یاری سەگە نوستووەکان

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-30-22:55:00 - کۆدی بابەت: 12408
یاری سەگە نوستووەکان

ناوه‌ڕۆك

زانیاری گشتی

یاری سەگە نوستووەکان (بە عەرەبی؛ كلاب نائمة، بە ئینگلیزی؛ sleeping dogs) سلیپینگ دۆگس یارییەکی ئاکشنی سەرکێشیە کە لەلایەن ستۆدیۆی یونایتد فرۆنت کاری پەرەپێدانی بۆ کراوە لەلایەن کۆمپانیای سکوایەر ئینێکس کاری بە بازاڕکردن و بڵاوکردنەوەی بۆ کراوە. کە بۆ ئێکس بۆکس ٣٦٠ و پلەیستەیشن ٣ و ویندۆز لە ساڵی ٢٠١٢ دەرچوو. چیرۆکی یارییەکە لە شاری هۆنگ کۆنگە و باس لە ئەفسەرێکی پۆلیسی نهێنی و شارەزایەکی بواری هونەرە جەنگییەکان دەکات بە ناوی (وەی شێن) کە بە نهێنی دەچێتە نێو چەتەکانی ( سەن ئۆن یێ)ـە سیخوڕیان بەسەرەوە دەکات. 

شێوازی یارییەکە

شێوازەکەی بریتییە لە هونەری جەنگی دەستە و یەخە و تەقەکردن و شەڕکردن. یاریکەر دەبێت ئەرکەکان تەواو بکات تاوەکو شتی زیاتری بۆ ببێتەوە و بتوانێت چیرۆکی یاریەکە تەواو بکات، بەڵام لە هەمان کاتیشدا دەتوانێت بە نێو جیهانی یارییەکە بگەڕێت و خەریکی چالاکی یاسایی یاخود چەتەیەکان بێت. پێشبڕکێ و شەڕکردن لە نێو یاریەکە هەمووی پاداشت و ترۆفی تایبەت بە خۆیان هەیە. 

لە ساڵی ٢٠٠٨ دەستکرا بە پەرەپێدانی یاریەکە، لە ساڵی ٢٠٠٩ راگەیاندرا و کە وترا بەشێکە لە یاری (ترو کرایم)، بەڵام دواتر ساڵی ٢٠١١ هەڵوەشێندرایەوە لەلایەن کۆمپانیای (ئەکتیڤژن بیلزارد) لەبەر دواخستنی زۆر و تێچووی یارییەکە. دوای شەش مانگ کۆمپانیای (سکوایەر ئینێکس) یارییەکەی کڕیەوە بەڵام بەبێ (ترو کرایم) واتە یارییەکە وەک بەشێک لەو دانەندراوە تەنها وەک جێگرەوەیەکی رۆحی یاریەکە سەیر دەکرا. لە ماوەی پەرەپێدانی یاریەکە دەستەی (یونایتد فرۆنت) سەردانی (هۆنگ کۆنگ)ـیان کرد تا لە ژینگە و دەنگی شارەکە شارەزبن و لە دروستکردنی یارییەکە سوودی لێ ببینین. (سکوایەر ئینێکس بەشی لەندەن) بەژداربوو وەک یارمەتیدەرێک لە دروستکردنی یارییەکە.

لە ساڵی ٢٠١٢ یارییەکە پێداچوونەوەی باشی وەرگرت بۆ شێوازی شەڕکردن و دەنگ و کەسایەتی سەرەکی و ئەزموون و جوانی دروستکردنی ژینگەیی یارییەکە، بەڵام ڕووبەڕووی هەندێک ڕەخنە بووەوە بۆ ئەنیمەیشن و هەندێک کێشەی کامێرای یارییەکە. لە ماوەی تەنها یەک ساڵدا یارییەکە زیاتر لە ملیۆنێک و نیو کۆپی فرۆشت. دوای شەش مانگ لە بڵاوبوونەوەی لە ڕێگای وەشانێکەوە هەندێک جلوبەرگ و شتی نوێی تایبەت بۆ یارییەکە زیادکران. لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٤ یارییەکە ریماستەر کراوە بۆ کۆنسڵەکانی پلەیستەیشن ٤ و ئێکس بۆکس یەک بڵاوکرایەوە لە ژێر ناوی (بڵاوکراوەی یەکلاکەرەوە) و هەمان وەشان لە سالی ٢٠١٦ بۆ ماک بووک بڵاوکرایەوە. بڕیار بوو بەشێکی مۆڵتی پلەیر بۆ یارییەکە بڵاوبکەنەوە لەژێر ناوی (شەڕی چەتەکان) بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠١٥ هەڵوەشانێندرایەوە. لە ساڵی ٢٠١٧ بڕیاردرا کە فیلمێک دروست بکرێت لەسەر یاریەکە و کەسایەتی سەرەکی فیلمەکە لەلایەن (دۆنی یان) رۆڵی ببیندرێت.

