چۆنیەتی دیزاینکردنی سفرە و خوان

له‌لایه‌ن: - سومەیە بێستون سومەیە بێستون - به‌روار: 2024-05-29-21:27:00 - کۆدی بابەت: 13049
چۆنیەتی دیزاینکردنی سفرە و خوان

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چۆنیەتی دیزاینکردنی سفرە و خوان (بە عەرەبیكيفية تصميم الطاولات والعشاء، و بە ئینگلیزی: How to design tables and dinners)، دیزاینکردنی سفرە و خوانەکان لە ژەمە سەرەکییەکاندا ڕێگایەکی باشە بۆ هەستکردن بە ئارامی ڕۆحی و دەروونی، لە سەردەمی هاوچەرخدا زۆرجار ژەمەکانمان تەنها خێزانی خۆمان یان لەگەڵ کەسە نزیکەکانمان نییە بەڵکوو لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێمان لە سۆشیال میدیا هاوبەشی پێ دەکەین، لەبەرئەوە ڕیکخستن و دیزاینکردنی مێزی نانخواردن زۆر گرنگە بۆ ئەوەی وەک کەسێکی  لێهاتوو و زیرەک دەربکەویت.

ڕیگاکانی دیزاینکردنی مێزی نانخواردن بەپێی ئەو کاتەی مێزەکەی بۆ ئامادە دەکەیت لەگەڵ ئەو کەسەی کە خوانەکەی بۆ ئامادە دەکەیت دەگۆڕێت، بۆ نموونە ئامادەکردن و دیزاینکردنی مێزێک لەگەڵ هاوژینەکەت، هاوڕێکەت، خێزانەکەت، مێزی ئاهەنگی گەورە، یاخود شەوە ئاهەنگێکی بچووک، خاوەن کارەکەت و هاوپیشەکانت.

بۆچی دیزاینکردن و ڕێکخستنی مێزی ژەمەکان گرنگە؟

لەوانەیە ئەمە بووبێت بە پرسیار لەلات، لەوانەیە بڵێیت ئەگەر مێزەکە ڕیکخراو بێت یاخود نا ئەوا خواردنەکە هەمان تامای هەیە، بێگومان وایە خواردنەکە تامەکەی ناگۆڕێت بەڵام دیزاینکردنی مێزێک چێژێکی جیاواز بە خواردنەکە دەدات، لەلای میوانەکان بە کەسێکی بە سەرنج و زیرەک هەڵدەسەنگێندرێیت، پاشان دیزاینکردنی مێزەکەت و دروستکردنی خواردنی بەتام و خۆش خۆشحاڵی تۆ دەردەبڕێت بۆ نان خواردن لەگەڵ میوانەکانت، هەروەها مێزێکی بە باشی دیزاینکراو دەتوانێت خودی خواردنەکە باشتر دەربخات.

ڕێنماییە بنەڕەتییەکانی ڕێکخستنی مێزێکی ئاسایی

  • بەپێی ژمارەی کەسەکان قاپ لەسەر مێزەکە دابنێ.
  • کلێنکسی ئێوارەخوانەکە بخەرە ناوەڕاستی مێزەکە.
  • کلێنکس لە لای چەپی قاپەکان دابنێ.
  • چنگاڵەکان لەسەر کلێنکسەکان دابنێ.
  • لە لای ڕاستی قاپەکانەوە چەقۆ دابنێ لە نزیک قاپەکانەوە، هەروەها کەوچکەکان لە لای ڕاستی چەقۆکانەوە دابنێ. 
  • شێوازی دانانی قاپ و هەموو کەل و پەلەکان دەبێت یەکسان بن.
  • پەرداخی ئاو خواردنەوە کەمێک لە سەرووی قاپەکانەوە دابنێ.

ڕێنماییەکانی ڕێکخستنی مێزێکی کە میوانێکی نزیکت هەبێت

  • قاپەکان لەسەر مێزەکە دابنێ.
  • کلێنکسی ئێوارەخوانەکە بخەرە ناوەڕاستی مێزەکە.
  • قاپی زەڵاتە بخەرە سەر قاپی نانخواردنەکە.
  • ئەگەر سەرەتا بە شۆربا دەست پێدەکەن، ئەوا قاپی شۆرباکە بخەرە سەر قاپی زەڵاتە.
  • کلێنکس لە لای چەپی قاپەکەدا دابنێ.
  • لە لای چەپی قاپەکە چنگاڵەکە لەسەر دەستکێشەکە دابنێ.
  • لە لای ڕاستی قاپەکەدا چەقۆکان دابنێ لە نزیک قاپەکانەوە هەروەها کەوچکەکان لەلای چەقۆکانەوە دابنێ.
  • ڕاستەوخۆ لە سەرووی چەقۆکەوە، پەرداخی ئاو خواردنەوە دابنێ.
  • بۆ لای ڕاست و کەمێک لە سەرووی پەرداخی ئاوەکەوە، پەرداخێک بۆ خواردنەوەیەکی تر دابنێ.

