢٨٦ لاپەڕە 

ناساندن

ئەم کتێبە تایبەتە بە بوارێکی گرنگی دەروونزانی، ئەویش سایکۆلۆجیای پەروەردەییە، ئەم لقە گرنگەی دەروونزانی تایبەتە بە بواری خوێندن و پەروەردە و فێربوون، واتە ئەگەر مامۆستا و دایک و باوک و فێرخواز شارەزایی پێویستیان دەربارەی ئەم بوارە هەبێت ئەوا سەرکەوتن بە دەستدەهێنن و لە کاتی وانە وتنەوە و مامەڵەکردنیان لەگەڵ منداڵ و فێرخواز و تاکەکانی تری کۆمەڵدا بەختەوەر دەبن و لە کێشە و گیر و گرفتە پەروەردەیی و دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان بە دوور دەبن. 

ناوەڕۆکی کتێبەکە

ناوەڕۆکی ئەم کتێبە تایبەتە بە بابەتەکانی بنەما و یاسا و ڕێساکانی فێربوون و فێرکردن، تیۆرەکانی فێربوون، جیاوازی تاکایەتی، گرنگی بە پاداشت و سزا، فیدباک، گواستنەوەی کاریگەری ڕاهێنان، پێوانە و هەڵسەنگاندنی پەروەردەیی و دەروونی، ئامانجە پەروەردەییەکان، چۆنیەتی گەشەکردنی مەعریفی، کە سەرجەم ئەو بابەتانە بنەما و سەرچاوەی سەرکەوتن و بەختەوەری مرۆڤن. 


سەرچاوەکان



874 بینین