شێوازی یاریپێکردن (گەیم پلەی)

یارییەکی ئەکشنی سەرکێشی کەسی سێیەمە لە جیهانێکی کراوەدا. یاریکەر یاری بە (وەی شێن) دەکات کە ئەفسەرێکی پۆلیسی چینی نیمچە ئەمەریکییە کە بەنهێنی دەچێتە ناو چەتەکانی ( سەن ئۆن یێ)ـوە تا سیخوڕیان بەسەرەوە بکات. یەکەمین ئەرکەکانی یارییەکە زیاتر وەک فێرکاریەک وان بۆ  یاریکەر تا شارەزای دوگمەکان و جوڵەکانی کەسایەتیەکە بێت. دوای تەواوکردنی ئەرکەکانی سەرەتا، یاریکەر دەتوانێت بە نێو جیهانە کراوەکەی یاریەکە گوزەر بکات و ئەرکە لاوەکییەکان و چالاکی تر ئەنجام بدە.

شێن دەتوانێت بە ڕاکردن و پیاسە و بازدان بەسەر بەربەستەکان و لێخوڕینی ماتۆر و ئۆتۆمبێل و بەلەم بە نێو جیهانی یاریەکەدا بگەڕێت. لەسەر شاشەی یارییەکە نەخشەیەکی بچووک هەیە کە یارمەتی (شێن)دەدات بۆ دۆزینەوەی شوێنە گرنگەکان و ئەو شوێنەی کە ئێستا خۆی لێیەتی، و دوو هێڵی تریش هەیە لەسەر شاشەکە  کە یەکێکیان خوێنی کەسایەتی یارییەکە نیشان دەدات و ئەوەکەی تریش پێی دەوترێت هێڵی ڕووخسار، کاتێک ئەم هێڵە پردەبێتەوە ئەوە هەندێک سوود بە کەسایەتی یارییەکە دەبەخشێت وەک، پرکردنەوەی خوێن و کردنەی هەندێک جووڵەی جیاواز و کەمتر بەفیڕۆدانی ئەو شتانەی کە بەکاریدەهێنێت. و شاشەکە ئەو چەک و شتانەی کە کارەکتەری سەرەکی لایەتی نیشان دەدات.

تایبەتمەندییەکانی ڕۆڵگێرانی یارییەکە

تایبەتمەندییەکانی ڕۆگێڕانی یارییەکە دابەش دەبێت بۆ سەر سێ بەشی سەرەکی، خاڵی ئەزموون، خاڵی چەتەیی، خاڵی ڕووخسار و پۆلیسی. خاڵی چەتەیی، لە رێگای شەڕکردن و کردەی توندوتیژ بەدەست دەهێندرێت و زیاد دەکرێت کە شێن دەتوانێت بەکاریبهێنێت بۆ فێربوونی جووڵەی نوێ. خاڵی ڕووخسار و پۆلیسی، لە رێگای ئەرکە لاوەکییە پۆلیسەکان و کردنی کاری باش زیاد دەبێت کە لە بەرامبەردا شێن هەندێک شتی تایبەت وەردەگرێت وەک جلوبەرگ و ئۆتۆمبێل. بە بەرزبوونەوەی ئاستی ڕووخسار شێن دەتوانێت بە ئارەزووی خۆی جلوبەرگ و ئۆتۆمبێل بکڕێت.

جلوبەرگ و ئەو دەستبەند و ئۆتۆمبێلانەی کە شێن دەیانکڕێت و بەکاریدەهێنێت کاریگەری کاردانەوەی جیاواز دروست دەکات لە نێوان کەسایەتیەکانی نێو یارییەکە. دۆزینەوەی پەیکەرەکانی جێد بەسوودە بۆ شێن تا بتوانێت بەکاریبهێنێت بۆ فێربوونی هونەری جەنگی نوێ و جیاواز. شەڕی دەستە و یەخەی یارییەکە لە یاری (باتمان ئەرخام: ئەسیلوم) نزیکە، کە یاریکەر دەتوانێت هێرش بۆ هەموو ئاڕاستەکان بکات لە ڕێگای هێرشی خۆی یاخود گەڕانەوەی هێرش و دەتوانێت بە چەک و بەبێ چەکیش شەڕ بکات.

