کۆمەڵێک فێرکاری بەسوود بۆ بەکارهێنەرانی تلیگرام

له‌لایه‌ن: - عبداللە خدر عبداللە خدر - به‌روار: 2024-03-11-21:46:00 - کۆدی بابەت: 12093
کۆمەڵێک فێرکاری بەسوود بۆ بەکارهێنەرانی تلیگرام

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

تیلیگرام یان تەلیگرام یان تلیگرام یاخود بەرنامەی تەلیگرام یان تێلیگرام (بە عەرەبی: تيليجرام، بە ئینگلیزی: Telegram)، خزمەتگوزارییەکی خۆڕاییە، لە پلاتفۆڕمەکاندا بەردەستە. کە لەسەر بنەمای هەوری (Cloud) دامەزراوە ئاپێکی ناودارە و لە جیهاندا بەکارهێنەری زۆری هەیە، تایبەتمەندی جیاواز و سوودبەخشی زۆری هەیە.

کۆمەڵێک فێرکاری بەسوود بۆ ئەوانەی تلیگرام بەکاردێنن 

١ - دانانی سیکوێریتی (2FA) بۆ ئەکاونتەکەت کە وادەکات بەئاسانی هاک نەکرێت:
 Menu --> Settings --> Privacy And Security --> Tow-Step Verification

٢ - چۆن وابکەین هەر چاتێکمان کرد کاتێکی بۆ دابنێین کە لەو کاتەدا ڕاستەوخۆ لای کەسی بەرانبەر بسڕێتەوە:
 Menu --> Settings --> Auto-Delete Messages --> کاتێکی بۆ دابنێ

٣ - چۆن وابکەین لە کاتی کردنەوەی ئەپی تلیگرام ڕاستەوخۆ داوای پاسۆردێک بکات:
Menu --> Settings --> PassCode Lock

٤ - چۆن ئیمێڵ بۆ تلیگرامەکەمان زیاد بکەین یاخود بیگۆڕین:
 Menu --> Settings --> Login Email 

٥ - چۆن بزانین ئەکاونتی تلیگرامەکەمان لەسەر چەند مۆبایل کراوەتەوە:
 Menu --> Settings --> Devices

٦ - چۆن لیستی بلۆک کراوەکان ببینین:
 Menu --> Settings --> Blocked Users

٧ - چۆن وابکەین ژمارەی مۆبایلی سەر ئەکاونتەکەمان کەس نەیبینێت:
 Menu --> Settings --> Privacy --> Phone Number --> Nobody

٨ - چۆن وابکەین کاتێک لەخەتین یا خود کۆتاجار کەی لەخەت بووین کەس نەزانێت:
 Menu --> Settings --> Privacy --> Last Seen & Online --> Nobody

٩ - چۆن وابکەین ئەوکەسانەی هاوڕێت نین یاخود ژمارەکەی تۆیان لانییە نەتوانن وێنەی پڕۆفایلت ببینن:
 Menu --> Settings --> Privacy --> Profile Photos --> My Contacts

١٠ - چۆن وابکەین کاتێک لەگەڵ هاوڕێیەکت چات دەکەیت و ئەو هاوڕێیەت چاتەکە بۆ کەسێکی تر بنێرێت ئەو کەسە نەتوانێت لە ڕێگەی چاتەکەوە بێتە پڕۆفایلت:
 Menu --> Settings --> Privacy --> Forwarded Messages --> Nobody

١١ - چۆن وابکەین جگە لەوکەسانەی کە هاوڕێمانن کەسی تر نەتوانێت تەلەفۆنت بۆ بکات:
 Menu --> Settings --> Privacy --> Calls --> My Contacts

١٢ - چۆن وابکەین جگە لەو کەسانەی هاوڕێمانن کەسی تر نەتوانێت چاتمان بۆ بکات:
 Menu --> Settings --> Privacy --> Messages --> My Contacts
تێبینی لەم خاڵە /دەبێت تلیگرامت پریمیوم بێت.

١٣ - چۆن وابکەین جگە لەوکەسانەی هاوڕێمانن کەسی تر نەتوانێن ئاد یاخو زیادمان بکات بۆ چەناڵ و گرووپەکان:
 Menu --> Settings --> Privacy --> Groups & Channels --> My Contacts

١٤ - چۆن وابکەین ئەو کەسانەی لە ڕێگەی ئەپی تلیگرامەوە زیادمان کردون بە یەکجاری هەموویان بسڕینەوە:
 Menu --> Settings --> Contacts --> Delete Synced Contacts --> Delete

١٥ - چۆن دەستکاری ڕووکار چاتەکان و ڕەنگ و سایزیان بکەین:
 Menu --> Chat Settings

١٦ - چۆن دەستکاری نۆتفیکەیشن و دەنگی چاتەکان بکەین:
 Menu --> Notifications And Sounds

١٧ - چۆن ئەکاونتی تلیگرام لە لاپتۆپەکەمان بکەینەوە:
سەرەتا ئەپی تلیگرام لە لاپتۆپەکەت داونلۆد بکە دواتر بارکۆدێک دێنێت بەم شێوەیە سکانی بارکۆدەکە بکە بۆ ئەوەی ئەکاونتەکەت ببێتەوە:
 Menu --> Devices --> Link Desktop Device --> بارکۆدەکە سکان بکە بۆ چوونەژوورەوە

١٨ - چۆن هەموو ئەو چاتانە بسڕینەوە کە لەگەڵ یەکێک کردوتە:
دەست لەسەر ئەکاونتی ئەو کەسە دابنێ کە دەتەوێت --> ... سێ خاڵەکە دابگرە لەسەرەوە --> Clear History

١٩ - چۆنیەتی بینینەوەی ئەو چاتانەی کە سەیڤمان کردوون: 
 Menu --> Saved Messages

٢٠ - چۆنیەتی دروست کردنی گرووپ:
 Menu --> New Group

٢١ - چۆن لەو کەسانە بگەڕێین کە لە ناوچەکەمانن کە دەتوانی زیادیان بکەی بۆ گرووپ و چەناڵەکان:
 Menu --> People Nearby --> Allow Access


سەرچاوەکان



141 بینین