ڕێنماییەکانی ڕێکخستنی مێزێک بۆ ئێوارە خوانێکی فەرمی چی لەناو ماڵەکەت بێت یان لە دەرووە و شوێنێکی گشتیدا

  • پەڕۆیەکی ئوتوکراو لەسەر مێزەکە دابنێ.
  • لە بەردەم هەر کورسییەکدا قاپێک دابنێ.
  • لە ناوەڕاستی قاپەکەدا قاپێکی شۆربای دابنێ.
  • کلێنکسێک لە لای چەپی قاپەکەدا دابنێ.
  • لە لای چەپی قاپەکەدا چنگاڵی نانخواردن دابنێ، پاشان جنگاڵی زەڵاتەش دابنێ و چنگاڵەکان بخەرە سەر کلێنکسەکان.
  • لە لای ڕاستی قاپەکەدا چەقۆ دابنێ لە نزیکییەوە و پاشان کەوچکی شۆرباکە لە تەنیشت چەقۆکەدا دابنێ. 
  • هەموو کەلوپەلیەکانی وەک (چنگاڵی زەڵاتە، چنگاڵی نان خواردن، چەقۆ، و کەوچکی شۆربا) پێویستە بە یەکسانی دابندرێن، هەروەها پێویستە نزیکەی نیو ئینج لە یەکترەوە دوور بن و بنی هەر کەلوپەلێک لەگەڵ بنی قاپەکەدا یەکسان بێت.
  • ڕاستەوخۆ لە سەرووی قاپەکەوە کەوچکێکی شیرینی (کەوچکێکی قاوە) دابنێ و دەستەکەی ئاراستەی ڕاست بێت.
  • ڕاستەوخۆ لە سەرووی چەقۆکەوە پەرداخێکی ئاو دابنێ، هەروەها لە لای ڕاستی پەرداخی ئاوەکە و نزیکەی سێ لەسەر چوار ئینج بەرەو خوارەوە، پەرداخێکی شەرابی سپی دابنێ، پەرداخی شەرابی سوور دەچێتە لای ڕاستی و کەمێک لە سەرەوەی پەرداخی شەرابی سپی دابنێ، چونکە بەو پێیەی خەڵک بە شێوەیەکی نەریتی لە کاتی نانخواردنی ئێوارەدا ئاو زیاتر لە شەراب دەخۆنەوە، ئاوەکە لە قاپی نانخواردنەکەوە نزیکتر دابنێ.
  • ئەگەر بۆ هەر میوانێک قوتوی خوێ و بیبەری تاکەکەسی بەکاردەهێنیت، ئەوا لە سەرووی کەوچکی شیرینیەکەوە دایانبنێ. ئەگەرنا لە نزیک ناوەندی مێزەکە دایانبنێ.
  • ئەگەر کارتی بەخێرهاتن بەکاردەهێنیت، لە سەرووی کەوچکی شیرینیەکەوە دابنێ.

کۆمەڵێک پرسیار کە هەمیشە دووبارە دەکرێتەوە

یەکەم/ چۆن مێزێک بۆ نانی بەیانی دادەنرێت؟

بۆ ڕێکخستنی نانی بەیانی پێویستە لە ڕێکخستنی بنەڕەتیدا (کوپێک، کەوچکی چا، چنگاڵ، چەقۆ) هەبێت، پاشان قاپێکی دانەوێڵە لەسەر مێزەکە دابنێ، هەروەها سەبەتەیەکی نان دابنێ کە دەکرێت (نان، بسکیت، یان پارچەیەک لە نانی برژاو)ی تێدابێت، چەقۆیەکی کەرە لە لای چەپەوە لە سەرووی چنگاڵەکەوە دابنێ بۆ بڕینی کەرە و پەنیر، لە کۆتاییدا پەرداخێک دابنێ بۆ  ئاو یان شەربەت کە لە لای ڕاستی سەرەوەی چەقۆکەوە دایبنێ.

دووەم/ چۆن مێزێک بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ دادەنرێت؟

بۆ نانخواردنی نیوەڕۆ لە ڕێکخستنی بنەڕەتییەوە پێویستە  ئەمانە هەبێت و گرنگی پێبدرێت ئەگەر خوانەکەت تەنها شۆربا و خواردنێکی سووکە، ئەوا پێویستە قاپێک، لەگەڵ کەوچک، پەرداخێک دابنێت لەگەڵ سەبەتەی نان لە ناوەڕاستی مێزەکەتدا پاشان گەر خواردنێکی دیکە لە دوای شۆرباکە پێشکەش دەکەیت پێویشتە چنگاڵ و چەقۆیەکی کەرە لە لای چەپەوە لە سەرووی چنگاڵەکەوە دابنێیت.

سێیەم/ کێ دانانی مێزی داهێناوە؟

لە کاتێکدا هیچ داهێنەرێکی ناسراو نییە بۆ بیرۆکەی ڕێکخستنی مێزەکان، بەڵام لەلایەن یۆنانییە کۆنەکانەوە ئەم بیرۆکەیە سەریهەڵداوە و لە پەیمانی کۆن لە کتێبی پیرۆزداندا باسکراون.

چوارەم/ چۆن ناوەندێک لە ڕێکخستنی مێزەکەمدا جێگیر بکەم؟

مۆم یان گوڵدانێکی گوڵ لە چەندین بژاردەی نایابدایە بۆ ناوەندێکی ڕەسەن، هەروەها دڵنیابە لەوەی کە مۆمەکەت یان گوڵدانەکەت پێوستە ئەوەندە کورتن بن کە ڕێگری لە بینینی میوانەکانت نەکەن.


سەرچاوەکان



145 بینین