ئەم شێوازە شەڕکردانەی بوار بە شێن دەدات کە بتوانێت لێدانی کۆتایی بە دەست بهێنێت و بە جارێک دوژمنەکەی تەواوبکات. هێڵی ڕووخسار خێراتر پردەبێتەوە کاتێک یاریکەر بە جووڵە و شێوازی جیاواز  وەک بەکارهێنانی ئەو شتانەی کە لە ژینگەی دەوروبەر هەن دوژمنەکانی لە ناودەبات. بۆ ئەوەی سوود لەو شتانە ببینی کە لە ژینگەی دەوروبەرت هەن لە کاتی شەڕکردن ئەوە پێویستە دوژمنەکەت بگریت و بیبەیتە نزیک ئەو شتەی کە دەتەوێت بەکاریبهێنیت تاوەکو بتوانیت جووڵەکە ئەنجام بدەیت کە هەل بە شێن دەدات بە یەکجار دوژمنەکەی تەواو بکات. 

ژمارەیەکی زۆر چەک هەیە لە نێو یارییەکە کە دەتوانی لە شەڕی دەستە و یەخە بەکاریبهێنیت وەکو، چەق و بۆری ئاسن، بەڵام ئەمانە دوای کەمێک بەکارهێنان تێکدەچن و نامێنن دوای بەکارهێنانێکی زۆر. شێن دەتوانێت لە ڕێگای لێخوڕینی ئۆتۆمبێلی خۆی ئۆتۆمبێلی تریش بدزێت. ئەمەش لە ڕێگای خۆ هەڵدانە سەر ئۆتۆمبێلەکە و پاشان چوونە ناوەوەی و دزینی. لە شەڕدا خوێنی شێن دادەبەزێت ئەگەر لێدانی بەرکەوێت و ئەگەر خوێنی تەواو بێت ئەوە لە نەخۆشخانە دووبارە زیندوو دەبێتەوە. شێن دەتوانێت خوێنی خۆی لە رێگای خواردن و خواردنەوەکانەوە زیاد بکاتەوە، کە لەلایەن فرۆشیار و فرۆشگا جیاوازەکان دەفرۆشرێن و کە جگە لە سوودی بەرزبوونەوەی خوێن سوودی تریشی پێدەگێنن وەک بەهێزبوونی لێدانەکان و کەمتر کار لێکردنی لێدانی دوژمنەکانی.

ئەگەر یاریکەر وا لە شێن بکات تاوان ئەنجام بدات، ئەوە پۆلیس کاردنەوەیان دەبێت لە رێگای ئەستێرەیەکەوە کە بە گەرمی ناسراوە هێزەکەیان زیاد دەکات و بەهێزتر دەبن ئەگەر شێن هەر بەردەوام بێت لە تاوان. ئەستێرەکان یاخود داواکردن لەلایەن پۆلیسەوە کاتێک لەسەر شاشەکە دەردەکەوێت کە تاوان ئەنجام دەدەیی. کاتێک دەگەیە ئاستی ٥ پۆلیسەکان زۆر بە توندی هێرش دەکەنە سەر شێن. ئاستەکان کەمتر دەبنەوە کاتێک شێن خۆی حەشاردەدات لە پۆلیسەکان. ئەگەر شێن لەلایەن پۆلیسەوە بکوژرێت یان بیگیرێت ئەوە دەگەرێتەوە بۆ کۆتا سەیڤی یاریەکە کە کردوویەتی. 

لە یارییەکەدا ناتوانیت بچیتە هەندێک شوێن تا لە رێگای تەواوکردنی چیرۆکی یارییەکە نەبێت و بۆت نەکرێتەوە. بێگومان یاریکەر دەبێت درێژە بە کردنی چیرۆکی یاریەکە بدات تا شتی نوێی بۆ ببێتەوە. وە هەندێک شتی تریش هەیە کە شێن دەتوانێت بۆیان بڕوات و ئەنجامیان بدات لە نێو دونیای یاریەکە وەکو، چوونە مەیخانە، دزینی ئۆتۆمبێل، پێشبرکێی ئۆتۆمبێل. وە شێن ژمارەک خۆشەویستی هەیە کە ئەگەر بە شێوەیەکی باش ژوانیان لەگەڵ ببەستێت یارییەکە پاداشت و خەڵات دەدات. تەواوکردنی ئەرکە لاوەکیەکانی یاریەکە دەبێتە هۆی کردنەوە ئەرک و ئۆتۆمبێل و جلوبەرگ و شتی نوێی تر لە نێو یارییەکە. 

