سعودییە و وەبەرهێنان کردن لە یارییە ڤیدیۆییەکان

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-26-22:39:00 - کۆدی بابەت: 12316
سعودییە و وەبەرهێنان کردن لە یارییە ڤیدیۆییەکان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا 

سعودییە و وەبەرهێنان کردن لە یارییە ڤیدیۆییەکان (بە عەرەبی؛ السعودية العربية واستثماراتها في صناعة ألعاب الفيديو، بە ئینگلیزی؛ suadi arabia and its investment in video games industry) شانشینی سعودیەی عەرەبی بوو بە یەکەم وڵاتی عەرەبی کە وەبەرهێنان بکات لە بواری یارییە ڤیدیۆییەکاندا و بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێت، تا ڕێگەی نوێ بدۆزرێتەوە بۆ بازرگانیکردن و جێگرتنەوەی بازرگانیکردن و وەبەرهێنان لە بواری نەوت و وزە. 

ناوەڕۆک

بەپێی ڕاپۆرتێکی گۆڤاری بازرگانی بلومبێرگ شانشینی سعودییە هەڵدەستێت بە وەبەرهێنانێکی فراوان لە کەرتی گشتی بۆ بواری یارییە ڤیدیۆییەکان کە بە دوو جۆر ئەم وەبەرهێنانە ئەنجام دەدات. 
یەکەم: بوون بە هاوبەشی بازرگانی وەبەرهێنەرەکانی پیشەسازی بواری یاری ڤیدیۆیی. وەک بوون بەهاوبەشی کۆمپانیاکانی نینتێندۆی ژاپۆنی و تێنسێتی چینی و بلیزاردی ئەمریکی. کە بە ڕێژەی نزیکەیی ١٠٪ پشکی هەیە لە هەر یەکەیان. 
دووەم: بە شێوەی سەربەخۆ گەشەپێدانی یارییە ڤیدیۆییەکان لەلایەن کۆمپانیایەکی ناوخۆیی بەناوی Savvy group کە بنکەکەیان لە ڕیازی پایتەختی سعودیەیە. 
بەم جۆرە سعودییە دەبێتە یەکەم وڵاتی عەرەبی کە بێتە پیشەسازی بواری یاری ڤیدیۆیی، لە ڕاپۆرتەکەی بلومبێرگ کە ڕۆژی ٣-٤-٢٠٢٣بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەمەش دراوە کە بڕی ٣٨ ملیار دۆلار تەرخان کراوە بۆ قۆناغی سەرەتای پڕۆژەکە، بەمەش سعودییە دەبێتە یەکەم وڵات لەسەر ئاستی جیهان کە زۆرترین بودجەی ساڵانە تەرخان بکات بۆ پیشەسازی یاری ڤیدیۆیی. 

لەلایەکی تریشەوە، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ساڤی گرووپ بە بلومبێرگی ڕاگەیاند کەوا ئەمە هەنگاوێکە تا لە داهاتوو پیشەسازی یاری ڤیدیۆیی جێگەی بەرهەمهێنانی نەوت و وزە بگرێتەوە و سعودییە ببێتە هاوکاری وڵاتانی تر بۆ کەرتی یاری ڤیدیۆیی. 


سەرچاوەکان



49 بینین