لە وەرزی زستاندا چۆن کاتەکانمان بەسەر ببەین؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-01-07-17:35:00 - کۆدی بابەت: 11827
لە وەرزی زستاندا چۆن کاتەکانمان بەسەر ببەین؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

لە وەرزی زستاندا چۆن کاتەکانمان بەسەر ببەین؟ (بە ئینگلیزی: ?How we spend our time in the winter، بە عەرەبی: كيف نقضي وقتنا في فصل الشتاء؟)، بە هاتنی وەرزی سەرما ڕەنگە هەندێک کەس حەز بە چوونە دەرەوە لە ماڵ نەکەن، ڕەنگە هەندێک کەسی دیکەش حەز بە چالاکی و گەڕانی دەرەوە بکەن، کۆمەڵێک چالاکی هەن کە لە ناوەوە و دەرەوەی ماڵەوە دەتوانین لە وەرزی زستان و سەرمادا ئەنجامیان بدەین.

چالاکی و کات بەسەربردن لە ماڵەوە

سەیرکردنی فیلم لەگەڵ خێزان
لە وەرزی سەرمادا مانەوە لە ماڵەوە و چوونە ژێر بەتانییەک، لەگەڵ دەفرێک گەنمەشامی و سەیرکردنی فیلم یان زنجیرەی دڵخوازت دووە لە سەرما، دەکرێت زۆر بەچێژ بێت هەروەها خۆشتر دەبێت ئەگەر لەگەڵ خێزان بەیەکەوە سەیری بکەن.

سەردانیکردنی خزم و دۆستان
لە شەوانی درێژ و ساردی زستاندا سەردانیکردنی خزمان و دۆستان و کۆبوونەوە زۆر بەچێژ بێت و پڕ بێت چالاکی و یاری جۆراوجۆر.

کتێب
خوێندنەوەی کتێب دەکرێت یەکێک بێت لە باشترین چالاکییەکانی وەرزی زستان، کاتێک کە باران بەر شووشەی پەنجەرەکە دەکەوێت، تۆ بە کوپێک چای گەرم یان قاوەوە لەژێر بەتانی بەناو جیهانی کتێبەکاندا سەفەر دەکەیت.

چێشتلێنان
دەتوانیت ئەو خواردن و شیرینییانە تاقی بکەیتەوە کە تا ئێستا تاقیت نەکردوونەتەوەت. 

ڕێکخستنی جلە زستانەکان
لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما دەبێت جلە هاوینە و تەنکەکان هەڵبگرین و جلە گەرم و نەرمەکانی زستان دەربهێنینەوە.

گۆڕینی دیکۆر
لەکۆنەوە وتراوە لە گۆڕانکاری مەترسن. دەتوانیت لە پشوویەکی کاتی سەرما و بەفردا کە لە ماڵەوەیت، سەیرێکی دیکۆری ماڵەکە بکەیت و دەست بە گۆڕانکاری بکەیت.

وانە خوێندن
ئەمە تایبەتە بە خوێندکاران، شەوانی درێژی زستان هەلێکی باشە بۆ وانە خوێندن و باشترکردنی وانەکانت. 

گرنگیدان بە گوڵ و گیا
گرنگیدان بە گوڵ و گیا یەکێکە لە چالاکی و سەرگەرمییەکانی زستان، بۆ ئەو کەسانەی کە حەزیان لە سروشت و سەوزاییە، زۆرێک لەو گوڵانەی هاوین لە حەوشە و دەرەوە بەخێودەکرێن، لە زستاندا پێویستیان بە هەوای گەرمترە لە زستاندا و دەگوازرێنە ناو ماڵ و گرنگیان پێ دەدرێت و شوێنی تایبەتی بۆ دابین دەکرێت.

چالاکی و کات بەسەربردن لە دەرەوە

خلیسکێنەی سەر بەفر و تەلەفریک
لە ناوچە شاخاوییەکان و ئەو شوێنانەی بەفر زۆر دەبارێت خلیسکێنەی سەر بەفر و یاری و چالاکی لەنێو بەفر هەیە هەروەها تەلەفریک و سەیریکردنی دیمەنی بەفر.

دروستکردنی شێرە بەفرینە و شەڕە تۆپەڵ
ئەمە چالاکییەکی خێزانی بەچێژە بۆ منداڵ و گەورەکانیش ئەندامانی خێزان دەتوانن بە هاوکاری یەکتری شێرە بەفرینە دروست بکەن و کاتێکی خۆش بەسەر ببەم

وێنەکێشان
هەڵبەت وێنە کێشان لە ماڵەوەش دەکرێت، بەڵام چوونە دەرەوە و هەڵبژاردنی دیمەنێکی زستانە بۆ وێنە کێشان دەکرێت کارێکی چێژ بەخش بێت بۆ ئەو کەسانەی حەزیان لە وێنە کێشانە.


سەرچاوەکان



119 بینین