جۆرەکانی هاوسۆزی

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2023-10-28-20:21:00 - کۆدی بابەت: 11546
جۆرەکانی هاوسۆزی

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هاوسۆزی (بە ئینگلیزی: sympathy، بە عەرەبی: تعاطف)، تێگەشتن و ئاگادربوونە لە هەست و سۆزەکانی کەسانی دیکە، واتا بەبێ ئەوەی کەسەکان شتێک بڵێن، بتوانیت لەوە تێبگەیت کە هەستی پێ دەکات.

جۆرەکانی هاوسۆزی

هاوسۆزی تێگەیشتن

هاوسۆزی تێگەیشتن سادەترین و سەرەتاییترین جۆری هاوسۆزییە، سەرنجی ئەم هاوسۆزییە لەسەر تێگەشتن، هۆش و بیرکردنەوەیە. کاتێک کە تۆ لە هەستەکانی کەسێک تێگەشتیت واتا ئەم هاوسۆزییەت بەکارهێناوە.

سوودەکانی هاوسۆزی تێگەیشتن: ئەم جۆرە بەسوودە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کەسانی دیکە، ڕۆڵی ئەرێنی لە گفتوگۆ و پەیوەندییەکاندا هەیە و دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەنگیزە لە کەسەکاندا.

زیانەکانی هاوسۆزی تێگەیشتن: ئەم جۆرە ناتوانێت پەی بە هەستە قوڵەکانی کەسێک ببات و ناتوانیت خۆت بخەیتە جێگای کەسێکی تر، تەنیا لە ئاستی ناسینی هەستەکان و تێگەشتنە لێیان، بۆ نموونە تێگەشتن کە خەم و ناخۆشی کەسێک بەواتای ئەوە نایەت کە تۆش ئەوە هەستە تاقی دەکەیتەوە

هاوسۆزی سۆزداری

هاوسۆزی سۆزداری واتا من بەتەواوی هەست بە تۆ دەکەم ئەم هاوسۆزییە کاریگەرە لە پەیوەندی و گفتوگۆ لەگەڵ کەسکاندا، مامۆستاکان و ڕاوێژکارەکان بەکاری دەهێنن. بەم جۆرە دەتوانیت خۆت بخەیتە جێگای کەسەکان بەزۆری لە پەیوەندی لەگەڵ ئازیزان و نزیکەکان بەکار دێت و لەبەرئەوە ڕێ کە لۆژیگ دەگرێت. هاوسۆزی سۆزداری واتا بەتەواوی لە هەستەکانی کەسی بەرانبەر تێبگەیت وەکوو ئەوەی خۆت ئەو هەستانەت تاقی بکەیتەوە.
 
سوودەکانی هاوسۆزی سۆزداری: دەبێتە هۆی ئەوەی بتوانیت لە هەستەکانی کەسانی دیکە تێبگەیت و لەکاتی ناخۆشی و بێتاقەتی هاوسۆزی هاوڕێکانت و کەسەکانت بیت، لە هەندێک کاری وەکوو پزیشکی و پەرەستاری ئەم جۆرە هاوسۆزییر بۆ وەڵامدانەوەی دروست بە نەخۆش پێویستە.

زیانەکانی هاوسۆزی سۆزداری: بەکارهێنانی ئەم جۆرە لە هەندێک حاڵەتدا دەکرێت توانای بەرگەگرتن نەهێڵێت و دەبێتە هۆی گرفتاری هەستەکان، ئەم جۆرە دەکرێت ئەوەندە توند بێت کە کەسەکە نەتوانێت هەستەکانی خۆی کۆنتڕۆڵ بکات.

هاوسۆزی دڵسۆزانە

هەستکردن بە کێشە و ئازاری ئەوانی تر و هەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی. ئەم هاوسۆزییە واتا من یارمەتی تۆ دەدەم چونکە پێویستت بە یارمەتییە، ئەو کەسانەی کە ئەم هاوسۆزییە بەکاردەهێنن هەمیشە دەستپێشخەرن بۆ یارمەتیدانی کەسانی تر. هەست، کردەوە و هۆش خاڵی سەرەکی ئەم هاوسۆزییەن. لە هاوسۆزی دڵسۆزانەدا دەوترێت، ئەو کەسەی کە دەردەدڵ لەگەڵ تۆ دەکات، تەنیا پێویستی بە تێگەیشتن نییە (هاوسۆزی تێگەیشتنە)، هەروەها پێویستی بە گریان و خەمباربوونی تۆ نییە (هاوسۆزی سۆزداری)، ئەم کەسە لەڕووی سۆزدارییەوە پێویستی بە گرنگی پێدانە و پێویستی بە هەنگاوێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەی. 

سوودەکانی هاوسۆزی دڵسۆزانە: ئەم جۆرە گرنگی بە بوونی کەسەکە دەدات، لە نێوان هەردوو جۆری تێگەیشتن و سۆزداریدایە، بەزۆری لە شوێنی کار بەکاردێت.

زیانەکانی هاوسۆزی دڵسۆزانە: ئەم جۆرە کێشەیەکی تایبەت دروست ناکات، مەگەر لە حاڵەتی وەها کە کەسەکە خۆی لە پێش هەموو کەس دانەنێت و خۆی بکاتە قوربانی کەسانی دیکە.


سەرچاوەکان



391 بینین