ژوورە سپییەکەم

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-12-09-19:42:00 - کۆدی بابەت: 11709
ژوورە سپییەکەم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

ژوورە سپییەکەم (بە ئینگلیزی: My white room، بە عەرەبی: غرفتي البيضاء) کتێبێکە لە نووسینی هەژار سەلامە و هەروەها یەکەم بەرهەمی نووسراوی ئەو نووسەرەیە. هەژار سەلام  پزیشک و کەسایەتی دیاری سۆشیاڵ میدیا و نووسەری گەنجی کوردە بە تەمەنێکی کەم و بە ئەزموونێکی زۆر خزمەتێکی جوانی کۆمەڵگای کوردی کردووە. لەم کتێبەکەشدا تیشکی خستۆتەسەر گەنجان و ئەو قۆناغەی تەمەن کە مرۆڤ ڕووبەڕووی زۆر ڕووداو و گرفت و ئاستەنگ دەبێتەوە لە ژیاندا. کتێبەکە بە زمانێکی سادە و بە شێوازی ڕۆمان باسی کوڕێکی لاو دەکات هەر لە سەرەتای خوێندنی ئامادەییەوە تا تەواوکردنی زانکۆ و پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگری.

پێشەکی

نووسەری کتێبە کە گەنجێکی ژیر و زیرەک و لێهاتووە تەنها دێڕێکی کەسایەتی جیهانی میکاسا ئاکەرمانی لە پێشەکی کتێبەکیدا نووسیووەتەوە. کە دێڕەکەش دەڵێت: "ژیان زۆردار و دڵڕەقە، بەڵام زۆریش جوانە"

ناسنامەی کتێب

ناوی کتێب ژوورە سپییەکەم
بابەت ئەدەبی - ڕۆمان
نووسەر هەژار سەلام (١٩٩٩ز)
پێداچوونەوەی نووسین قانع خورشید
دیزاینی بەرگ ڕەها حەسەن
دیزاینی ناوەوە هاوسانی
بڵاوکار ڕێکخراوی هاوسانی و ناوەندی ڕێنوێن
نۆبەتی چاپەت یەکەم چاپی لە ساڵی ٢٠٢١
چاپکردن ناوەندی ڕێنوێن
ژمارەی لاپەڕە ١٦١ لاپەڕە

ناوەڕۆک

کتێبەکە بە شێوەی ڕۆمانە و گرنگی بە باسکردنی کۆمەڵێک بابەتداوە کە لە چوارچێوەی دە بەشدا جێیکردوونەتەوە و ئەوانیش بریتین لە:

  • مەکتەب
  • زللە
  • زیندان
  • گریانی کچەکە
  • ئۆتۆمبێلی دەوڵەمەندەکان
  • کۆندۆم
  • ئانیا
  • شەشی دوو
  • باوەش
  • سپی

ئەوەی جێی سەرسوڕمان کۆتا بەشی کتێبەکە ناوی سەرەتایە و تیایدا ئاماژە بەو بەرهەمە ئەدەبییانە کراوە کە پڕۆژەی بیری میانڕەو لە خۆیگرتوون.


سەرچاوەکان



842 بینین