چۆن منداڵ فێر بکەین داوای لێبوردن بکات؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-03-21-23:10:00 - کۆدی بابەت: 12204
چۆن منداڵ فێر بکەین داوای لێبوردن بکات؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆن منداڵ فێر بکەین داوای لێبوردن بکات؟ (بە ئینگلیزی: How do you teach your child to apologize، بە عەرەبی: كيف تعلم طفلك اعتذار)، داوای لێبوردنکردن کارێکی زۆر ئاسان نییە تەنانەت بۆ گەورەکان، بۆیە وەکوو دایک و باول دەبێت لە منداڵییەوە، منداڵ فێر بکەن داوای لێبوردن بکات. بۆ داوای لێبوردن کردن سەرەتا دەبێت خۆتان بەرپرسیارێتی کارەکانی خۆتان هەڵبگرن و لە هەستەکانی ئەوانی تر تێبگەن، داوای لێبوردن لە منداڵ بکەن لەسەر ئەو کار هەڵەیەی کە ئەنجامتان داوە. 

چۆن داوای لێبوردنکردن فێری منداڵ بکەین؟

١- یارمەتی منداڵەکەتان بدەن ئارام ببێتەوە
لە زۆربەی ئەو کاتانەی کە پێویستە منداڵ داوای لێبوردن بکات، توڕەیە و کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەست داوە، ئەگەر لەو کاتەدا داوا لە منداڵ بکەیت داوای لێبوردن بکات دەکرێت لەبەر ئەم هۆکارانە باش نەبێت:

  • منداڵ نازانێت کر بۆچی دەبێت داوای لێبوردن بکات.
  • ڕەنگە منداڵ زیاتر هەست بە توڕەیی بکات.
  • منداڵ هیچ فێر نابێت لەوەی کە ڕوویداوە.

لەبری ئەوە هەناسەیەکی قوڵ هەڵمژە و لە منداڵەکەت نزیک ببەوە و دووری بخەوە لەو جێگایە، مۆڵەتی بدە تا ئارام دەبێتەوە و دواتر بۆی ڕوون بکەوە داوای لێبوردن بکات لەسەر ئەوەی کردوویەتی.

٢- پرسیار لە منداڵ بکەن لەسەر هۆکاری کارە هەڵەکەی
لە منداڵ بپرسن کە بۆچی ئەو کارە هەڵەیەی ئەنجام داوە پرسینی هۆکاری ئەنجامدانی کارە هەڵە لە منداڵ، ئەنگیزەی زیاتری پێ دەدات بۆئەوەی ببەخشرێت.

٣- کاتێکی بۆ دابنێن تاکوو بیر لە هەڵەکەی بکاتەوە
منداڵ نابێت لەدوای ئەنجامدانی کارێکی هەڵە، بۆ ڕاکردن لە سزا و تەمبێکردن داوای لێبوردن بکات، بەڵکوو دەبێت کاتێکی پێ بدەن تاکوو بیر لە هەڵەکەی بکاتەوە و پەی بە هەڵەکەی ببات و پەشیمان ببێتەوە لێی، چونکە گرنگترین شت بۆئەوەی کە داوای لێبوردن بەڕاستی بێت، پەشیمانییە.

٤- دەربارەی ئەوەی کە دەیتوابی بەشێوەیەکی جیاوازتر ئەنجامی بدات شیکردنەوە بکەن
ئەگەر بتوانیبایە بگەڕێیتەوە دواوە چیت دەکرد؟ ئەم ڕاهێنانە یارمەتی منداڵ دەدات کە ڕێگای دیکە بگرێتە بەر بۆ چارەسەری کێشەکان. 

٥- دووبارەنەکردنەوەی هەڵەکە لە گرنگترین مەرجەکانی داوای لێبوردنێکی ڕاستەقینەیە
منداڵ فێر بکەن کە کاتێک کارێکی هەڵە ئەنجام دەدات و داوای لێبوردن دەکات بۆی، نابێت ئەو کارە هەڵەیە دووبارە بکاتەوە. ئەگەر منداڵ بەڕاستی داوای لێبوردنی کرد و دواتر بەشێوەیەکی نەخوازراو دووبارە هەمان هەڵەی کردەوە، داوای لێبوردنەکەی پەسەند بکەن و جەخت بکەنەوە لەوەی کە چونکە بەڕاستی بە مەبەست ئەنجامی نەداوە کێشە نییە، خۆشتان دوای داوای لێبوردن کرد لە منداڵ بۆ کارێک، دوای ئەوە ئەو کارە ئەنجام مەدەنەوە.


سەرچاوەکان



74 بینین