یاریەکە مۆڵتی پلەیری نییە، بەڵام ژمارە پێوانەی ئۆنلاین هەیە کە یاریکەران دەتوانن ژمارەی پێوانەی یەکتری بشکێنن. بە درێژایی تەواوکردنی چیرۆکی یارییەکە شێن دەبێتە خاوەنی خانووی جیاواز و نوێ کە دەتوانێت لێیانەوە یاریەکە زەخیرە یان سەیڤ بکە و جلوبەرگی لێ بگۆرێت وە گەراجی ئۆتمبێلیشی لێیە بۆ ئەوەی شێن بتوانێت ئۆتۆمبێلەکانی تێدا هەڵبگرێت.

چیرۆکی یاریەکە

شێن خەریکی بازرگانیکردنە بە ماددەی هۆشبەر، بەڵام یەکێک لە فرۆشتنەکانی بە خراپی بەرێوەدەچێت لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت و دەخرێتە زیندانەوە. لە زینداندا بە هاوڕێیەکی کۆنی شاد دەبێتەوە کە ناوی (جاکی)ـە، پێشنیاری ئەوەی بۆ دەکات کاتێک لە زیندان ڕزگاری بوو بیکاتە ئەندامی دەستەیەکی چەتەیی. بەڵام دواتر دەردەکەوێت کە ئەم دەستگیرکردن و فرۆشتنی ماددەی هۆشبەرە تەنها سیناریۆیەک بووە، شێن ئەفسەرێکی پۆلیسی نهێنییە هەر خۆی بەشێک بووە لە پلانی پۆلیس تاوەکو لە رێگای بازرگانی ئاوی چەتەکانی (سەن ئۆن یێ) بکۆڵنەوە. شێن دوای ڕزگاربوونی دەچێتە ناو دەستەی چەتەکانی ( سەن ئۆن یێ) لە ڕێگای هاورێیەکەوە کە ناوی (جاکی)ە تاوەکو سیخوڕیان بەسەرەوە بکات بزانێت خەریکی چین. وەک چەند ئەرکێکی سەرەتا سەرۆکی دەستە چەتەیەکە (وێنستۆن چوو) چەند ئەرکێکی پێ دەسپێرێت، کە ئەرکەکان دژی دەستە چەتە ڕکابەرەکەیانە کە ناویان (جێد)ـە لەلایەن (دۆگی ئایس) سەرکردایەتی دەکرێن.

شێن لەلایەن پۆلیسەوە ڕادەسپێردرێت کە (پۆپستار) دەستگیر بکات کە کاری هێنانی ماددەی هۆشبەر بۆ ئەو دەستە چەتەیە دەکات کە شێن کاری لێدەکات. دوای ئەوە کە (پۆپستار) دەستگیر دەکرێت دەستەکە گومان لە شێن دەکەن کە پۆلیس بێت، هەرچەندە (شوێن) توانی زیرەکانە وێنستۆن هێمن بکاتەوە. 

بۆیە ئەرکێکیان بە (شێن) دا تاوەکو بیسەلمێنێت کە پۆلیس نییە، دەینێرن تاوەکو (سوو وا) بکوژێت کە کاری فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر بۆ دەستەی (جێد) دەکات بەڵام شێن لە جیاتی بیکوژێت بە زیندوو دەیهێنێتەوە بۆ وێنستۆن. بەمەش دەبێتە جێگای باوەڕی وێنستۆن و پێی دەڵێت ئەگەر شتێکم بەسەرهات تۆ شوێنی من بگرەوە. چەتەکان هێرش دەکەنە سەر ناوچەکانی یەکتری بەبەردەوامی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە یەکتری، تا لە ڕۆژی هاوسەرگیری وێنستۆن دەستەی مافیای (18k) هێرش دەکەنە سەر ئاهەنگەکە و وێنستۆن و هاوسەرەکەی پێکەوە دەکوژن. سەرکردەی گەورەی دەستەی چەتەی (سەن ئۆن یێ) کە لە یارییەکە بە مامە (پۆ) ناوی دەهێنن بە سەختی بریندار دەبێت، بەڵام شێن ڕزگاری دەکات.

