بەهێزترین دراوی جیهان چییە؟

له‌لایه‌ن: - کەنار ئەبووبەکر کەنار ئەبووبەکر - به‌روار: 2024-04-17-00:08:00 - کۆدی بابەت: 12543
بەهێزترین دراوی جیهان چییە؟

ناوه‌ڕۆك

دراو چییە؟

دراو ئامرازێکە بۆ ئاڵوگۆڕکردن بۆ بەدوستهێنانی کاڵا و خزمەتگوزاری. پارەیە لە شێوەی کاغەز و سکە، بەزۆری لەلایەن حکوومەتێکەوە دەردەچێت و وەک شێوازێکی پارەدان وەرگیراوە. هەر دراوێک بەهای خۆی و هێزی کڕینی خۆی هەیە، بە شێوەیەکی گشتی دراوەکان بەهاکانیان بەرانبەر دۆلاری ئەمریکی هەڵدەسەنگێنرێت، بەڵام ئایا بەبەهاترین دراوی جیهان چییە؟

بەهێزترین دراو چییە لە جیهاندا؟

بەهێزترین دراوی جیهان دیناری کوەیتییە (بە ئینگلیزی: Kuwaiti Dinar، بە عەرەبی: دينار كويتي) کۆدی دراو (KWD)، دراوی نیشتیمانی وڵاتی کوەیتە، لەلایەن بانکی ناوەندی کوەیتەوە دەردەچێن، ناوی دینارەکە لە دیناری ڕۆمانییەوە وەرگیراوە. دیناری کوەیتی بەسەر ١٠٠٠ فلسدا دابەش دەبێت. کوەیت نەتەوەیەکی بچووکە و دەکەوێتە نێوان عێراق و سعوودیە لەسەر کەنداوی فارس. ئابوورییەکەی زۆر پشت بە نەوت دەبەستێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە دەوڵەمەندترین نەتەوەکانی جیهان بە پێوانەکردنی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی بۆ هەر تاکێک (پێوانەی بەرهەمی ئابووری نەتەوەیەکە بۆ هەر کەسێک.) کوەیت وڵاتێکی بێ باجە و یەکێکە لەو وڵاتانەی کەمترین ڕێژەی بێکاری لە جیهاندا هەیە.

دیناری کوەیتی لە ساڵی ١٩٦١ جێگرەوەی ڕوپیەی کەنداو بوو، ڕوپیەی کەنداو دراوێک بوو بە بەهای ڕوپیەی هیندی بەسترابوویەوە، لە ساڵی ١٩٩٠ کاتێک عێراق هێرشی کردە سەر کوەیت، دیناری عێراقی جێگەی دراوی کوەیتی گرتەوە، پاش کۆتایی هاتنی جەنگەکە، دیناری کوەیتی وەک دراوی فەرمی وڵاتەکە گەڕێندرایەوە و زنجیرەیەکی نوێی دراوی بانکی خرایە بازاڕەوە. پۆلێنەکانی دراوی کوەیت بریتین لە چارەکە دینار، نیو دینار، ١ دینار، ٥ دینار، ١٠ دینار و ٢٠ دینار. هەروەها خاوەنی دراوی کانزاییە کە پۆلێنەکانی بریتین لە پێنج فلس، ١٠ فلس، ٢٠ فلس، ٥٠ فلس و ١٠٠ فلس.

بەهای دراوەکە

بەهای دراوی کوەیتی لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا تا ڕادەیەک بەجێگیری ماوەتەوە، بەهاکەی بە نزیکەیی لەنێوان ٣,٢٢ بۆ ٣,٥٤  دیناری کوەیتی بەرانبەر هەر دۆلارێک بووە، بەمەش بەهاکەی بە نزیکەیی سێ ئەوەندەی دۆلارە.

بۆچی دیناری کوەیتی ئەوەندە بەنرخە؟

دیناری کوەیتی بەنرخە چونکە خواست لەسەر دراوەکە زۆر بەرزە. ئابووری کوەیت بە پلەی یەکەم وابەستەی نەوتە، بەڵام نەک هەر ئەوە، وڵاتێکی سەقامگیرە کە داهاتی نەوتی خۆی بە شێوەیەکی کارا بەکاردەهێنێت، بە پێچەوانەی زۆرێک لە وڵاتانی دەوڵەمەند بە نەوت. جگە لەوەش هەناردەکارێکی گەورەی نەوتە. لەبەرئەوەی خواست لەسەر نەوتی جیهانی زۆرە، خواست لەسەر پارەدان بە دراوی کوەیتیش زۆرە، ئەمەش وایکردووە دراوی کوەیتی ببێتە دراوێکی زۆر بەنرخ.


سەرچاوەکان



58 بینین