هەوکردنی پەردەی ژێرپێ

له‌لایه‌ن: - لەنیا بەختیار لەنیا بەختیار - به‌روار: 2024-05-29-22:08:00 - کۆدی بابەت: 13053
هەوکردنی پەردەی ژێرپێ

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

هەوکردنی پەردەی ژێرپێ (بە ئینگلیزی: Plantar fasciitis، بە عەرەبی: التهاب اللفافة الأخمصية) یەکێکە لە باوترین هۆکارەکانی ئازاری پاژنەی پێ. بریتییە لە هەوکردنی بەشێکی ئەستووری شانەکان کە لە بەشی خوارەوەی قاچدایە و ئێسکی پاژنەی پێ بە پەنجەکانەوە دەبەستێت. دەبێتە هۆی ئازارێک لە یەکەم هەنگاوی بەیانیاندا هەستی پێ دەکەیت. کاتێک هەڵدەستیت و دەجووڵێیت ئازارەکە کەم دەبێتەوە. بەڵام ڕەنگە ئازارەکە دووبارە بگەڕێتەوە کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر بەپێوە دەوەستیت. هۆکاری ڕوودانەکەی زۆر ڕوون نییە، بەزۆری لەو کەسانەی ڕاکردن دەکەن یان کێشیان زۆرە زۆرتر ڕوودەدات. هەندێک کەس تەنها لە یەک قاچیاندا تووشی ئەم بارودۆخە دەبن، بەڵام دەکرێت کاریگەری لەسەر هەردوو قاچ هەبێ. ئەم حاڵەتە زۆر باوە، زیاتر لە دوو ملیۆن خەڵک ساڵانە چارەسەر دەکرێن.

نیشانەکانی

  • ئازارێکی زۆر لە بەشی خوارەوەی پێ نزیکی پاژنەی پێ.
  • ئازار دوای هەستان لە خەو یان بە پێوە وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر یان هەستان دوای ماوەیەک لە دانیشتن.
  • ئازار کە لە کاتی وەرزشکردن نامێنێت، بەڵام لە کاتی پشوودان دووبارە دەبێتەوە.
  • جیاکردنەوەی پەنجەکان لە زەوی و جووڵاندنی پەنجەکان قورس دەبێت.
  • ئاوسان لە دەوری پاژنەی پێ.
  • ڕەقبوونی پاژنەی پێ.

باوترین هۆکارەکان

هۆکاری ڕوودانی ئەم حاڵەتە زۆر باو نییە، بەڵام ڕەنگە تووشی ئەم بارودۆخە ببیت ئەگەر:

  • لە تەمەنی ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵیدا بیت.
  • لەسەرەتای دەستپێکردنی وەرزشدا بیت، بەتایبەتی ئەگەر لەسەر شوێنی ڕەق وەرزشەکە ئەنجام بدەیت.
  • کشانی زۆری پاژنەی پێ لە کاتی وەرزشکردندا.
  • ئەگەر بەم نزیکانە دەستت بە ڕاکردن، ڕاهێنان کردن و وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر کردبێت.
  • کێشی زۆر.

دەستنیشانکردن

پزیشک لە ڕێی ڕاهێنانی فیزیاییەوە دەستنیشانی حاڵەتەکە دەکات. دەربارەی نیشانەکان پرسیارت لێ دەکات و سەیری ئەو قاچە دەکات کە ئەم حاڵەتە کاریگەری لەسەر دروست کردووە. بە دەستلێدان لە پاژنەی پێ هەبوونی ئاوساوی و ڕێژەی ئازارەکەی دیاری دەکات. دەربارەی ئەو ئازارەی ڕۆژانە هەستی پێ دەکەیت لەگەڵ پزیشکەکەت گفتوگۆ بکە. هەندێک کات پزیشک داوای ئەنجامدانی پشکنینی تر دەکات، تاکوو بزانێت ئایا هیچ هۆکارێکی تر نەبۆتە هۆی ئەم ئازارە. پشکنینەکانیش بریتن لە:

لە کاتی هەبوونی ئەم حاڵەتە دەتوانێت ئەم کارانە ئەنجام بدەیت:

  • پشوو بدە و پێیەکانت لەسەر کورسییەک بەرز بکەرەوە.
  • دانانی پارچەیەک لە سەهۆڵ لە خاولییەک یا کیسەیەکدا و دانانی لەسەر شوێنی ئازارەکە بۆ ماوەی ٢٠ خولەک هەموو دوو بۆ سێ کاتژمێرێک.
  • لەپێکردنی پێڵاوی گونجاو.
  • دانانی پارچەی تایبەت بە ژێرپێ لە پێڵاوەکاندا.
  • وەرزشکردن بەڵام ئەو جۆرە وەرزشانەی پەستان لەسەر پاژنەی پێ دروست ناکات وەک مەلەکردن.
  • بەکارهێنانی ئازارشکێن وەک پاراسیتامۆڵ یان ئایبۆپڕۆفین (Ibuprofen).
  • ئەگەر کێشت زۆرە هەوڵبدە کێشت کەم بکەیتەوە.

ئەو شتانەی نابێت ئەنجامیان بدەیت:

  • دەرمانی ئایبۆپڕۆفین لە ٤٨ کاتژمێری سەرەتادا بەکارمەهێنە.
  • ڕۆیشتن یان بەپێوە وەستان بۆ ماوەیەکی زۆر
  • پێڵاوی بەرز و تەسک لەپێ مەکە
  • ڕۆیشتن بەبێ پێڵاو

ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر هەستت بە باشتربوون نەکرد سەردانی پزیشک بکە، پزیشک پلانی ڕاهێنانکردنی گونجاوت بۆ دادەنێت کە دەبێتە هۆی نەمانی نیشانەکان. دەربارەی ڕۆتینی ڕۆژانەت لەگەڵ پزیشکەکەت قسە بکە، بەتایبەتی دەربارەی ئەو وەرزشانەی ڕۆژانە ئەنجامیان دەدەیت. زۆر بە دەگمەن پێویست بە ئەنجامدانی نەشتەرکاری دەکات، بەزۆری لە ڕێی ڕاهێناکردنەوە چارەسەر دەکرێت و پێویست بە ئەنجامدانی نەشتەرکاری ناکات.


سەرچاوەکان



93 بینین