چاوپێکەوتنی تایبەت (٢٠٢٣)

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-01-05-16:13:00 - کۆدی بابەت: 11810
چاوپێکەوتنی تایبەت (٢٠٢٣)

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چاوێکەوتنی تایبەت (بە ئینگلیزی: Conjugal Visit، بە فارسی: ملاقات خصوصی)، فیلمێکی فارسی درامی عاشقانەیە، لە ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن ئومێد شەمسەوە کاری نووسین و دەرهێنانی بۆ کراوە، پەریناز ئیزەدیار و هوتەن شەکیبا ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە فیلمەکەدا. فیلمەکە نمرەی ٦.٨/١٠ وەرگرتووە لە سایتی IMDb تایبەت بە هەڵسەنگاندنی فیلم و زنجیرە. 

بەرهەمهێنەر ئەمیر بنان
نووسین ئومێد شەمس - بەهمەن ئەرک - عەلی سەرئاهەنگ
چەشنی فیلم درامی - عاشقانە
کاست پەریناز ئیزەدیار
هوتەن شەکیبا
ریما رامین فەر
رۆیا تەیموریان
نادر فەلاح
پەیام ئەحمەدی نیا
سیاوەش چراغی پور
ڕێکەوتی دەرچوون ٤/١/٢٠٢٣ 
ماوەی فیلم ١٣٠ خولەک
وڵات ئێران
زمان فارسی
مۆسیقا بامداد ئەفشار

چیرۆکی فیلمەکە

پەروانە کچێکە کە باوکی کەوتۆتە زیندان و براکەی قەرزارێکی هەڵاتووە، ئەو لە دوکانی عەتارییەکەی باوکی کار دەکات و بە نهێنی لەگەڵ باوکی لە پەیوەندیدایە، ئەم پەیوەندییە نهێنییە لەڕێگای مۆبایلی یەکێک لە هاوبەندەکانی باوکییەتی، کەسێک بەناوی فەرهاد. فەرهاد و پەروانە هەندێک کات بەهۆی هەندێک بابەتەوە قسە دەکەن. لە کۆتاییدا فەرهاد عاشقی پەروانە دەبێت و داوای لێ دەکات بێت بۆ چاوپێکەوتنی، بەم شێوەیە ژیانی ئەم دوو کەسە بەیەکەوە گرێ دەدرێت.

کەسایەتییەکان

  • پەریناز ئیزەدیار: پەروانە
  • هوتەن شەکیبا: فەرهاد
  • ریما رامین فەر: فەریبا
  • رۆیا تەیموریان: رەزوانە
  • سیاوەش چراغی پور: ئیرەج
  • شیرین ئاقارضاکاشی: دایکی فەرهاد
  • نادر فەلاح: قادر
  • پریام ئەحمەدی نیا: کامران

خەڵاتەکانی فیلمەکە

  • بۆتە براوەی خەڵاتی سیمرغی بلورین وەک باشترین فیلم لە دیدی بینەرانەوە لە چلەمین فێستیڤاڵی فیلمی فەجر. 
  • نازناوی باشترین فیلمی پێ دراوە لەلایەن ئەنجومەنی ڕەخنەگرانەوە.
  • نازناوی باشترین فیلمنامەی پێدراوە لەلایەن ئەنجومەنی ڕەخنەگرانەوە.
  • نازناوی باشترین دەرهێنەری بەدەست هێناوە لەلایەن ئەنجومەنی ڕەخنەگرانەوە.
  • پەریناز نازناوی باشترین خانمە ئەکتەری پێ دراوە بۆ ڕۆڵی سەرەکی لەلایەن ئەنجومەنی ڕەخنەگرانەوە.
  • بۆتە براوەی خەڵاتی زێڕین وەک باشترین فیلم لە هەشتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی شار.
  • بۆتە براوەی خەڵاتی حافز وەک باشترین فیلم لە بیست و دووەمین فێستیڤاڵی حافز.
  • بۆتە براوەی خەڵاتی حافز وەک باشترین فیلمنامە لە بیست و دووەمین فێستیڤاڵی حافز.
  • پاڵیوراوە بۆ چەندین خەڵاتی دیکەش لە هەموو ئەم فێستیڤاڵانە.


سەرچاوەکان



339 بینین