بەربڵاوترین و دیارترین پێکانە وەرزشییەکانی یاریزانەکانی تۆپی پێ

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-02-25-14:44:00 - کۆدی بابەت: 12023
بەربڵاوترین و دیارترین پێکانە وەرزشییەکانی یاریزانەکانی تۆپی پێ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

بەربڵاوترین و دیارترین پێکانە وەرزشییەکانی یاریزانەکانی تۆپی پێ (بە عەرەبی: أكثر الإصابات الرياضية شيوعاً لدى لاعبي كرة القدم، بە ئینگلیزی: The most common and obvious sports injuries of football playersتۆپی پێ وەرزشێکی بەرکەوتنی زۆرە و وزەی زۆریشی دەوێت، سروشتی دووبارەبوونەوەی و کاریگەرییە بەرزەکانی ئەم وەرزشە دەتوانێت یاریزانەکان بەهۆی چەندین پێکانە جیاوازەکانی تۆپی پێ دووربخاتەوە. ئەگەر تۆ خۆت یاری تۆپی پێ دەکەیت یان ئەگەر منداڵێکت هەیە یاری تۆپی پێ دەکات، گرنگە بزانیت چۆن هەندێک لەو پێکانانە بناسیتەوە کە لەوانەیە لە کاتی یاریکردندا ڕووبدات و چۆن چارەسەریان بکەیت بۆ ئەوەی کەمترین زیانێکی درێژخایەن هەبێت پێش ئەوەی سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکەیت.

پێکانە باوەکانی تۆپی پێ چییە؟

یاریزانانی تۆپی پێ لە هەندێک پێکاندا دەکرێت پاژنەی پێیان ئازاری پێبگات، شانێکیان بشکێت، بەستەری قاچیان ببچڕێت یان هەر بەشێکی دیکەی جەستەیان بێت ئازاری پێ بکات و تووشی پێکان ببن کە دەکرێت یان پێکانی قورس بێت یاخود پێکانی سوک بێت، هەروەها دەکرێت ڕۆژێک دوای یاری تۆپی پێ تووشی ئازاری ماسولکەکان ببن یاخود گرژبوونی ماسولکەکان، هەروەها هاوشێوەی وەرزشەکانی تری بەرکەوتن و پێکانەکانی ئەژنۆ و شان لە تۆپی پێدا زۆر باون. پێکانە باوەکانی تری تۆپی پێ بریتین لە:

  • وەرچەرخانی پاژنەی پێ
  • برینداربوونی ئەژنۆ
  • ئازاری بڕبڕەی پشت 
  • شلبوونەوەی شان
  • وەرچەرخانی ئەکرۆمیۆکلاڤیکۆلار
  • برینداربوونی مەچەک و دەست
  • بچڕانی بەستەرەکانی بەشە جیاوازەکانی جەستە

ڕێگریکردن لە پێکانەکانی تۆپی پێ

بۆ ڕێگریکردن لە پێکان لە یاریگادا ئامێری گونجاو و جووتێک پێڵاوی باش لەبەر بکە بۆ پاڵپشتی جووڵەکانت. بۆ خۆپاراستن لە پێکانەکانی تۆپی پێ پێویستە پێش دەستپێکردنی یارییەکەت دەست بکەیت بە ئامادەکاری و خۆپارێزی لە پێکان، وەک گرنگیدان بە پاراستن و زیادکردنی نەرمی و چالاکییە ئایرۆبیکەکان، ڕاهێنانی هێز و مەشقی بەرگەگرتن. پێش یارییەکان و لە کاتی یارییەکان و دوای یارییەکان خۆت فێنک بکەرەوە، بەتایبەتی کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ وەرزشەکە دوای پشوویەکی کەم. 

ڕۆژێک پێش یارییەکەت پێویستە ئەو خۆراکانە بخۆیت کە پڕۆتین و کاربۆهیدرات و ڤیتامین و کانزاکانیان زۆرە بۆ ئەوەی ئەو وزەیەت پێبدات کە پێویستت پێی دەبێت بۆ ئەوەی لە کاتی یاری کردندا هەست بە لاوازی و بێ وزەیی نەکەیت. ئەگەر لە یاریگای تۆپی پێدا تووشی هەر پێکانێک بوویت، دەستبەجێ داوای چارەسەری پزیشکی یان هەڵسەنگاندن بکە هەروەها ڕێنماییەکانی چاودێری پزیشکەکەت، ڕاهێنەری وەرزشی، یان چارەسەرکەری فیزیایی جێبەجێ بکە. شێوازی RICE (پشوودان، سەهۆڵ، پاڵەپەستۆ و بەرزکردنەوە) دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە چارەسەرکردنی زۆرێک لە برینەکانی پەیوەست بە وەرزشەوە. 

ئامۆژگاری و تەکنیکەکانی ڕاهێنانی تۆپی پێ چییە؟

گرنگترین شت کە یاریزان دەتوانێت بیکات بۆ ئەوەی تووشی پێکان نەبێت، ئامادەکردنی جەستەت بۆ ئەوەی پێویست نەکات زیاتر لەوەی کە توانای ئەوەی هەیە بیکات. شارەزایان پێشنیاری ئەوە دەکەن کە وەرزشوانان لە شوێنه خۆیاندا بمێننەوە و پێش دەست پێکردنی یاری هەوڵ بدەن بەچەند جووڵەیەک جەستەیان گەرم بکەن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ یاری کردن.


سەرچاوەکان



148 بینین