وەک پاداشت مامە (پۆ) پلەی بەرز دەکاتەوە دەیکات بە (Red pole) کە پلەیەکی گرنگی نێو دەستە چەتەییەکەیە، وە جگە لەوەش دەخرێتە شوێنی وێنستۆن. شێن بە دوای بکوژی وێنستۆن دەگەڕێت و بۆی دەکەوێت رێکخەری پلانەکە (دۆگ ئایس)بووە. شێن (دۆگ ئایس) دەڕفێنێت و بۆ دایکی وێنستۆنی دەبات. مامە (پۆ) لە نەخۆشخانە دەمرێت. 

شێن وەک سەرکردەی بەشێکی دەستە چەتەییەکە هەوڵدەدات ببێتە سەرکردەی گەورەی دەستەکە و بچێتە شوێنی مامە (پۆ) بۆ ئەم مەبەستەش پێکەوە لەگەڵ کەسێک کە بە (لووت شکاو) ناسراوە یەک دەگرێت لە دژی هێنری لیی ناسراو بە ( پێکەنینی گەورە) کە سەرکردەیەکی بەشێکی تری دەستەکەیە. دوای مەراسیمی ناشتنی مامە (پۆ) کە تێیدا هێرشیان دەکرێتە سەر لەلایەن دەستەی چەتەی  (18k)ـی، لیی ڕازی دەبێت بەوەی هەڵبژاردن بکرێت بۆ دیاریکردنی سەرکردەی گەورەی دەستەکە، بەڵام لە هەمان کاتدا کاردانەوەی توند دەبێت ئەگەر بێت و دەنگدانەکە بدۆڕێنێت و دەستە وەستان نابێت. شێن ئۆفەری پێبدرێ و ڕەتیدەکاتەوە کە واز بهێنێت ڕێگا بدە لیی ببێتە سەرکردەی گەورە.  ئەوە لیی فەرمان بە بەشی چەتەکانی خۆی دەکات کە هێرش بکەنە سەر بەشی چەتەکانی خۆی تاوەکو ناچاریان بکات دەنگ بەو بدەن و (جاکی) هاوڕێی شێن دەرفێنێت و دەیداتە دەست چەتەکانی  (18k)ی بۆ ئەوەی کۆتایی بە شێن بێنێت.

پێش هەڵبژاردنەکە شێن  نامەیەکی پێدەگات لەلایەن جاکی کە نووسراوە بەپەلە دەبێت چاوی پێ بکەوێت، بەڵام کاتێک چووە شوێنی چاوپێکەوتنەکە شێن جاک بە مردووی دەدۆزێتەوەکە بە بۆریەکەوە هەڵواسراوە و لەوێدا شێن دەگیرێت لەلایەن بەڕێز (تۆنگ)، تۆنگ بەوە دەزانێت شێن پۆلیسە.

شێن خۆی ڕزگار دەکات و تۆنگ دەکوژێت. هێرش دەکاتە سەر لیی و دەیکوژێت، بەڵام لیی ئەوەشی پێ دەڵێت کە (پێندروو) خیانەتی لێکردووە. وە ژانگ (لووت شکاو) دەبێتە سەرۆکی گەورەی دەستەکە و کۆتایی بە کوشتاری چەتەکان دەهێنێت.

دوای مردن و لە ناوچوونی زۆربەی سەرکردە چەتەکان شێن سوپاس و پێزانین وەردەگرێت وەک پۆلیسێک و ماڕک پێی ڕادەگەیەنێت کە (پێندرێو) ئێستا کار بۆ ئینتەرپول دەکات. دوای ئەوە شێن گرتە ڤیدیۆیەکی لەلایەن (ژانگ) پێدەگات کە نیشانی دەدات ئەو کەسەی مامە (پۆ)ئی لە نەخۆشخانە کوشتووە (پێندرێو) بووە. شێن ڕاپۆرتی لێدەدات و دەستگیردەکرێت. لە کۆتاییدا ژانگ بە دەستە چەتەیەکەی ڕادەگەیەنێت سەرەڕای ئەوەی شێن پۆلیس بووە خیانەتی لێکردووە ڕێگای پێ بدەن بژیت و ئازاری نەدەن، چونکە بە وەفا بووە بۆی.


سەرچاوەکان



71 بینین