بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندنەوە لە زمانی ئینگلیزیدا

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2023-10-26-20:37:00 - کۆدی بابەت: 11533
بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندنەوە لە زمانی ئینگلیزیدا

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندنەوە لە زمانی ئینگلیزیدا (بە ئینگلیزی: Improving reading levels in english، بە عەرەبی: تطوير مستوى القراءة في اللغة انكليزية)، چەند تەکنیکێک هەن کە یارمەتیدەرن لە بەرەوپێشچوونی خوێندنەوەت لە زمانی ئینگلیزیدا. 

بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندنەوە 

ئەگەر بتەوێت ئاستێکی باشت لە نوسیندا هەبێت، ئەوا بێگومان دەبێت ئاستێکی باشت لە خوێندنەوەدا هەبێت، بۆ ئەوەی بتوانیت نوسینێکی ئەکادیمی، نوسینێکی کورت و پوختت بە زمانی ئینگلیزی هەبێت، بەهەمان شێوەی تەکنیکەکانی تر ئاستی خوێندنەوەش تەکنیک و ڕێگای تایبەت بە خۆی بۆ بەرەو پێشبردن هەیە. 

چەند تەکنیکێکن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی خوێندنەوەت لە زمانی ئینگلیزیدا

خوێندنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان 

خوێندنەوەی ڕۆژنامە و گۆڤارەکان یەکێکە لە تەکنیکە سوودبەخشەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنەوەی زمانی ئینگلیزییە، بە تایبەتی وشە و زاراوە ئەکادیمییەکان کە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکەدا نوسراوە، خۆ ئەگەر بە هەر هۆیەکەوە ڕۆژنامەی ئینگلیزیت دەست نەکەوت، دەتوانیت سوود لە مۆبایلەکەت وەربگریت و سەردانی ماڵپەڕی نیویۆرک تایمز بکەیت و هەواڵەکان بخوێنیتەوە. 

یاریکردن  بە وشەکان 

چێژ لە بیر مەکە و یاری بە وشەکان بکە، دەتوانیت سوود لە بەکارهێنانی ئەو جۆرە یارییانە ببینیت کە بۆ یاریکردن بە وشەکان بەکاردێت و چەندین یاری فیزیایی، یاری ئۆنلاین و ئەپڵیکەیشن هەیە کە دەتوانیت بۆ فێربوونی وشەی نوێ و یاریکردن بە وشەکان دایانببەزێنیت. 

هەڵبژاردنی وشەی ڕۆژەکەت

وشەی ڕۆژەکەت هەڵبژێرە و لە زۆرترین ڕاستەدا لە کاتی بیرکردنەوەتدا بەکاریبهێنە، بەم شێوەیە بۆ ماوەیەکی زۆرتر و درێژتر لە یادگەتدا دەمێنێتەوە، بەڵام چۆن بتوانین وشەی ڕۆژەکەمان هەڵبژێرین، دەتوانیت ئەو وشەیەی کە سەرنجت ڕادەکێشێت، لە کتێبێکدا یان لە هەر پۆستێکی سۆشیال میدیادا هەڵیبژێریت و بەکاریبهێنیت.

هەبوونی دەستنوسێک 

بوونی دەستنوسێک دەفتەرێکی تێبینی زۆر بە سوود دەبێت، بە تایبەتی کاتێک وشەیەکی سەرنج ڕاکێش دەبینیت و دەتەوێت فێرببیت.


سەرچاوەکان



226 بینین