ئایا لە بڕیارە ڕاستەکان پەشیمان دەبینەوە؟

له‌لایه‌ن: - ئیسرا بورهان ئیسرا بورهان - به‌روار: 2024-05-24-23:12:00 - کۆدی بابەت: 12977
ئایا لە بڕیارە ڕاستەکان پەشیمان دەبینەوە؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

ئایا لە بڕیارە ڕاستەکان پەشیمان دەبینەوە (بە عەرەبی: هل نندم علی قراراتنا الصحيحة، بە ئینگلیزی: Do we regret about our right decisions) بڕیاردان بریتییە لە کردار و پرۆسەی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لە نێوان دوو بابەت یان چەند بابەتێک، یاخود بریتییە لە توانای هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو لەنێوان چەند هەڵبژاردەیەک. بڕیاردانی دروست و ڕاست بەند و پەیوەستە بە دوو هۆکاری سەرەکی کە بریتین لە:

  • هەستەکانمان: واتا بۆ بڕیاردانێک لە ژیاندا، گەڕانەوە بۆ هەست و سۆزەکانمان بکەین بە بنەما و پشتی پێ ببەستین.
  • عەقڵ و بیر و هۆش: واتا بۆ بڕیارەکانمان بە پشتبەستن بە داتا و چەمکە واقیعییەکان، گەڕانەوە بۆ ژیری و عەقڵ و لۆجیک بکەین بە بنەما و پشتی پێ ببەستین.

بۆیە هەر بڕیارێک ئەگەر بە دروستی بدرێت و باڵانسێک لەنێوان هەست و سۆزەکان لەگەڵ لۆجیک و عەقڵ دروست بکرێت، هاوکات دەرئەنجامی باشی هەبێت و لەگەڵ بنەما و پڕەنسیپەکانی ژیانت گونجاو بێت هیچ کات لێی پەشیمان نابیتەوە و بە پێچەوانەوە هەستی خۆشبەختی و ئارامی و متمانەبەخۆبوونت پێ دەبەخشێت.

گرنگی بڕیاردانی ڕاست لە ژیاندا چییە؟

  • بڕیاردانی ڕاست هاوکارە لە چارەسەکردنی کێشەکان.
  • دەرەنجامی بڕیاری ڕاست دەرفەت و هەلی زیاتر بە کەسەکە دەڕەخسێنێت.
  • ئەگەر بڕیارەکانت ڕاست و تەواو بێت ئەوە هەستی ئارامی و خۆشبەخەتیت دەبێت و پەشیمان نابیت لە بڕیارەکانت.
  • بڕیاری ڕاست متمانەبەخۆبوون و کەسایەتی بەهێز دەکات.

هەنگاوەکانی بڕیاردان بە شێوەیەکی دروست

  • دیاریکردنی کێشە یان ئەو دەرفەتانەی کە بەردەستن.
  • دانان و خستنەڕووی چارەسەری کێشە و هەڵبژاردەکان بە چەند شێوەیەک.
  • دیاریکردنی لایەنی نەرێنی و ئەرێنی ئەو هەڵبژاردانەی کە داتناوە.
  • لەکۆی کۆمەڵێک چارەسەر هەڵبژاردنی یەک وەڵام یان یەک چارەسەر.
  • هەڵسەنگاندنی بۆچوون و هەڵبژاردنی کۆتایی و ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە کاتی پێویست.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەوەی بە دروستی بڕیارەکانت بدەیت

  • زانیاری تەواو لەسەر ئەو بابەتە کۆبکەرەوە کە دەتەوێت بڕیاری لەسەر بدەیت.
  • دووربکەوە لە بڕیاردان لەو کاتانەی کە زۆر هەستیاریت واتا لە کاتی تووڕەبوون یان دڵخۆشییەکی زۆر بڕیار مەدە.
  • کاتی پێویست وەرگرە بۆ بڕیاردان و خێرا مەبە لە بڕیارەکانت.
  • بیر لە بارودۆخ و کاریگەری درێژخایەن و کورتخایەن و داهاتووی ئەو بابەتە لەسەر ژیانت بکەرەوە کە بڕیاری لەسەر دەدەیت.
  • بەراوردی لایەنی ئەرێنی و نەرێنی بڕیارەکەت بکە.
  • لەو بڕیارەی کە هەستەکەیت پێویستت بە یارمەتییە داوای هاوکاری لە کەسی ئەزمووندار بکە.
  • لەکاتی بڕیاردان سوود لە هەڵەکانی ڕابردووت وەرگرە و لە بڕیار و ئەزموونێکی نوێدا هەڵەکانی ڕابردوو دووبارەیان مەکەرەوە.
  • دووربکەوە لە چاولێکەری و لاساییکردنەوەی بڕیار و هەڵبژاردەی کەسانی تر، چونکە بارودۆخ و ژینگە و کەسایەتی تۆ لە بارودۆخ و کەسایەتی و ژینگەی کەسانی تر جیاوازە و هاوشێوە نییە.
  • فشار یان زۆرلێکردن له بڕیارەکانت یان بڕیاردان لەژێر فشاری دەوروبەر و کەسی تر دەرئەنجامی باشی نابێت و هەستی پەشیمانیت بۆ دروست دەکات.


سەرچاوەکان



1312 بینین