شێوە جیاوازەکانی DNA

له‌لایه‌ن: - پەیوەست غەفوور پەیوەست غەفوور - به‌روار: 2023-12-14-19:35:00 - کۆدی بابەت: 11722
شێوە جیاوازەکانی DNA

ناوه‌ڕۆك

DNA چییە؟

شێوە جیاوازەکانی DNA (بە ئینگلیزی: shapes of DNA، بە عەرەبی: أشكال DNA).

ناوکەترشی ڕایبۆزی کەم ئۆکسجین: ماددەیەکی کیمیایی ئەندامییە، پێکهاتووە لە ڕێنمایی و زانیاری بۆماوەیی بۆ دروستکردنی پڕۆتین، DNA لە زۆربەی خانەکانی هەموو زیندووەکاندا دەبینرێت، بەشێکی گرنگی زۆربوون و دووهێندبوونی زیندەوەرانە، چونکە بەهۆی DNAیەوە زانیارییەکان و سیفەتە بۆماوەییەکان لە باوانەوە دەگوێزرێتەوە بۆ وەچەکانیان. بۆیە ئامانجی سەرەکی DNA گواستنەوەی زانیارییەکانە لە باوانەوە بۆ نەوەکانی داهاتووی. DNA لە دوو تاڵی بەستراو پێکەوە پێکهاتووە کە بە دەوری یەکتردا دەسوڕێنەوە و شێوەی لە پلیکانەیەکی پێچاوپێچ دەچێت کە بە دوو هێلیکس ناسراوە.
لە هەموو خانەی ناوک سەرەتایی و ناوک ڕاستەقینەکاندا DNA بوونی هەیە.

شێوەکانی DNA

شێوەی DNA لەلایەن ڕۆزالیند فرانکلینەوە توێژینەوەی لەسەر کراوە و دواتر لەلایەن  واتسۆن و کریکەوە توێژینەوەکان و زانیارییەکانی براون و بەتەواوی شێوەی DNA سەلمێندراوە و خەڵاتی نۆبڵیان لەسەری وەرگرتووە. بەشێوەیەکی گشتی DNA بۆ شەش جۆری سەرەکی پۆلێن دەکرێت:

  • A-DNA
  • B-DNA
  • C-DNA
  • D-DNA
  • E-DNA
  • Z-DNA

باوترین جۆرەکانی A,B و Z-DNAین کە لێرەدا باسیان دەکەین

١- DNA ئاسای لەناو خانەی زیندەوەراندا فۆڕمی Bی هەیە کە باوترین فۆرمە لە pHی هاوکێش و چڕیی خوێی فیزیۆلۆژیدا،
بە جێگیرترین جۆری DNA دادەنرێت، پێکهاتەیەکی دوو هێلیکسی هەیە و شێوە سووڕانەکەی بە دەستی ڕاستداییە، واتە دوو زنجیرەی پۆلینۆکلیۆتاید بە شێوەیەکی هێلیکس بە دەوری یەکتردا هەیە و نیوکلۆتایدەکانی بەشێوەی پەیژەیەک لەسەر یەک وەستاون بەهۆی بۆند و پێکهاتەکانی ناو DNAیەوە، تیرەی هێلیکسەکان ٢ نانۆمەترە.

٢- A-DNA پێکهاتەی دوو هێلیکسی هەیە و شێوەی سووڕانەکەی بەدەستی ڕاستدایە، کورتترە لە فۆڕمی Bی DNA، بەڵام تیرەی هێلیکسەکانی 2.3 نانۆمەترە کە زیاترە لە شێوەی  واتە شێوەیەکی پانتر و درێژییەکی کەمتری هەیە لە شێوە ئاساییەکە.

٣- Z-DNA ئەم جۆرەش بەهەمان شێوەی فۆرمەکانی دیکە دوو هێلیکسە بەڵام شێوازی سووڕانەکەی بە دەستە چەپداییە، هەروەها بە شێوە زیگزاگەکەی DNA ناسراوە، تیرەکەی 1.8 نانۆمەترە، شێوەکەی باریکتر و درێژیەکەی کەمێک زیاترە لە B-DNA. 

ئەم شێوە جیاوازانەی DNA بۆچی دروست دەبێت؟

ئەم شێوە جیاوازانەی DNA بەهۆی بارودۆخی ژینگەی خانەکە یاخود گیراوەی ئامادەکراوی ناو تاقیگەوە دروست دەبێت چونکە بڕی ماددەی تواوە و خوێیەکانی ناوەوەی خانەکە یاخود گیراوەکە جیاوازن لە خانەی ئاسایی.


سەرچاوەکان



265 بینین