تیۆرەکانی شرۆڤەکردنی ئۆتیزم

له‌لایه‌ن: - ئیمان ئەحمەد ئیمان ئەحمەد - به‌روار: 2024-01-30-20:50:00 - کۆدی بابەت: 11901
تیۆرەکانی شرۆڤەکردنی ئۆتیزم

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیۆرەکانی شرۆڤەکردنی ئۆتیزم (بە عەرەبی: النضريات التوحد، بە ئینگلیزی: autism theory)، کە چەندین تیۆر دەگرێتەوە کە هەر تیۆرە و بە شێوەیەک باسی ئۆتیزمی کردووە.

تیۆرەکانی شرۆڤەکردنی ئۆتیزم

یەکەم: تیۆری دروستبوونی دەروونی

بیروبۆچونێکی کۆن هەیە دەڵێت: درکنەکردنی دایک و باوکە بە چاودێریکردن و پەروەردەکردنی منداڵ هۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشبوونی منداڵ بە ئۆتیزم لە لایەنگرانی ئەم بۆچوونەش Bruno Bettelheim.

دووەم: تیۆری بایۆلۆجی

کۆمەڵێک ئاماژە هەیە بۆ تووشبوون بە ئۆتیزم لە دەرئەنجامی هۆکاری بایۆلۆجی کە کەم و کورتییەک دروست دەکەن لە یەکێک لە بەشەکانی مێشک، لە ئاماژەکانیش تووشبوونیانە بە کەمئەندامی عەقڵی، لەگەڵ ئەوەشدا تووشبوون بە ئۆتیزم لە گشت کۆمەڵگاکان هۆکاری دەروونی کۆمەڵایەتی لێ بەدەردەکەن.

سێیەم: تیۆری کەم و کورتی لە ئەرکەکانی ناوەندی مێشک

ئەم تیۆرە پێی وایە هەردوو نیوە گۆی مێشک کاری ئاسایی خۆیان ناکەن، بە پێچەوانەوە نیوەیەک کار و فرمانی ئەو نیوەیەی تر دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی کاری ناوەندە هەست لە مێشک.

چوارەم: تیۆری چینی

ئەم تیۆرە پێی وایە هۆکاری ئۆتیزم بۆ پاش لە دایکبوون دەگەڕێتەوە، بەوەی لە کاتی خواردندا گەدەی ئەو منداڵە ڤیتامین B6 نامژێت لەگەڵ چەند ڕەگەزێکی خۆراکی دیکە کە هەموو ئەمانە یارمەتیدەری گەشەی مێشکن، هەردوو گورچیلە و سپڵ بەهۆی گرفتیان تێدەکەوێت و دەبنە هۆکاری لە ناوچوونی کۆئەندامی بەرگری منداڵەکە و تووشبوونی.

پێنجەم: گریمانە کۆنەکآن لەسەر ئۆتیزم

ئەم گریمانە یەکەم گریمانەیە کە هەوڵیداوە ڕوونکردنەوەیەک پێشکەش بکات و هۆکارێک بدۆزێتەوە بۆ نەخۆشی ئۆتیزم و ئەم گریمانەیە لە پەنجاکان و شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا بڵاوبووەتەوە و ئەم بیردۆزە هۆکارەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ بارودۆخی خێزان، ئەم بیردۆزە باس لەوە دەکات کە بوونی گرفت لە کۆئەندامی دەماری منداڵدا کاریگەری لەسەر هەستەکانی دەکات و ڕێگری دەکات لە دروستکردنی پەیوەندی سۆزداری، ئەم بیردۆزە لەلایەن شارەزایان ڕەتدەکرێتەوە بەهۆی نەبوونی بنەمای زانستی.

شەشەم: تیۆری شروڤەی مێشک بۆ نەخۆشییەکانی ئۆتیزم

هۆکاری نەخۆشی ئۆتیزم لەم تیۆرەدا دەگەڕێتەوە بۆ نەتوانینی توانای منداڵەکە بۆ تێگەنەگەیشتن لەو شتانەی کە لە دەورووبەری ڕوودەدەن.

حەوتەم: تیۆری ژینگەیی سەبارەت بە ئۆتیزم

لایەنگرانی ئەم بیردۆزە باوەڕیان وایە کە هۆکاری ئۆتیزم ژینگەییە و بەهۆی ژینگەی خراپەوە منداڵ تووشی ئۆتیزم دەبێت کە دواتر ڕەنگە ئەم ژینگە خراپە زیان بە مێشکی منداڵ بگەیەنێت، هۆکارە ژینگەییەکان بریتین لە دووگیانی و کاتی لە دایکبوون و ئەو ڕووداوانەی کە منداڵ تووشی دەبێت لە کاتی گەورەبووندا، گۆڕانکاری گەورە لە مێشکدا ڕوودەدات لە ماوەی دووگیانیدا، کاتێک مێشک گەشە دەکات ئاڵۆزتر دەبێت لە ئەنجامی دروستبوونی خانەی نوێ و هەر شتێک کە ڕێگری لە گەشەی مێشک بکات لەم ماوەیەدا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری کە بە درێژایی ژیانی منداڵەکە بەردەوام دەبێت و زاناکان ڕوودانی نەخۆشی ئۆتیزمیان بەستوەتەوە بەوەی کە منداڵی ئۆتیزم ئەنجامی ڕووداوێکدا کە دایکەکە لە ماوەی دووگیانیدا تووشی بووە ڕوودەدات.

هەشتەم: بیردۆزی دەروونی

دکتۆر کانەر باسی تایبەتمەندی دایک و باوکی ڕەتکەرەوە دەکات پێی وایە کە ئەمە هۆکارە بۆ تووشبوونی منداڵ بۆ ئۆتیزم چونکە شڵەژانێکی دەروونی بۆ دروست دەبێت بەهۆی بەردەوام ڕەتکردنەوە لەلایەن دایک و باوکەوە، بەڵام ئەم بیردۆزە ڕەتکراوەتەوە.

نۆیەم: تیۆرەکانی توێژینەوەکانی دەماری

ئەم تیۆرە پیی وایە کە هۆکاری ئۆتیزم دەگەڕێتەوە بۆ بوونی گرفت لە کارەبای مێشک.

دەیەم: بیردۆزی بایۆفیسیۆلۆجی

ئەم بیردۆزە لە دوو لایەن پێکهاتووە، یەکێکیان بۆماوەییە و جەخت دەکاتە سەر ئەوەی کە منداڵان تووشی زیانی مێشک دەبن، لایەنێکی تریان بایۆکیمیاییە و جەخت دەکآتە سەر ئەوەی کە دەمارە گواستنەوەکان ڕۆڵیان هەیە لە میزاجی منداڵدا و لە ڕەفتار و ئاخاوتنەکانیاندا ڕەنگدانەوەی هەیە.


سەرچاوەکان



342 بینین